جام کوردی:
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆتایی هاتنی خولی هه‌شت ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما بۆ دۆستان و دوژمنانی ئه‌م وڵاته جێی گرنگی و بایه‌خه.
ئێران له مێژه به‌رده‌وام حه‌زی له گۆڕانکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریکا بووه. یارمه‌تی دارایی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی پاڵه‌وی بۆ یه‌کێک له کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا که له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش شکستی هێنا و کاریگه‌ری ده‌ره‌نجامه‌که‌ی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران – واشنتن نموونه‌یه‌ک له‌م ڕاستییانه‌یه.
دیمۆکراته‌کان یان کۆماریخوازه‌کان؟
له ئێستادا کۆماریخوازه‌کان زاڵن به سه‌ر هه‌ر دوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران، له کاتێکدا که دیمۆکراته‌کان کۆشکی سپییان به ده‌سته‌وه‌یه. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت له جێبه‌جێ کردنی پرۆژه یاساکانی هه‌ر دوو ئه‌نجومه‌ن، گۆڕانکاری بخوڵقێنێت.
له ڕاستیدا ڕۆڵی گرنگی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا تایبه‌ته به په‌سه‌ند کردنی یاساکان که واژۆی ناوبراو ئه‌و پرۆژه یاسایانه ده‌خاته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کۆماریخوازه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، یه‌کگری گۆڕه‌پانی سیاسی واشنتن به تایبه‌ت به هۆی تێڕوانینی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی تاران نابێت.
به‌رده‌وامی پابه‌ندبوون به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کاندیدی دیمۆکراته‌کان زیاتر پێش بینی ده‌کرێت. ئه‌م بابه‌ته به تایبه‌ت له درێژخایه‌ن و پاش تێپه‌ڕبوونی مانگه سه‌ره‌تاییه‌کانی پاش جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه گرنگی زیاتری ده‌بێت.
هۆکاره‌کانی دیکه‌ش بوونیان هه‌یه که پیشان ده‌ده‌ن سه‌رۆک کۆمارێکی دیمۆکرات بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران باشتره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که چه که‌سێک ده‌توانێت براوه‌ی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌کانی پارتی دیمۆکرات بێت گرنگه و کاریگه‌ری له سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی ئێران ده‌بێت.
ئایا هیلاری کلینتۆن ده‌توانێت مارگارت تاچێرێکی دیکه بێت؟
هه‌مووان، مارگارت تاچێریان له بیر ماوه. ژنه سیاسه‌توانێکی به‌ریتانی که به هۆی سیاسه‌ته‌کانیه‌وه ته‌نانه‌ت پێشی له سیاسه‌توانه پیاوه‌کانیش ده‌گرت. پێده‌چێت که هیلاری کلینتۆن به‌نیاز بێت ڕێگای تاچێر درێژه بدات و یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ژنی ئه‌مریکا بێت که ڕه‌نگه نازناوی ئافره‌تی شه‌ڕ بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
ناوبراو به‌م دواییانه ئاماژه‌ی به ڕۆڵی خۆی له زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی سوریا داوه. زیاتر له‌مه‌ش، هه‌ڵوێسته تونده‌کانی دژ به ئێران ده‌توانێت وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مریکا هه‌ژمار بکرێت.
هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین که ئێران زیاتر پێشوازی له سه‌رکه‌وتنی دیمۆکراته‌کان ده‌کات، به‌ڵام برنی سندرز ده‌توانێت بژارده‌یه‌کی باشتر له کلینتۆن بێت بۆ تاران. وته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵه زانینی بڕیاری ئه‌مریکا بۆ ڕووخانی حکومه‌تی موسه‌دق له کوده‌تاکه‌ی ساڵی 1332ی کۆچی هه‌تاوی به‌ڵگه‌یه‌که بۆ سه‌لماندنی ئه‌م وته‌یه.
چالاکی سه‌ر له نوێی که‌ناڵه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆماریخوازه‌کان له گه‌ڵ ئێران:
هه‌ندێک به‌ڵگه هه‌یه که ڕوون ده‌کاته‌وه له ده‌یه‌ی 1980 سه‌باره‌ت به پرسی بارمته گیراوه‌کان له نێوان کۆماریخوازه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران په‌یوه‌ندی هه‌بووه.
پێده‌چێت ئه‌مه‌ش هه‌مان بابه‌ت بێت که کۆماریخوازه‌کان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو دیسانه‌وه بیریان لێ کردبێته‌وه. وه‌ک چۆن عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران باسی په‌یوه‌ندی کۆماریخوازه‌کانی له گه‌ڵ تاران کردووه سه‌باره‌ت دواخستنی بڕیاری ئاڵ و گۆڕی به‌ندکراوه‌کان بۆ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا.
به کورتی ده‌توانین بڵێین که ئێران هیواداره سه‌رۆکێک پاڵ به کورسییه‌که‌ی کۆشکی سپییه‌وه بدات که زیاتر له شه‌ڕ و ئاڵۆزی هه‌وڵی سه‌قامگیری و ئاشتی بدات.