جێگری کونسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر له‌میانه‌ی وتووێژێک له‌گه‌ڵ جام کوردی له‌شوێنی کونسوولخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر ئه‌نجام درا، وتی: پاش په‌سندکرانی به‌رجام ده‌بێ ده‌فرایه‌تی زۆر له پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و عێراقدا چالاک بکرێته‌وه به‌تایبه‌ت له بواره‌کانی ئابووری و فه‌رهه‌نگیدا که هێشتا به‌ته‌واوی که‌ڵکیان لێ وه‌رنه‌گیراوه.
موحسێن باوه‌فا پێی وایه که هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا چه‌ند ساڵی داهاتوو ناتوانێ له‌م دۆخه گونجاوه‌ی ئێستا و پاش ڕێککه‌وتنی ناو‌کی ئێران و ڕۆژئاوا که‌ڵک وه‌رگرێت.
ناوبراو وێڕای جه‌ختکردن له‌سه‌ر هه‌بوونی هێمنایه‌تی له سنووره‌کانی ئێران و عێراقدا وتی: 650 کیلۆمه‌تر سنوری هابوهش و هاتوچۆی ساڵانه‌ی 1 ملوێن که‌س له‌نێوان هه‌رێم و ئێران و نزیکایه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئابووری دوو لایه‌ن هه‌موو بوونه‌ته هۆی پێوه‌ندییه‌کی باش له‌نێوان دوو وڵات‌دا.
ناوبراو پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراقی وه‌ک باشترین ئاستی خۆی له مێژوودا ئاماژه پێدا و وتی: به‌داخه‌وه هه‌رێم به هۆی کێشه‌ی ناوخۆییه‌وه ناتوانێ له‌ده‌رفه‌ته ڕهخساوهکهی پاش ڕێککه‌وتنی ئێران و ڕۆژئاوا که‌ڵک وه‌رگرێت.
جێگری سه‌رکونسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر “شه‌ڕی دژی داعش که ڕۆژئاوا پاڵپشتی ده‌کات” وه‌ک گه‌وره‌ترین و گرنگترین کێشه‌ی هه‌رێم ئاماژه پێده‌دا.
له‌درێژه‌دا ده‌قی وتووێژی جام کوردی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باوه‌فا ده‌خوێننه‌وه:
به‌ڕای ئێوه ڕێککه‌وتنی ناوه‌کی ئێران و ڕۆژئاوا چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و هه‌رێم ده‌بێت؟
نه‌مانی به‌ربه‌سته داراییه‌کان، هاتوچۆ، بیمه و بازرگانی خارجی و به‌تایبه‌ت دۆخی سیاسی ئێستا ڕه‌نگه زیاتر له نیوێک له کێشه‌کانی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاره‌سه‌ر بکات، بێ گومان ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستانیش کاریگه‌ری ئه‌رێنی داده‌نێت.
ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان زۆرێک له به‌ربه‌سته بانکی و داراییه‌کان که پێشتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌کاری ئێمه دانابوو هه‌ڵده‌گرێت و دۆخێکی ئه‌رێنی دێته ئاراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا دۆخی عێراق و هه‌رێم به‌هۆی کێشه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی ئابووری گونجاو نییه و ناتوانن به‌وجۆره‌ی که پێویسته که‌ڵک له دۆخه گونجاوه‌که‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌رگرن، به‌ڵام ئه‌م دۆخه له‌داهاتوودا و به‌هۆی له‌ناوچوونی داعش و زیادکردنی داهاتی نه‌وت به‌ره‌به‌ره کۆتایی پێ دێت.
به‌پێی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ئایا کێشه‌ی دانوستانه داراییه‌کانی بازرگانانیش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
یه‌کێک له‌کێشه‌کانی بازرگانانی دوولایه‌ن نه‌بوونی سیسته‌می بانکی له دانوستانه ئابوورییه‌کاندایه، پاش په‌ره‌سه‌ندنی بانکه‌کان له‌ئابووری هه‌رێم، گواستنه‌وه‌ی پاره و کاروباری هاتوچۆ و … باشتر ئه‌نجام ده‌درێن.
بیروڕاتان سه‌باره‌ت به داهاتووی ئابووری ئێران و هه‌رێمی کوردستان چییه، به‌ڕای ئێوه شه‌ڕ له‌عێراق کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییانه چۆن ده‌بێت؟
کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان شه‌ری دژی داعشی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایه. تا ئه‌و کاته‌ی که شه‌ڕی ناوخۆیی و جیاوازییه سه‌ره‌کییه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، دۆخی ئابووری گونجاویشمان بۆ بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نابێت. ئابووری عێراق پێوه‌ندی به زه‌مه‌ن، دۆخی وزه، که‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌کان و شه‌ڕی داعشه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پێوه‌ندی ئێران و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی شه‌ڕ له‌م وڵاته‌دا. ئێران دۆستی وڵاتانی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت عێراقه له دۆخه سه‌خته‌کاندا.
به‌ڕێز باوه‌فا ڕۆڵی ژووری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران و عێراق، ژووره‌کانی بازرگانی و ته‌عاون و ڕێکخراوه‌ی پیشه‌سازی و کانگا و بازرگانی بۆ پێوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
له‌گه‌ڵ نه‌مانی به‌ربه‌سته‌کانی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ده‌ره‌وه وه‌ک بانکه‌کان، بیمه و هاتوچۆ ده‌بێ هاوکارییه‌کان باشتر بن. ژووره‌کانی بازرگانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به هۆی شه‌ڕه‌وه ناتوانن به‌و جۆره‌ی که بازرگانان چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ده‌رکه‌ون.
دانیشتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژووره‌کان به‌شێوه‌ی په‌رژ و بڵاو و تاکه‌که‌سی ڕێکده‌که‌وێت به‌ڵام پێویسته له‌هه‌ندێ بواردا پێداچوونه‌وه بکرێت. ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ سه‌ره‌تا به ڕیکخستنی ڕێکخراوه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت، و به‌گشتی کردنی ئابووری بۆ ناوخه‌ڵک و ئابووری خۆڕاگرانه که هه‌ر ئه‌و ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای که‌رتی تایبه‌ت و ده‌فرایه‌تی ناوخۆییه‌وه، ئابووری زیاتر کارا بکرێته‌وه.
هه‌ندێ له به‌رپرسانی ئابووری عێراقی ڕه‌خنه له‌هه‌ندێ ڕه‌وتی پارێزگا و لێژنه ئابوورییه‌کانی ئێران ده‌گرن، بیروڕاتان له‌مباره‌وه چییه؟
له‌ئێران و عێراق ده‌فرایه‌تی ئابووری خۆڕاگرانه و پێوه‌ندی پارێزگا دراوسێکان و په‌ره‌پێدانیان وه‌ک یه‌که‌مایه‌تی کاری نوێنه‌رایه‌تی ئابووری دێته‌وه. له‌م بواره‌دا ده‌فرایه‌تی نه‌ناسراوی زۆرمان هه‌یه.
پێوه‌ندی پارێزگاکان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌ورێکی بنه‌مایی و سه‌ره‌کی له ئابووری دوو لایه‌ندا هه‌یه. هه‌موو پارێزگا دراوسێکان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێککه‌وتننامه‌یان هه‌یه و ده‌توانین بڵێین له یه‌ک ده‌یه‌ی ڕابردوودا زیاتر له 43 ڕێککه‌وتننامه له‌نێوان پارێزگا دراوسێکاندا واژۆ کراوه که هه‌ندێکیان به‌داخه‌وه نه‌ڕۆشتوونه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی ئێران و عێراق هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستێکی گونجاو. بۆ نموونه له نێو یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌سه‌دا 60ی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کان وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌نێو یه‌کێتی و وڵاتانی ئه‌ندام پێکه‌وه‌یه، له ناوچه‌ی ئێمه‌شدا وایه، ده‌فرایه‌تی ئابووری زۆر له‌نێوان ئابووری ئێران و عێراقدا هه‌یه که هێشتا چالاک نه‌کراونه‌ته‌وه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ زیادکردنی پێوه‌ندییه‌کانی وڵاتانی دراوسێ پێکه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری خۆڕاگرانه، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕژئاوای ئاسیا ده‌بووژێته‌وه.
ئه‌م دۆخه ده‌توانێ ڕێگا بۆ په‌یمانه ئابوورییه‌کانی ناوچه‌که له که‌نداوی فارس، ڕۆژئاوای ئاسیا و ئێران و عێراق خۆش بکات.
ماوه‌یه‌که به‌رپرسانی زانکۆکانی ئێران و هه‌رێم پێکه‌وه دانیشتنیان هه‌یه و داواکاری زیادکردنی پێوه‌ندییه دوولایهنهکانن، ده‌سکه‌وتی ئه‌م دانیشتنانه چی بووه و چ ئه‌نجامێکیان هه‌بووه؟
پێوه‌ندی ئێران و عێراق له بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر ئێستا له که‌مترین ئاستی خۆیدایه، له‌بواری هاوکاری زانکۆیی، گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی زانستی ئێران و عێراق، فێرکاری خوێندکاران له‌ئێران و به‌تایبه‌ت بواره‌کانی هونه‌ردا ئێمه ده‌فرایه‌تی زۆرمان له‌ئێران هه‌یه که له عێراقدا نه‌ناسراون و پاش ڕێککه‌وتنی ناوه‌کی ئێران و ڕۆژئاوا ده‌توانن په‌ره‌ی زیاتر بسێنن.
یه‌ک لهتهنگهژه و به‌ربه‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی ئێران گه‌مارۆ نه‌شیاوه‌کان بوو به‌ڵام ئێستا ڕێگای هاوکاری کراوه‌یه. پاش گه‌مارۆکان، هاوکاری زانکۆیی و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌کان له بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر په‌ره‌ی زیاتر ده‌سێنن. پاش گه‌مارۆکان، هاوکاری زانکۆیی و هونه‌ری و زانستی هه‌لی گونجاوتریان بۆ ڕه‌خساوه. بۆ خۆم گه‌شبینم به داهاتوو و پاش سه‌قامگیری ناوچه‌که پێوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌کان خێرایی زۆرتر به‌خۆوه ده‌بینن.
به‌پێی هه‌بوونی داعش و هه‌ندێ هۆکاری تیرۆریستی دیکه له‌ودیو سنووره‌کانه‌وه، ئایا تا ئێستا کێشه‌یه‌کی تایبه‌ت هاتۆته ئاراوه؟
ڕه‌نگه ئێران تاکه وڵاتێک بێت که داعش نه‌یتوانیوه ڕه‌خنه‌ی تێبکات و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تێدا جێبه‌جێ بکات. ڕه‌نگه هۆکاری یه‌کڕیزی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت و ڕۆڵی کاریگه‌ری خه‌ڵک لههێمنایهتی کۆمه‌ڵگادایه. خه‌ڵکی ئێران به دوو له هه‌ر جۆره توندڕه‌وییه‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، هێمنایه‌تی سنووره‌کان و به‌تایبه‌ت سنووره‌کانی ڕۆژئاوا به هه‌ستیارییه‌وه شوێنگری ده‌کرێت و هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی له یه‌که‌م هه‌نگاودا ده‌وه‌ستێت. ئه‌ڵبه‌ت دوژمن هه‌وڵی زۆری داوه تا له ڕێگای گرووپه‌کانی دژی شۆڕشی ئیسلامی بتوانێ بێته ناو ئێران، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رکه‌وتنیان نه‌بووه.
هێمنایه‌تی سنووره‌کان ئێستا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئێمه نزیکی به‌رواری هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی خوبره‌گان و ئه‌نجومه‌نی شۆای ئیسلامین. هێمنایه‌تی سنووره‌کان بۆ ئێران یه‌که‌مایه‌تییه‌کی زۆر گرنگ بۆ پاراستن و هێمنایه‌تی ناوخۆییه. تا ئێستا له کۆنتڕۆڵی سنووره‌کاندا زۆر سه‌رکه‌وتوو بووینه و توانیومانه ڕێگاکانی ڕه‌خنه‌کردنی دوژمن بۆ ناوخۆ داخه‌ین. ده‌وری خه‌ڵک بۆ هێمنایه‌تی سنووره‌کان زۆر گرنگ و کارامه بووه و ده‌توانین به‌جیددی بڵێین ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌م هاوکارییانه‌ی خه‌ڵک و که‌رتی تایبه‌ت کاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کان داده‌نێت.
زیاتر له 5 ملوێن له خه‌ڵکی هه‌ر دوولا ساڵانه سه‌ردانی وڵاتی دیکه ده‌که‌ن، ئه‌م قه‌باره له پێوه‌ندی خه‌ڵک پیشانده‌ری ئیراده و سه‌قامگیری خه‌ڵک بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کان. ئه‌گه‌رچی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئێمه ساڵی ڕابردوو له‌سه‌دا 30 دابه‌زینی پێوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێممان به‌چاو بینی به‌ڵام ئه‌م دۆخه بوو هه‌ر دوو لا بووه. به‌ڕای من له‌داهاتوودا ئێران و عێراق ده‌توانن ببنه جه‌مسه‌ری ئابووری ناوچکه و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دۆخی گونجاو و هاوکاری به‌ربڵاوتر بازاڕی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر دوو لا به‌م زووانه دامه‌زرێت.