جام کوردی:
به‌رپرسی گرووپی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نووسینگه‌ی توێژینه‌وه‌کانی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هۆکاره‌کانی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆمانی بۆ تاران شرۆڤه کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له خه‌به‌ر ئۆنلاین، عه‌لی ڕه‌زا میر یوسفی به ئاماژه به سه‌ردانه‌که‌ی یوسف بن عه‌له‌وی بۆ تاران و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای ئێران، ڕایگه‌یاند: خاڵی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عۆمان، متمانه‌ی دوو وڵاته به یه‌کدی و ئه‌مه‌ش ده‌یان ساڵه له په‌یوه‌ندییه‌کانیان جێگیر بووه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که دوو وڵات له ئاستێکی هه‌ره به‌رزدا متمانه‌یان به یه‌کدی هه‌یه، ڕوونیکرده‌وه: خاڵی لاوازی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات بۆ بواری ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێویسته بڵێین که په‌یوه‌ندی دوو وڵاتی ئێران و عۆمان به‌ده‌ر له بواری سیاسی ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتنی نه‌بووه.
ئه‌م شاره‌زایه‌ی کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا به ئاماژه به ئه‌ندامبوونی عۆمان له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس، وتی: عۆمان به چه‌ندین جار دژایه‌تی هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی دژ به ئێرانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی کردووه یان هاوڕێی ئه‌و وڵاتانه نه‌بووه.
ناوبراو به ئاماژه به نه‌بوونی پشتیوانی شه‌ڕی یه‌مه‌ن له لایه‌ن عۆمانه‌وه، قه‌یران و گۆڕانکارییه‌کانی سوریای وه‌بیر هێنایه‌وه و وتی: عه‌ره‌بستان به‌م دواییانه شه‌ڕێکی ده‌روونیی ده‌ستپێکردووه و له‌م چوارچێوه‌دا ڕایگه‌یاندووه که هه‌ندێک له وڵاتان هاوڕێیه‌تی ده‌که‌ن.
عه‌لی ڕه‌زا میر یوسفی هه‌روه‌ها به ئاماژه به گرنگی کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بن عه‌له‌وی بۆ تاران، وتی: عۆمان نه‌بوونی هاوڕێیه‌تی خۆیی له گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕه ده‌روونییه‌ی عه‌ره‌بستان ڕاگه‌یاندووه.
میر یوسفی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه عۆمان بیه‌وێت نێوه‌ندگێری ئێران و عه‌ره‌بستان بکات، ڕوونیکرده‌وه: داهاتوویه‌کی ڕوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بوونی نییه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتی: پاش گۆڕانکارییه‌کانی پێش هاتوو له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان، هه‌وڵه‌کانی عۆمان له ئارادابووه که له نێوان دوو وڵات‌دا نێوه‌ندگێری بکات، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه به ئاکام نه‌گه‌یشتووه و عۆمان وه‌ڵامێکی پێویستی له لایه‌نی عه‌ره‌بستان وه‌رنه‌گرتووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیراده‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه له عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بوونی نییه.
به‌رپرسی گرووپی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نووسینگه‌ی توێژینه‌وه‌کانی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به ئاماژه به‌وه‌ی که له‌م ساڵانه‌دا ڕیاز بۆ به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌ته‌کانی په‌نانی بۆ شه‌ڕ و ئاڵۆزی هێناوه، ڕوونیکرده‌وه: پرسی ناردنی هێزی سه‌ربازیش بۆ سوریا له‌م چوارچێوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ کراوه.