جام کوردی:
باڵوێزی وڵاتی دانیمارک له تاران وتی: ئێران خاوه‌نی زانکۆ و مامۆستایانی به توانایه و کۆپینهاگ هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی هاوکارییه زانستییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، دانی عه‌نان ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی زانکۆی زانست و ته‌کنۆلۆژیای شاری زه‌نجان به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که ئێران خاوه‌نی هێز و توانای زانستی و ته‌کنۆلۆژیایه.
عه‌نان له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: له ئێستادا زانکۆکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات هاوکاری و په‌یوه‌ندی زانستی‌یان له گه‌ڵ دوو زانکۆی گه‌وره‌ی دانیمارک هه‌یه و به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین له داهاتوودا په‌ره به‌م هاوکارییانه له گه‌ڵ ئێران بده‌ین.
باڵوێزی دانیمارک له ئێران وتی: له بواری ته‌ندرووستی و له سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارک بۆ تاران یادداشتی لێک تێگه‌یشتن له نێوان دوو وڵات واژۆی له سه‌ر کراوه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: له ئێستادا زانایان و مامۆستایانی دانیمارکی له بواره‌کانی نۆرۆلۆژی و ئارکیۆلۆژی ده‌یانه‌وێت له گه‌ڵ ئێران هاوکارییان هه‌بێت.
عه‌نان جه‌ختی کرده‌وه: ئێران شارستانیه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و مێژووییه که به‌ستێنێکی له‌باره بۆ توێژینه‌وه‌ی مێژووناسانی دانیمارکی.
ناوبراو به ئاماژه به ده‌فرایه‌تی هه‌ره باڵای گه‌شتیاری له وڵاتی ئێران، وتی: به دڵنیاییه‌وه به‌م خه‌ڵکه مێوان دۆست و تایبه‌تمه‌ندییه زۆره‌وه، گه‌شتیارانی وڵاتانی جیهان هه‌وڵی سه‌ردانیکردنی ئێران ده‌ده‌ن.
باڵوێزی دانیمارک له تاران ڕوونیکرده‌وه: پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارک به‌ستێنی سه‌ردانیکردنی خه‌ڵک و گه‌شتیارانی ئه‌م وڵاته بۆ ئێران دابین بکات.
عه‌نان ئاڵ و گۆڕی تهکنۆژیای به یه‌که‌مایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له گه‌ڵ ئێران ناو برد و له درێژه‌دا وتی: له ڕاستیدا چالاکی له‌م بواره‌دا، یارییه‌که دوو وڵات براوه‌ی ده‌بن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که قازانجی هاوبه‌شی بۆ ئه‌وان ده‌بێت.
ناوبراو وتی: دانیمارک وڵاتێکی به‌هێزه له بواری هه‌نارده‌کردنی که‌ره‌سته و پێداویستی کشتووکاڵی و خاوه‌ن ته‌کنۆلۆژیایه‌کی هه‌ره پێشکه‌وتووه.
وهبیرشی هێنایه‌وه که له ناوچه‌یه‌ک که ئێرانی تێدایه، بازاڕێکی 300 ملیۆن که‌سی هه‌یه و به دڵنیاییه‌وه به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو ده‌توانین هه‌نارده‌ی زۆرمان بۆ وڵاتانی دراوسێی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بێت و پشکی زۆر له بازاڕه جیهانییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا مسۆگه‌ر بکه‌ین.
دانی عه‌نان له سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه‌دا بۆ پارێزگای زه‌نجانی ئێران به‌ده‌ر له به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی یه‌که پیشه‌ییه‌کان و زانکۆکان، له گه‌ڵ پارێزگار و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌م پارێزگایه به جیا کۆبووه.