جام کوردی:
حهوتهمین ساڵی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کاتێکدا له 20ی ژانۆیه کۆتایی هات که مامناوه‌ندی خۆشه‌ویستی ناوبراو گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 46.2 ، ئه‌مه‌ش به‌راورد به ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستی ناوبراو له ساڵی شه‌شه‌می سه‌رۆکایه‌تی که له سه‌دا 42.6 بووه، پێشکه‌وتنی هه‌بووه که نزمترین ئاست له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ناوبراو بووه. مامناوه‌ندی له سه‌دا 57.2ی خۆشه‌ویستی ناوبراو له ساڵی یه‌که‌م، باشترین ئاماره و ئه‌ڵبه‌ت ته‌نیا ساڵێکه که خۆشه‌ویستی ئۆباما له سه‌رووی له سه‌دا 50 بووه. له درێژه‌دا ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی خۆشه‌ویستی باراک ئۆباما له حه‌وت ساڵی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌م شێوه دێت:
هه‌واڵه گرنگه‌کانی ئابوری، به تایبه‌ت دابه‌زینی نرخی به‌نزین له سه‌ره‌تای ساڵ بوو به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستی ئۆباما له ساڵی حه‌وته‌م. ڕێژه‌ی متمانه‌ی ئابوری ئه‌مریکییه‌کان له ساڵی 2015 به‌رزتر له سه‌رجه‌م ساڵه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی پاریس و سن برناردینۆ له کۆتایی ساڵ، نیگه‌رانییه‌کان به‌رامبه‌ر به تیرۆریزم ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کرد، به‌ڵام له ساڵی ڕابردوو ئاڵۆزییه‌کی ئه‌وتۆی له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به دواوه نه‌بووه.
به‌راوردکردنی ساڵی حه‌وته‌می ئۆباما له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارانی دیکه:
ئۆباما به مامناوه‌ندی خۆشه‌ویستی له سه‌دا 46.5 له ساڵی حه‌وته‌م، ده‌توانین له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارانی دیکه به‌راوردی بکه‌ین. ئه‌ڵبه‌ت هه‌ندێکی دیکه له سه‌رۆک کۆمارانی دیکه، ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستییان له ساڵی حه‌وته‌م له ئاستێکی به‌رزتردا بووه. وه‌ک ئایزنهاڤر (له‌سه‌دا 63.9) و بێڵ کلینتۆن (له سه‌دا 60.5) و هه‌ندێکی دیکه‌ش له‌م ڕێژه‌یه که‌متر بووه، وه‌ک هری ترۆمه‌ن (له سه‌دا 26.5) و جۆرج ده‌بلیۆ بۆش (له سه‌دا 33.3).
له ئێستادا که ساڵی کۆتایی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆبامایه، گرنگی زیاتر ده‌درێت به‌و که‌سه‌ی که ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆکه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. دوو سه‌رۆک کۆمار – ترۆمه‌ن و ڕووناڵد ڕه‌یگان – ئاستی خۆشه‌ویستییان به‌رزتر بووه، ئه‌گه‌رچی مامناوه‌ندی خۆشه‌ویستی ترۆمه‌ن له ساڵی هه‌شته‌م له سه‌دا 29 بووه و یه‌کێک له نزمترین ڕێژه‌ی خۆشهویستییهکانه له مێژووی ڕاپرسییه‌کانی گالۆپ، به‌ڵام دوو سه‌رۆکی دیکه – ئایزنهاڤر و بۆش – ڕووبه‌ڕووی دابه‌زینی ئاستی خۆشه‌ویستی خۆیان بوونه‌وه. ئه‌گه‌رچی ئایزنهاڤر له ساڵی کۆتایی سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا ئاستی خۆشه‌ویستیی گه‌یشته له سه‌دا 61، به‌ڵام بۆش ئاستی له سه‌دا 30ی تۆمار کرد. خۆشه‌ویستی کلینتۆن له ساڵی کۆتایی سه‌رۆکایه‌تیدا چه‌شنێک سه‌قامگیریی پێوه دیار بوو.
مامناوه‌ندی خۆشه‌ویستی له خولی سه‌رۆکایه‌تی:
مامناوه‌ندی خۆشه‌ویستی باراک ئۆباما له خولی سه‌رۆکایه‌تی ناوبرا تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 47.3، به بێ له به‌رچاوگرتنی خۆشه‌ویستی ناوبراو له ساڵی کۆتایی، مامناوه‌ندی خۆشه‌ویستی له خولی سه‌رۆکایه‌تیدا به گشتی له ئاستێکی نزمدا له ڕیزی سه‌رۆک کۆمارانی پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له پاڵ که‌سانێک وه‌ک ترۆمه‌ن (له سه‌دا 45.4)، جیمی کارتر (45.5) و جراڵد فۆرد (له سه‌دا 47.2).
یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که دژ به باراک ئۆباما بووه، ئه‌وه‌یه که ناوبراو له کاتێکدا حکومه‌تی وه‌رگرت که ئابوری ئه‌م وڵاته وه‌ک سه‌رده‌می قه‌یرانی ئابوری، ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی هه‌ره زۆر بووه. به‌ده‌ر له کوژرانی ئۆسامه بن لادن له ساڵی 2011، ڕووداوی ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بووه که ببێته هۆی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر دوو پارتی سه‌ره‌کی. هه‌ندێک ڕووداو هه‌یه که له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خۆشه‌ویستی و پاڵپشتی له سه‌رۆک کۆمار. سێهه‌مین هۆکار ئه‌وه‌یه که باراک ئۆباما له سه‌رده‌مێکدا بووه‌ته سه‌رۆک کۆمار که که‌ش و هه‌وای سیاسی به توندی به‌ره‌و حیزبی بوون ده‌ڕوات. له کاتێکدا که سه‌رۆک کۆماره‌کان هه‌رده‌م خۆشه‌ویستی هه‌ره باڵایان به‌راورد به پارتی ڕکابه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئۆباما جیاوازی نێوان ئه‌م دووه زۆر له سه‌رۆیه.
کاتێک که باراک ئۆباما گه‌یشته کورسی ده‌سه‌ڵات، به شێوازێکی ناوین له نێوان کۆماریخوازن له سه‌دا 13 خۆشه‌ویست بووه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بووه که ئه‌م ڕێژه‌یه، واته خۆشه‌ویستی له ناو پارتی ڕکابه‌ر بۆ سه‌رۆک کۆمارانی دیکه ئاستێکی به‌رزتری پیشان داوه. جۆرج ده‌بلیۆ بۆش به له سه‌دا 23 له نێو دیمۆکراته‌کان، کلینتۆن به له سه‌دا 27 له نێو کۆماریخوازه‌کان، جۆرج هربرت بۆش له سه‌دا 44 له نێو دیمۆکراته‌کان و ڕه‌یگان به له سه‌دا 31 له نێو دیمۆکراته‌کان. سه‌رجه‌م ئه‌م سه‌رۆکانه هاوڕێ له گه‌ڵ باراک ئۆباما له نێو پاره‌که‌ی خۆیان له سه‌دا 82 تا 84 ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستییان تۆمار کردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مامناوه‌ندی خۆشه‌ویستی کارتر و فۆرد له گه‌ڵ ئۆباما نزیکه، به‌ڵام دۆخی ئه‌وان له نێو پارته‌که‌ی خۆیان و پارتی به‌رامبه‌ر، جیاوازه. ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستی کارتر له سه‌دا 45.5 بووه که ئه‌م ڕێژه‌یه له نێو کۆماریخوازه‌کان له سه‌دا 30 بووه و له نێو دیمۆکراته‌کان له سه‌دا 57 بووه. ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستی فۆرد له سه‌دا 47.2 بووه که له سه‌دا 37 له نێو دیمۆکراته‌کان و له سه‌دا 68 له نێو کۆماریخوازه‌کان بووه. مه‌ودای خۆشه‌ویستی له پارته‌که‌ی خۆی و پارتی به‌رامبه‌ر بۆ کارتر له سه‌دا 27 و بۆ فۆرد له سه‌دا 31 بووه. به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ئۆباما له سه‌دا 71 و به‌م هۆیه‌شه‌وه پاڵپشتی زۆر که‌می کۆماریخوازه‌کان، به گشتی ئاستی خۆشه‌ویستی باراک ئۆبامای دابه‌زاندووه.
نووسه‌ر: جفری جۆنز / سه‌رچاوه: گالۆپ
وه‌رگێڕان: جام کوردی / ئیدریس سلێمانی