جام کوردی:
گه‌ڵاڵه‌ی ئاگربه‌ستی سوریا له لایه‌ن هێزه‌کانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه پێشوازی لێکراوه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌نده به بڕیاری ڕووسیا.
ڕێکه‌وتنی میونشن داوای ئه‌وه‌ی کردووه که له ماوه‌ی یه‌ک حه‌وته‌دا شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان کۆتایی بێت و ده‌رفه‌تی گه‌یاندنی خێرای یارمه‌تییه مرۆڤییهکان دابین بکرێت.
جۆن کێری له وته‌کانیدا ڕێکه‌وتنی میونشنی به ڕێکه‌وتنێکی سه‌ر کاغه‌ز ناو بردووه که جێبه‌جێ کردنی به‌نده به پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌کان به به‌ڵێنه‌کانیان.
له نێوان لایه‌نه‌کانی تێوه‌گلاو له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی سوریا، ڕووسیا و به‌ڵێنه‌کانی گرنگی زۆری هه‌یه. بۆردومانی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ڕووسیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ئه‌سه‌د و سوپاکه‌ی دا که حه‌له‌ب وه‌ک گرنگترین ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه نه‌یاره‌کانی به‌ره‌و کۆنتڕۆڵ کردن ببات. به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا بۆ حه‌وته‌یه‌کی دیکه ده‌توانێت گورزێکی کاریگه‌ر له سه‌ر ئه‌و هێزانه بێت و هێڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و پێداویستی ئه‌وان به ته‌واوی دابخات.
له کۆتایی کۆنفرانسی میونشن، ئه‌وه ڕوون نه‌بووه‌وه که ئایا سوپای سوریا و هێزه‌کانی دژبه‌ری ئاماده‌ن واز له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان بێنن تا یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کان به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته بگات.
ڕێگا چاره‌یه‌کی دیکه بوونی هه‌یه: ئه‌م ڕێکه‌وتنه بۆ داعش و به‌ره‌ی نوسره که به دوژمنی هاوبه‌شی حکومه‌تی دیمه‌شق و هێزه میانه‌ڕۆکان داده‌نرێت، ئه‌وه‌نده‌ش جێبه‌جێ کردنی پێویست نییه، ئه‌مه‌ش ده‌ستی ڕووسیای بۆ به‌رده‌وامی بۆردومانه ئاسمانییه‌کان ئاوه‌ڵا ده‌کات. به‌م پێیه‌ش ڕه‌نگه شه‌ڕ له چه‌ندین به‌شی وڵات، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت.
وته‌بێژی ئیئتلافی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانی له ڕێکه‌وتنی میونشن، به هه‌ڵگری چه‌ندین خاڵی ئیجابی ناوی بردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که گۆڕانکارییه‌کان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که ده‌توانێت له ژنێڤ جارێکی دیکه پێداچوونه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت.
جۆن کێری و به‌شداربووانی دیکه‌ی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی سوریا هیوایان به‌وه‌یه که جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه بتوانێت ئاستی گشتی شه‌ڕ و توندووتیژییه‌کانی سوریا دابه‌زێنێت و وێڕای دابین کردنی ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کان بۆ گه‌لی سوریا، ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی له‌م قه‌یرانه‌دا به‌ره‌و زیاتربوون ببات.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی، وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆبوونه‌وه‌ی میونشنی به پێشکه‌وتنێک ناو بردووه. ڕاشیگه‌یاندووه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌یه دوا به دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی شار و ناوچه‌کانی سوریا، یارمه‌تییه مرۆڤییه‌کانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بکات.
فه‌وزی ڕایگه‌یاندووه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له ئه‌مریکا، ڕووسیا و به‌شداربووانی دیکه‌ی دانوستانه‌کانی ئاشتی سوریا ده‌کات که گوشار بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه‌کانی شه‌ڕی سوریا که بۆردومانه‌کان بوه‌ستێنن و ده‌رفه‌تی ناردنی یارمه‌تییه‌کان دابین بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌ل و مه‌رجی وه‌ها ده‌توانێت به شێوازێکی دیکه بێت و له‌م نێوه‌نده‌دا کارتی گوشار لای ڕووسیایه. یه‌کێک له گرنگترین خاڵه لاوازه‌کانی ئاگربه‌سته‌که‌ی سوریا ئه‌وه‌یه که ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه ئایا ڕووسیا موڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه له به‌رامبه‌ر کرده‌وه چه‌کدارییه‌کانی کام گرووپ، بۆردومانه ئاسمانییه‌کانی ده‌ست پێ بکاته‌وه. ڕێکه‌وتنی گشتی له سه‌ر ئه‌وه‌یه که شه‌ڕ له گه‌ڵ داعش و به‌ره‌ی نوسره، پاش جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌ست بۆ ناردنی یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت. به‌ڵام هێشتا له‌م ڕێکه‌وتنه‌دا دیار نییه که ئایا گرووپه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک جه‌یشی ئیسلام و ئه‌حراری شام که له لایه‌ن قه‌ته‌ر، تورکیا و عه‌ره‌بستان پاڵپشتی ده‌کرێن، له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئاگربه‌سته‌که که‌ڵک وه‌رده‌گرن یان نه. ئه‌حراری شام هاوشانی هێزه‌کانی داعش شه‌ڕی سوپای ئه‌سه‌د ده‌کات.
درێژه‌ی بۆردومانی بنکه و باره‌گاکانی ئه‌م دوو گرووپه له لایه‌ن ڕووسیاوه ده‌توانێت پێگه‌ی ئه‌سه‌د به‌هێزتر و خولیای نه‌یارانی سه‌باره‌ت به لادانی له ده‌سه‌ڵات لاوازتر بکات. ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپێکه‌وتنێکدا سوێندی خوارد که سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی وڵات کۆنتڕۆڵ ده‌کاته‌وه. له سه‌ره‌تای حه‌وته باڵوێزی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاندبوو که پێویست به‌وه ناکات ڕووسیا له هه‌مبه‌ر بۆردومانه‌کانی له سوریا داوای لێبوردن بکات. فڕۆکه‌کانی ڕووسیا درێژه‌یان به بۆردومانه‌کانی له باکوری سوریا داوه.
هه‌ندێک له شایه‌تحاڵان پێیان وایه که ڕێکه‌وتنه‌که پیشان ده‌دات ئه‌مریکا بژارده‌ی زۆری له به‌ر ده‌ستدا نییه. به وته‌ی ڕیچارد گوان، شرۆڤه‌کاری ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا ده‌ڵێت: ڕێگایه‌ک بۆ ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا نییه، هه‌ر بۆیه ڕۆژئاوا هه‌وڵ ده‌دات باجی دیپلۆماتیک به ڕووسیا بدات.
یه‌کێک له به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م له سوریا، به‌ره‌ی نوسره‌یه که سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ست بوونیان به گرووپه‌کانی سه‌ر به ڕۆژئاوا له شه‌ڕی دژ به ئه‌سه‌د، هێشتا له ڕیزی گرووپه تیرۆریستییه‌کاندایه. به‌ره‌ی نوسره ئامرازی سه‌ربازی پێویستی بۆ تێکدانی ڕێکه‌وتنی نێوان حکومه‌تی سوریا و هێزه دژبه‌ره‌کانی هه‌یه.
یه‌کێک له نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به ڕووسیا ئه‌وه‌یه که ئه‌م وڵاته جارێکی دیکه په‌نا بۆ ته‌کتیکی پێشووی خۆی ببات. واته هاوکات له گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ئاگربه‌ست، له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی، هێرشه‌کانی بۆ پێشڕه‌وی زیاتر درێژه پێ بدات. له ڕۆژئاوای ئۆکرانیاش هه‌ر ئه‌م ته‌کتیکه‌ی به کار هێنا.
سه‌رچاوه: فۆرن پۆلیسی
وه‌رگێڕان: جام کوردی