جام کوردی:
حیزبووڵای لۆبنان هاوڕێ له گه‌ڵ سوپای به‌هێزی پاسدارانی ئێران و هه‌زاران میلیشیای شێعه له وڵاتانی عێراق، پاکستان و ئه‌فغانستان که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه مه‌شق و ڕاهێنانیان پێکراوه، هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی حه‌له‌ب پێش ده‌ستپێکردنی ئاگربه‌ست بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان له‌م پارێزگایه‌دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
له چاوپێکه‌وتنی دیمیستوورا له گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی سوریا، داوای له‌وان کردووه که به زووترین کات ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دابین بکه‌ن که یارمه‌تییه مرۆڤییهکان به خه‌ڵکی سوریا بگات. ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت که به‌رپرسانی ڕووسیا و ئێران هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیانیان ڕاگه‌یاندووه که ئاگربه‌ستێک که لایه‌نێکی تیرۆریستان بێت قبووڵکراو نییه.
وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش پیشان ده‌دات که واشنتن له ئه‌گه‌ری شکست هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ئاگربه‌ست و به ئاکام نه‌گه‌یشتنی هاوکارییه‌کان له گه‌ڵ ڕووسیا، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی جێگره‌وه‌ی دیکه‌ی نییه. له لایه‌کی دیکه‌وه ناردنی هێز له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سوریا پیشان ده‌دات که ئه‌م وڵاته ئیراده‌ی جیدیی هه‌یه که سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌سه‌د بپارێزێت.
به وته‌ی یه‌کێک له به‌رپرسانی ئیئتلافی سه‌ربازی ئێران، ڕووسیا و سوریا، ئه‌م سێ وڵاته له گۆڕه‌پانی چالاکییه‌کاندا پێکه‌وه هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌یه. به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب، هێزی حکومه‌تی ئه‌سه‌د له پێناو کۆنتڕۆڵی ته‌واوی سوریا زیندوو ده‌کاته‌وه و ڕووخانی چیدی مانایه‌کی نابێت.
پیشاندانی هێزی ئێران له باکوری سوریا چه به شێوازی ڕاسته‌وخۆ یان له ڕێگای گرووپه‌کانی سه‌ر به‌م وڵاته پیشان ده‌دات که تاران به نیازه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌که زیاتر بکات. ڕکابه‌ره‌کانی ئێران له ناوچه‌که – تورکیا و عه‌ره‌بستان – ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازییان له شه‌ڕی سوریا هه‌یه.
به وته‌ی فیلیپ سمیت، لێکۆڵه‌ری گرووپه‌کانی شێعه له سوریا له دامه‌زراوه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران له ده‌یه‌ی 1980 سه‌رمایه‌دانه‌ری پێکهێنانی تۆڕێکی له هاوپه‌یمانانی کردووه. حیزبووڵای لۆبنان، ناوه‌ڕۆکی ئه‌م تۆڕه پێک دێنن.
پاش هێرشی سه‌ر عێراق له ساڵی 2003، ئێران هه‌وڵه‌کانی له پێناو پێکهێنانی هاوپه‌یمانانی نوێی ده‌ستپێکرد. له ئێستادا له سوریا، حیزبووڵا، هه‌ندێک له گرووپه‌کانی شێعه‌ی عێراق و ئه‌فغانستانیش کۆبوونه‌ته‌وه. به وته‌ی سمیت، ئێران له ئێستادا سه‌رکه‌وتووانه گرووپه‌که‌ی له سوریا پێکهێناوه و پێش عه‌ره‌بستان که‌وتووه.
له ده‌سپێکی گۆڕانکارییه‌کانی سوریا له ساڵی 2011، عه‌ره‌بستان پشتیوانی له گرووپه چه‌کداره‌کانی ئه‌م وڵاته کردووه و به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هیچ چاره‌سه‌رێکی سیاسی ناگاته ده‌ره‌نجام تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌سه‌د له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بێت.
سه‌رکه‌وتن له حه‌له‌ب ده‌توانێت به گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی له ماوه‌ی پێنج ساڵ شه‌ڕی سوریا هه‌ژمار بکرێت. یه‌کینه‌کانی سوپای سوریا له شه‌ڕی وشکانی یارمه‌تیده‌ری هێزه‌کانی ئێرانن و بۆردومانه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیاش پێشڕه‌وییه‌کانی ئه‌وانی ئاسانتر کردووه. تا ئێستا هێزه‌کانی ئه‌م ئیئتلافه 12 شار و گوندی پارێزگای حه‌له‌بیان کۆنتڕۆڵ کردووه و به‌نیازن به‌شێک له ڕۆژئاوای حه‌له‌ب که له ژێر ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کاندایه گه‌مارۆ بده‌ن.
ئه‌گه‌رچی ڕۆڵی هێزه‌کانی بیانی له سه‌رکه‌وتنه‌کانی حه‌له‌ب به‌رچاوتر بووه، به‌ڵام نابێت ڕۆڵی هێزه‌کانی سوریا له به‌رچاو نه‌گیردرێت که له لایه‌ن ئێرانییه‌کانه‌وه مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ ده‌کرێت.
ئێران و حیزبووڵا سه‌باره‌ت به ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی خۆیان له سوریا لێدوانی ئه‌وتۆ ناده‌ن، به‌ڵام چیدی وه‌ک پێشوو نایشارنه‌وه که شه‌ڕی سوریا ده‌که‌ن و ئه‌م به‌شداربوونه‌ش به پاراستنی مه‌زارگه‌ی حه‌زه‌رتی مه‌عسوومه سنوردار ناکه‌ن.
له ئێستادا ڕێ و ڕه‌سمی ڕێزلێنانی شه‌هیده‌کانی سوریا به ئازادانه له عێراق، به‌یرووت و تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م ڕووداوه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه، زۆربه‌ی شێعه‌کانی ناوچه‌که به‌و بڕایه گه‌یشتوون که شه‌ڕی سوریا گرنگی زۆری هه‌یه و پێویسته به مه‌به‌ستی ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی توندڕۆیی، به‌ره‌نگاری بدرێته‌وه.
سه‌رچاوه: وۆڵ ستریت ژوورناڵ
وه‌رگێڕان: جام کوردی