جام کوردی:
له کاتێکدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێداگری له سه‌ر ڕاگه‌یاندنی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کات که وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکا داوایان له ناوبراو کردووه به هۆی دۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌که، باسی له ڕیفراندۆم نه‌کات. به‌ڵام حه‌وته‌ی ڕابردوو بارزانی به بێ گرنگیدان به گوشاره‌کانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا جارێکی دیکه جه‌ختی له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کرده‌وه و وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له نه‌یارانی بیرۆکه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم، وتی: ئه‌م ڕیفراندۆمه به مانای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ره‌نجامی جێبه‌جێ کردنی، پێویست نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی الحیات، چاپی به‌یروت، ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که کوردانی عێراق به سه‌رکردایه‌تی مه‌سعود بارزانی داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره بارزانی زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه جه‌خت له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌کات.
ناوبراو له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان که به بێ به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو، داوای به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی کرد و وتی که پێویسته ئه‌م ڕیفراندۆمه پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا و کۆتایی هاتنی خولی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما به‌ڕێوه بچێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رکردایه‌تی نۆشیروان مسته‌فا و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌روه‌ها یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به سه‌رکردایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق دژایه‌تی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن و به زیانی کوردانی ده‌زانن و ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌توانێت ببێته هۆی له‌ناوچوونی کوردان. جه‌لال تاڵه‌بانی و نۆشیروان مسته‌فا هه‌رده‌م ڕایانگه‌یاندووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی کوردان ده‌ستیان به ده‌ریاکان ناگات و وڵاتانی دراوسێ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وان ده‌که‌ن، به‌م هۆیه‌وه هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێک له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به مانای خۆکوژی سیاسی و له‌ناوچوونی کوردانه. جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: بچووکترین ڕووداوی پاش سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه که له برسێتیدا ده‌مرین، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، وڵاتانی دراوسێ سنوره‌کانیان به ڕووی ئێمه‌دا داده‌خه‌ن و چیدی هیچ هه‌نارده و هاورده‌یه‌ک له ئارادا نابێت و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ئێمه له ناو به‌رێت.
مه‌سعود بارزانی پاش که‌وتنی موسڵ و داگیرکردنی له لایه‌ن داعشه‌وه و هاتنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک، پێی وابوو که ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دابین کراوه، بۆ ئه‌مه‌ش به ڕوونی داوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی کرد که کاردانه‌وه‌ی توندی وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی واشنتنی به‌دواوه بوو. پاش ئه‌وه‌ش ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ئه‌م بابه‌ته‌ی به بێده‌نگی هێشته‌وه تا ئه‌وه‌ی که له مانگی ڕابردوو جارێکی دیکه داوای به‌ڕێوه‌بردنی کرد و وتی که ئه‌م گشتپرسییه به مانای سه‌ربه‌خۆیی نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به هیچ چه‌شنێک مه‌رجی جێبه‌جێ کردنی نییه، ئێمه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت بزانین بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه چه‌نده شانسمان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که بڕیار بوو له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌نجام بدرێت، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه وتی: ئه‌م سه‌ردانه که بۆ چاوپێکه‌وتنی باراک ئۆباما بووه بۆ کاتێکی دیکه دواخراوه. ناوبراو له درێژه‌دا وتی: بارزانی و جۆبایدن جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا جه‌ختیان له سه‌ر هه‌ستیاربوونی قۆناغی ئێستا کرده‌وه و داوای به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان واشنتن و هه‌ولێریان کرد. به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی سه‌باح، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ به‌غدا ڕایگه‌یاند که پێداگری مه‌سعود بارزانی له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم و تووڕه‌بوونی باراک ئۆباما هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه بووه.
بارودۆخی هه‌رێم:
به پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئاماری گشتی عێراق له ساڵی 2005، ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان 5 ملیۆن و 500 هه‌زار که‌سه که زۆربه‌یان کوردن و که‌مینه‌یه‌کی تورکمان و ئاشوری له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ژین، زۆرینه‌ی کوردان سه‌ر به مه‌زهه‌بی سوننه و له نێویاندا که‌مینه‌یه‌کی مه‌سیحی، عه‌له‌وی و جوله‌که بوونیان هه‌یه. تورکمانه‌کانی هه‌رێم زۆربه‌یان شێعه‌ن و له لایه‌ن تورکیاوه پشتیوانی ده‌کرێن.
له ئێستادا پانتایی هه‌رێمی کوردستان 40 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه که ئه‌م ڕێژه‌یه له 11ی مارسی ساڵی 1970، نزیک له 37 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه بووه. ناوچه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پارێزگاکانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک له خۆ ده‌گرێت. له هه‌رێمی کوردستان 24 ناوچه‌ی نه‌وتی چالاک هه‌یه که ڕۆژانه نه‌وتی کوردستان له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی کوردستان به بێ ڕه‌زامه‌ندی ناوه‌نده و هۆکاری سه‌ره‌کی ناکۆکییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایه. له ساڵی 2013 هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیانه و به بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا بۆری نه‌وتی کوردستان – تورکیای لێداوه و نه‌وته‌که‌ی له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی ئه‌ورووپا ده‌کات.
به پێی ناوه‌ندی ئاماری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م هه‌رێمه ساڵانه له سه‌دا 6 حه‌شیمه‌ته‌که‌ی زیاد ده‌کات. بازرگانی یه‌کێک له گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی دارایی هه‌رێمی کوردستانه، ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی ئه‌م ناوچه‌یه له گه‌ڵ تورکیا زیاتر له دراوسێکانی دیکه‌ی هه‌رێمه که ساڵانه ده‌گاته زیاتر له 6 ملیار دۆلار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نکه‌ره ئه‌وه‌نده سه‌قامگیر نییه به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ زیاتر له 200 کۆمپانیای تورک هاوکاریی هه‌یه.
بارودۆخی ئابوری هه‌رێم:
له ئێستادا به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، دۆخی ئابوری هه‌رێمی کوردستان به قۆناغێکی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مه‌سعود بارزانی به‌رده‌وام پێداگری له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌کات. فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ت چه‌ندین مانگه که مووچه‌کانیان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌م دۆخه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که مامۆستایان، پۆلیسی هاتووچۆ و فه‌رمانبه‌رانی که‌رتی ته‌ندرووستی بایکۆتی ده‌وامیان کردووه. هه‌ندێک ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن که به‌شێک له هێزه ئه‌منییه‌کانی وه‌ک ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، مانگانه مووچه‌کانیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ مووچه‌کانیان لای حکومه‌ت پاشه‌که‌وت کراوه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت که قه‌یرانی ئابوری په‌ره‌ی به‌م دۆخه داوه، به‌ڵام گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی به تایبه‌ت له نێوان که‌سانی نزیک له مه‌سعود بارزانی و ته‌رخان کردنی بودجه له شوێنه‌کانی دیکه به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی که ئامانجه سیاسییه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی پێ دابین ده‌کرێت، هۆکاری سه‌ره‌کی بێ پاره‌یی هه‌رێمی کوردستانه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ناکۆکییه‌کان سه‌باره‌ت به درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم هێشتا به‌رده‌وامه و لایه‌نه‌کانی دیکه له‌و بڕوایه‌دان که پێداگری بارزانی له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له ڕاستیدا هه‌وڵێکه له پێناو شاردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی پاراستنی کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. پێشتریش مه‌سرور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو که عێراق به پێی جوغرافیایه‌کی هه‌ڵه پێکهاتووه، ئه‌گه‌رچی سه‌ده‌یه‌که هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م دۆخه بپارێزێت. به بۆچوونی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رهه‌ڵدانی داعش له ناوچه‌که هۆکاری سیاسیی هه‌یه.
سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی له هه‌رێمی کوردستان مانگی سپتمبێری ڕابردوو پاش دوو جار درێژکردنه‌وه له لایه‌ن پارله‌مانی هه‌رێمه‌وه کۆتایی هات، به‌ڵام ناوبراو به‌رده‌وام پێداگری له سه‌ر پاراستنی کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌کاته‌وه و ئاماده نییه واز له‌م پۆسته بێنێت.
نووسه‌ر: عه‌لی موسه‌وی خه‌ڵخاڵی / سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی / ئیدریس سلێمانی