جام کوردی:
پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی زۆر سه‌باره‌ت به پێویستی وڵاتانی که‌نداوی فارس به دڵنیایی ڕۆژئاواییه‌کان بڵاو کرایه‌وه. مه‌ترسی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ئێرانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ربازبوو له گه‌مارۆ و دووره‌په‌رێزی، ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر سه‌قامگیری و ئه‌منی وڵاتانی که‌نداوی فارس بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌نده‌ش یه‌کگرتوو نین.
عه‌ره‌بستان پیلانداڕێژی سه‌ره‌کی هه‌وڵه توندڕۆکانی دژ به ئێرانه. دژایه‌تی له گه‌ڵ ئێران بووه‌ته بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌عوودیه. به‌رپرسانی ڕیاز، ئێران نه وه‌ک وڵاتێک، به‌ڵکوو وه‌کوو شۆڕشێک ده‌بینن که هه‌وڵی ڕووخانی وڵاتانی ناوچه‌که و جێگرتنه‌وه‌ی میلیشیاکانی سه‌ر به خۆی ده‌دات. عه‌ره‌بستان به تایبه‌ت له گرنگیدانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له سه‌روویاندا یه‌کێتی ئه‌ورووپا به شه‌ڕی یه‌مه‌ن و ڕه‌وشی مافی مرۆڤی ئه‌م وڵاته هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات. به‌رپرسێکی عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت: به ته‌نیا ئێران و ئه‌ورووپا ڕه‌خنه له کرده‌وه‌کانی ئێمه له یه‌مه‌ن ده‌گرن.
به‌حره‌ین تێڕوانینێکی هاوشێوه‌ی هه‌یه و ئه‌ڵبه‌ت به هۆی به‌سراوه‌یی ته‌واوی ڕژێمی به‌حره‌ین به ئاماده‌بوونی سه‌ربازی عه‌ره‌بستان جێی سه‌رسوڕمان نییه. ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی و کوێت به‌م شێوه‌یه بیر ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام له وڵاتانی دیکه‌ش ده‌نگی جیاواز ده‌بیسرێت.
که‌لێن که‌وتووه‌ته ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس:
قه‌ته‌ر بابه‌تێکی جیاوازه. تێڕوانینی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به ئێران له چوارچێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌ستی پێ ده‌کرێت. سیاسه‌تی قه‌ته‌رییه‌کان به پێچه‌وانه‌ی سه‌عوودییه‌کان جه‌خت له سه‌ر کردار ده‌کاته‌وه نه‌وه‌ک ئایدۆلۆژیا. بۆ نموونه پاڵپشتی ده‌وحه له ئیخوان موسلمین له سه‌رووبه‌ندی به‌هاری عه‌ره‌بی بوو به هۆی توڕه‌بوونی عه‌ره‌بستان و ئیمارات. هه‌ڵسووکه‌وتی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر به ئێران، چه‌شنێک له کرده‌وه‌ی پێوه دیاره. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به ئاشکرا وه‌ک عه‌ره‌بستان ده‌ستێوه‌ردانی ئێران ئیدانه ده‌که‌ن، به‌ڵام تاران به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ش ناو نابه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه، قه‌ته‌ر ئێران به هێزێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌که ناو ده‌بات که نابێت پشت گوێ بخرێت. ئه‌مه‌ش بێ گومان یارمه‌تیده‌ری ئێران و قه‌ته‌ر ده‌بێت که له سه‌رچاوه‌کانی گازی سرووشتی پارسی باشور که به گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی دارایی قه‌ته‌ریش داده‌نرێت که‌ڵک وه‌ربگرن. ده‌وحه هه‌ندێک له سیاسه‌ته‌کانی ئێرانی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به تایبه‌ت پاڵپشتی تاران له به‌شار ئه‌سه‌دی به فه‌رمی ناسیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌ڵێت که پێویسته له گه‌ڵ ئێران له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره کار بکرێت.
به‌ده‌ر له قه‌ته‌ر:
نموونه‌یه‌کی دیکه له‌م هه‌ڵوێسته سه‌ربه‌خۆیانه، وڵاتی عۆمانه. دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوا ڕۆڵی ئه‌م سوڵتان نشینه له ڕه‌وتی دانوستانه ناوه‌کییه‌کانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا به‌رز ده‌نرخێنن. له به‌رامبه‌ردا، سه‌عوودیا و ئیمارات، نه‌بوونی زانیاری له دانوستانه نهێنییه‌کان وه‌ک خیانه‌تێکی مه‌سقه‌ت به‌رامبه‌ر به وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس ده‌زانن، به‌ڵام عۆمانییهکان به باشی ئه‌وه‌یان ده‌زانی که ئه‌گه‌ر سه‌عوودییه‌کان له نهێنی هۆڵی دانوستانه‌کان ئاگاداری‌یان هه‌بوایه، بێ گومان به‌ستێنی شکستی ئه‌و دانوستانهیان دابین ده‌کرد، مه‌سقه‌ت به‌م هۆیه‌وه بڕیاری دا که سیاسه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له گه‌ڵ سه‌رجه‌م دراوسێکانی درێژه پێ بدات. عۆمان هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر داخوازییه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌منی سه‌عوودییه‌کان له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس خۆڕاگری ده‌نوێنێت.
ته‌نانه‌ت له ئیماراتیش پێده‌چێت له نێوان به‌رپرسانی سیاسی و ئه‌منی توندی ئه‌بوزه‌بی و تێڕوانینی کردهویانهی دۆبه‌ی که خوازیاری ده‌رفه‌ته ئابوری و بازرگانییه‌کانه له گه‌ڵ ئێران، ناکۆکی هه‌یه. وڵاتانی بچووکی که‌نداوی فارس به هه‌مان ڕێژه که بێ متمانه‌ن به‌رامبه‌ر به ئێران، چه‌ندان متمانه‌شیان به عه‌ره‌بستان نییه.
هۆکاری دیکه که ده‌بێته هۆی گومان له په‌یوه‌ندی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی نزیک له گه‌ڵ ڕیاز، ئه‌م هه‌سته‌یه که عه‌ره‌بستان خۆی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین کێشه و قه‌یرانی جیدییه وه‌ک دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌بوونی ده‌سکه‌وتی سه‌ربازی له یه‌مه‌ن.
نووسه‌ر: ئڵدار ممدۆف / سه‌رچاوه: لۆب لۆگ
وه‌رگێڕان: جام کوردی / ئیدریس سلێمانی