جام کوردی:
یۆهان شنایدر ئامان سه‌رۆک کۆماری سویسرا له ڕۆژی 7ی ڕه‌شه‌ممه به‌رامبه‌ر به 26ی فوریه سه‌ردانی تاران ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامانج له‌م سه‌ردانه که به هاوڕێیه‌تی 40 گه‌وره بازرگانی ئه‌و وڵاته ده‌بێت، گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات پاش قۆناغی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ڕاگه‌ێندراوه.
خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌کانی سویسرا که ویستی هاوڕێیه‌تی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان بووه ژماره‌یان زۆر بووه، به‌ڵام به ته‌نیا 35 تا 40 که‌س ده‌رفه‌تی سه‌ردانیکردنی ئێرانیان بۆ ڕه‌خساوه.
فیلیپ ۆڵتی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئێران – سویسرا و باڵوێزی پێشووی سویسرا له تاران سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه وتی: ئه‌وه‌ی که گرنگه، بایه‌خی سه‌ردانه‌که‌یه. بابه‌تی سه‌ره‌کی سه‌ر له نوێ بنیات نانه‌وه‌ی پهیوندییهکانه له گه‌ڵ ئێران له ئاستی به‌رپرسان و له ئاستی پیشه‌سازی. ئه‌م سه‌ردانه له کاتێکی گونجاو‌دا بووه.
ناوبراو وتی: ئێرانییه‌کان متمانه‌یان به سویسرا هه‌یه و هێشتا په‌یوه‌ندییه‌کانی پێشوویان له بیر ماوه.
لیویا لۆ که له ساڵی 2009 تا 2013 باڵوێزی سویسرا له تاران بووه و له ئێستادا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان ئێران و سویسرایه له نووسینگه‌ی کاروباری ئابوری سویسرا، پێشتر سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه ڕایگه‌یاندبوو که وڵاته‌که‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی باشتری له گه‌ڵ ئێران هه‌یه و ده‌توانێت کێبه‌ڕکێی وڵاتانی دیکه‌ش بکات.
ناوبراو مانگی گوڵانی ڕابردوو پێش گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به یاوه‌ری شاندێکی باڵا به ئامانجی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئێران سه‌ردانی تارانی کردبوو.
باڵوێزی پێشووی سویسرا وێڕای ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی خۆی سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه، ڕایگه‌یاندبوو بایه‌خی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات له 800 ملیۆن فرانکی ساڵی 2007 گه‌یشتووه‌ته 400 ملیۆن فرانک له ساڵی 2014 که ئه‌مه‌ش ئاڵتوون له خۆ ناگرێت.
ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی سویسرا پێشتر به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئێران ڕایگه‌یاندبوو که هه‌رده‌م پشتیوانی‌یان له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی کردووه، دڵنیاییشی دا که جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کان ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری نێوان دوو وڵاتی ئێران و سویسرا.