جام کوردی:
هۆتێله‌کانی تایبه‌ت به هاوسه‌ره‌کان، هاتنی منداڵان بۆ ئه‌م هۆتێلانه قه‌ده‌غه‌یه.
Sensimar hotels هۆتێله‌کانی تایبه‌ت به هاوسه‌ره‌کان یان بازرگانان که هاتنی منداڵانیان قه‌ده‌غه کردووه.
له نێوان گه‌شته بنه‌ماڵه‌ییه‌کان و سه‌ردانه بازرگانییه‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌وان، ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوێ له پیشه‌سازی هۆتێلداری سه‌ری هه‌ڵداوه که به ناوی Sensimar hotels سرنجی چاودێرانی ئه‌م پیشه‌سازییه‌ی ڕاکێشاوه. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه په‌یوه‌ندی به‌و هۆتێلانهوه هه‌یه که هاتنی منداڵانیان قه‌ده‌غه کردووه.
کاتێک که باسی گه‌شت و سه‌ردانی وڵاتانی دیکه ده‌کرێت سه‌باره‌ت به مانه‌وه له هۆتێله‌کان، زۆربه‌ی خه‌ڵک به سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش ده‌کرێن: گرووپی خاوه‌ن منداڵ و گرووپی بێ منداڵ و له نێوان ئه‌م دوو گرووپه‌دا ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوێ له پیشه‌سازی هۆتێلداری به ناوی Sensimar hotels سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌م هۆتێلانه که به هۆتێلی تایبه‌ت به هاوسه‌ره‌کان یان بازرگانه‌کان ناسراون و هاتنی منداڵانیان قه‌ده‌غه کردووه، ده‌که‌ونه به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆتێلانه‌ی که پێداویستی و تایبه‌تمه‌ندی زۆریان وه‌ک داێنگه و شوێنی یاری منداڵان تێدا به‌دی ده‌کرێت.
ڕه‌نگه له هیچ وڵاتێکی جیهان وه‌ک ئه‌ڵمانیا جیاوازی نێوان ئه‌م دوو گرووپه ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بێت. وڵاتێک که به ناوی خه‌زێنه‌ی بێده‌نگی ناسراوه. ئه‌و شوێنه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار ته‌نانه‌ت له حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌کان یاسای بێده‌نگی منداڵان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که له دایکبوونی منداڵان تێیدا ئاستێکی نزمی تۆمار کردووه و بۆ ئه‌مه‌ش جێی سه‌رسوڕمان نییه که به پێی ڕاپۆرتێکی ۆڵ ستریت ژوورناڵ، ئه‌م وڵاته له سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌وه ناوی هاتووه که گه‌شتیاران ئه‌و هۆتێلانهیان خۆش ده‌وێت که هاتنی منداڵان یان لانیکه‌م منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵیان قه‌ده‌غه کردووه.
تام کوک، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێلی ئسپلانید له بادسارۆ که ساڵانێکی زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو گرووپی بێ منداڵ و خاوه‌ن منداڵ له هۆتێله‌کاندا چاره‌سه‌ر بکات، له ئاکامدا به ناچاری بڕیاری ئه‌وه‌ی دا له پێناو دابین کردنی که‌شێکی گونجاو بۆ هاوسه‌ره‌کان و ئه‌وانه‌ی که منداڵیان نییه، هاتنی منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر 16 ساڵ بۆ هۆتێله‌که‌ی قه‌ده‌غه بکات.
دوو ساڵ به‌ر له ئێستاش فرانس کندڵبێندر له‌مه‌ش زیاتر ڕۆیشت و سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌ی زۆری میدیا خۆجێییه‌کان سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی یاسای سنوردابوونی وه‌ها، هۆتێله ڕازاوه‌که‌ی به ڕووی منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر 14 ساڵ داخست. ناوبراو قازانجی نیشته‌جێبوون و سه‌ردانیکردنی بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌ڵمانیای بۆ ئه‌وه گۆڕیوه که هۆتێله‌که‌ی بووه‌ته شوێنێکی خوازراوی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت کاتێکی ئارام ببه‌نه سه‌ر.
ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به‌م هۆتێلانه له ئه‌ڵمانیا هه‌یه که بانگه‌شه بۆ زیاتر له 30 هۆتێل ده‌کات که هاتنی منداڵیان قه‌ده‌غه کردووه.
کۆمپانیای گه‌شتیاری Tui له ئه‌ڵمانیا تۆڕێکی جیهانیی دابین کردووه که 250 هۆتێلی تایبه‌ت به که‌سانی به‌ته‌مه‌ن له خۆ ده‌گرێت.
پرسی ئه‌م هۆتێلانه به ته‌نیا به وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه سنوردار ناکرێت، به‌ڵکوو کۆمپانیای زنجێره هۆتێله‌کانی وڵاتی ئسپانیا بڕیاره ئه‌مساڵ هه‌زار ژوور به ته‌نیا له دۆمینیکن بۆ که‌سانی به‌ته‌مه‌ن دابین بکات.
ئه‌م کرده‌وانه بووه‌ته هۆی خۆشحاڵی ئه‌و بازرگانانه‌ی که ده‌یانه‌وێت له گه‌شته‌که‌یاندا و له بێده‌نگی نه‌بوونی منداڵاندا ئامانجه‌کانیان به ده‌ست بێنن. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به پێی توێژینه‌وه‌کان، سه‌ردان و گه‌شتی بنه‌ماڵه‌یی قازانجی زۆری بۆ هۆتێله‌کان هه‌یه.