جام کوردی:
ماوه‌یه‌که که له لایه‌ن سیاسه‌توانان و شرۆڤه‌کارانی سیاسی جیهان ده‌نگۆی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م ده‌بیسرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م، بابه‌تێکه که له‌م لا و له‌ولا له نووسین و شیکاری شرۆڤه‌کاران ده‌بینرێت. به سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌که و به‌ربڵاوبوونی قه‌یرانه‌که، ده‌نگۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م به بیانووی له‌ناوبردنی قه‌یرانه‌که ده‌بیسرێت، بۆ نموونه، حه‌وته‌نامه‌یه‌کی فه‌ره‌نسی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌می خستووه‌ته ڕوو، بیانووه‌که‌شی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا و زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌که له درێژه‌دا ده‌نووسێت: له کاتێکدا که ڕۆژئاوا سه‌رقاڵی چالاکییه‌کانی خۆیه له سوریا، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا و بۆردومانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د (نه‌ک داعش) که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان، ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه گه‌وره‌یه‌ی زیاتر کردووه.
نووسه‌ری بابه‌ته‌که ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که ڕووسیا کێشه‌ی ئابوریی هه‌یه و ئێرانی به‌هێز له پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، سه‌رقاڵی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیدی بوون و خواستی لایه‌نی به‌رامبه‌ره و سه‌عوودیاش که به توندی مه‌ترسی به‌هێزبوونی ڕکابه‌ره‌که‌ی له ناوچه‌که هه‌یه، ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک فه‌رانسه په‌لکێشی ناوچه‌که بکات و دۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ببات.
له درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌دا هاتووه که پێش هه‌ڵگیرسانی هه‌ر شه‌ڕێک، ڕووسیا به تاوانبار ناو ده‌برێت و ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌م وڵاته هه‌وڵی له‌ناوبردنی داعش ده‌دات و به پێچه‌وانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
جۆرج فرێدمهن نووسه‌ری ئه‌مریکی له کتێبێک‌دا به ناونیشانی سه‌د ساڵی داهاتوو، کێشه‌کانی به‌رده‌م جیهانی له سه‌ده‌ی داهاتوودا خستووه‌ته‌ڕوو و له پێش بینی خۆیدا، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌می له ساڵی 2050 له نێوان ئه‌مریکا و ژاپۆن و تورکیا به ئه‌گه‌رێکی گه‌وره ناو بردووه.
فرێدمهن پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه که شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م، شه‌ڕی ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌مه، به‌و شێوه‌یه‌ی که ژاپۆن له سه‌ره‌تادا له ساڵی 2050 له ئاسمانه‌وه بنکه‌کانی ئه‌مریکا له گۆی زه‌وی ده‌کاته ئامانج و پاش ئه‌مه‌ش شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م پزووسکه‌ی لێده‌درێت، هه‌روه‌ها تورکیا به هۆی دابه‌زینی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا له ناوچه‌که و جیهان و له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌وڵه‌کانی ئه‌م وڵاته له پێناو زیندووکردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عۆسمانی له ساڵی 2050 هێرش ده‌کاته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک پۆڵۆنیا و هیندستان.
له‌م کتێبه‌دا هاتووه که تورکیا به هۆی کرده‌وه‌کانی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و گوشاره‌کانی پێشووی ئه‌مریکا، خواستی زۆری له سه‌ر ئه‌م هێرشانه هه‌یه و پاشان له درێژه‌دا بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له ئاسیا و ئه‌ورووپا ده‌کرێنه ئامانجی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کان. له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌مه، ئه‌مریکا ئامانجه‌کانی له تورکیا و ژاپۆن له ناو ده‌بات.
له کتێبه‌که‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه که له ساڵی 2050 هێزی ناتۆ به‌ره‌و دابه‌زینی زۆر ڕۆیشتووه و له لایه‌کی دیکه‌وه نووسه‌ر، پێش بینی کردووه، ناکۆکییه‌کانی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی له ساڵی 2020 ده‌گاته لوتکه.
هه‌ندێکی دیکه له شرۆڤه‌کاران له‌و بڕوایه‌دان که له ئێستادا داعش سرنجی وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی وه‌ک فه‌رانسه، ئه‌مریکا و ڕووسیای به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێک که له هه‌نگاوه‌کانی دواتردا ڕوو بدات. له لایه‌که‌وه ده‌رکردنی بڕیاره هه‌ڵه‌کان ڕه‌نگه ببێته ته‌کتیکی ئه‌وه‌ی که یه‌ک یان چه‌ند فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر تێک بشکێندرێت. له لایه‌کی دیکه‌وه گۆڕانکاری جیدی هێزه وشکانییه‌کان له خاکی سوریا پێویسته له‌به‌رچاو بگیردرێت.
به‌م پێیه‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیئتلافی ڕاسته‌قینه‌ی دژ به داعش پێک بهێندرێت، ڕه‌نگه پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی جیهانی به‌دواوه بێت که له ئه‌گه‌ری وه‌هاش، دۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که فه‌رانسه، ڕووسیا و ئه‌مریکا تێڕوانینی جیاوازیان به‌رامبه‌ر به سوریا و داهاتووی ئه‌م وڵاته هه‌یه. ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌م وڵاتانه بیه‌وێت ته‌نیا به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی هه‌ڵمه‌تێک به‌ڕێوه ببات، دۆخه‌که به خێرایی به‌ره‌و شه‌ڕێک ده‌ڕوات هاوشێوه‌ی شه‌ڕی که‌ڵه‌شێره‌کان. شه‌ڕی جیدی نێوان هێزه‌کانی جیهان له سوریا ده‌توانێت به خێرایی به‌ره‌و ئێران، تورکیا و عه‌ره‌بستان ببرێت و ڕه‌نگه ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهانیش بگرێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌کانی ڕووسیا هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی هێزه‌کانی عه‌ره‌بستان و تورکیا له خاکی سوریا به بێ هه‌ماهه‌نگی مۆسکۆ و دیمه‌شق به مه‌ترسیدار ناو ده‌به‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی دژواریان له نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌واڵده‌ری ئسپۆتنیک هاوڕێ له گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه، فلێمێکی فڕینی فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی سوخۆ 24 و سوخۆ 34ی ڕووسیای بڵاو کردووه‌ته‌وه که پێده‌چێت ئه‌مه‌ش پیشاندانی هێزی ڕووسیایه له به‌رامبه‌ر تورکیا و عه‌ره‌بستان.
ئه‌م هه‌واڵده‌رییه، ڕیاز و ئه‌نکه‌ره‌ی به پاڵپشتی گرووپه تیرۆریستییه‌کان تۆمه‌تبار کردووه و ڕوونیکردووه‌ته‌وه که ئامانجی ئه‌م دوو وڵاته له ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی سوریا، زیاتربوونی پشتیوانییه‌کانه له گرووپه تیرۆریستییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د نه‌ک له ناوبردنی تیرۆر و ئه‌گه‌ر هێزه وشکانییه‌کانی تورکیا و عه‌ره‌بستان به‌شداری شه‌ڕی سوریا بکه‌ن، فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا به ناچاری له پێناو پاراستنی سه‌رباز و بنکه سه‌ربازییه‌کانی خۆیان، هێرش ده‌که‌نه سه‌ریان و ئه‌مه‌ش شه‌ڕێکی گه‌وره له نێوان ڕووسیا و هێزه‌کانی تورکیا و عه‌ره‌بستان ده‌بێت.
چاودێران له‌و بڕوایه‌دان که بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕووسیا به چه‌شنێک هۆشدار و هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشکرایه بۆ لێدانی هێزه‌کانی تورکیا و عه‌ره‌بستان له ئه‌گه‌ری به‌شدارییان له شه‌ڕی سوریا و له نێوان بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه و دیاری نه‌کردنی به‌رواری سه‌ردانه‌که‌ی مه‌لیک سه‌لمان بۆ مۆسکۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌مووان ده‌زانن که ئه‌م سه‌ردانه بڕیاربوو له مانگی مارس به‌ڕێوه بچێت.
له‌و کاته‌وه که تورکیا فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیای تێکشکاند، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، به‌ڵێنی کاردانه‌وه‌ی توندی دا. شرۆڤه‌کارانیش به‌رده‌وام ڕووداوه مێژووییه‌که وه‌بیر ده‌هێننه‌وه که بوو به هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و له‌وه‌ی که ئه‌مجاره‌ش ڕه‌نگه کاردانه‌وه‌ی پێکدادانێکی بچووک و سنوردار ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م، نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
به‌ڵام هێزی به‌رگری ئێران و ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌که له کاتێکدا که زۆربه‌ی سنوره‌کانی هاوبه‌شن له گه‌ڵ وڵاتانی قه‌یراناوی، پیشان ده‌دات ئه‌و وڵاته‌ی که پێویسته له شه‌ڕ بترسێت ئێران نییه. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی ئێکسپرێس له بابه‌تێکدا به ناونیشانی گه‌وره‌ترین سوپای وڵاتان که پێویسته له گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو نه‌بنه‌وه، له ئێران وه‌ک هه‌شته‌مین سوپای به‌هێزی جیهان ناو ده‌بات.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی بریتیش فۆرسز نیوز ماوه‌ی ڕابردوو سه‌باره‌ت به توانای هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران له ڕاپۆرتێکدا به ناونیشانی ئه‌و خاڵانه‌ی که پێویسته سه‌باره‌ت به هێزی سه‌ربازی ئێران بزانن، ده‌نووسێت: هێزه چه‌کداره چالاکه‌کانی ئێران 523 هه‌زار که‌سن که ئه‌م ژماره‌یه هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک هێزێکی موشه‌کی له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهان ناسراوه و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش بیرۆکه‌ی به‌هێزی له‌م بواره‌دا هه‌یه. به‌ڵام هێزی موشه‌کی ئێران هه‌رده‌م له خزمه‌ت ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌دا بووه و هه‌ر کات که وڵاته زلهێزه‌کانی وه‌ک ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌یان له خاک و ئاوی ئێران کردووه، به نمایشی به‌هێزی موشه‌کی وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه. نموونه‌ی ئه‌م هێزه موشه‌کییه له زنجیره نمایشه سه‌ربازییه‌کانی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره (د.خ) بینراوه.