جام کوردی:
وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئه‌مریکا دانوستانیان له گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێکردووه، جه‌ختی کرده‌وه: کۆماری ئیسلامی ئێران له قۆناغی پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، به پێی یه‌که‌مایه‌تی به هاوکارییه هاوبه‌شه‌کان درێژه به په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا نێعمه‌ت زاده به هه‌واڵده‌ری ئێرنای ڕاگه‌یاندووه: ئێران وڵاتێکی گه‌وره‌یه که ده‌توانێت په‌یوه‌ندی و هاوکاریی له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه هه‌بێت، به‌ڵام یه‌که‌مایه‌تییه‌کان له به‌رچاو ده‌گرێت و له هه‌مان کاتیش‌دا توانا و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وڵاتانی دیکه‌ش له پرۆسه هاوبه‌شه‌کاندا له به‌رچاو ده‌گرێت.
ناوبراو به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر به‌رده‌وامی هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که له سه‌رده‌می گه‌مارۆکاندا پاڵپشتی ئێرانیان کردووه، وتی: ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می گه‌مارۆکاندا، کێبه‌ڕکێی نێوان وڵاتان سنوردار بوو، به‌ڵام له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستا به دڵنیاییه‌وه کێبه‌ڕکێی وڵاتان سه‌باره‌ت به بازاڕی ئێران زیاتر ده‌بێت.
نێعمه‌ت زاده ستراتیژی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ئێرانی له پاش گه‌مارۆکان له دوو ته‌وه‌ردا خوێنده‌وه و ڕایگه‌یاند: هاوکارییه‌کانی نوێ یه‌که‌مایه‌تی به هاوکارییه هاوبه‌شه‌کان ده‌دات و له هه‌مان کاتدا پیشه‌سازییه‌کانی وڵات به پشت به‌ستن به ته‌کنۆلۆژیای نوێ نۆژه‌ن ده‌کرێنه‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران ڕایگه‌یاند: سه‌رمایه‌دانه‌ری و فاینانسی ده‌ره‌کی ڕه‌وتێکی نوێیه که ئه‌م وه‌زاره‌ته له دانوستانه‌کانی له گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کان په‌یره‌وی ده‌کات و خۆشبه‌ختانه کۆمپانیا بیانییه‌کانیش، تێڕوانینێکی ئه‌رێنییان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌یه.
محه‌ممه‌د ڕه‌زا نێعمه‌ت زاده هه‌نارده و سه‌رمایه‌دانه‌ری به ئامانجی هه‌نارده‌کاری به ته‌وه‌ری دووه‌می وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ناو ده‌بات و وتی: له‌م بواره‌دا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆمپانیاکان گه‌یشتووینه‌ته ڕێکه‌وتن و ئه‌وانه‌ش که له قۆناغی دانوستانن، به‌ڵێن ده‌ده‌ن تا به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بکه‌ن و له ڕێگای تۆڕی هه‌نارده‌کاری خۆیانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی بکه‌ن.
ناوبراو خۆشحاڵی خۆیی له هه‌ل و مه‌رجی قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ڕاگه‌یاند و وتی: ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌کی زۆر به سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیدا تێپه‌ڕ نابێت، به‌ڵام له‌م ماوه‌دا زۆربه‌ی دانوستانه‌کان بوونه‌ته گرێبه‌ستی سه‌رمایه‌دانه‌ری هاوبه‌ش.
پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل سازی به سه‌رمایه‌دانه‌ری هاوبه‌شی نیوه به نیوه، که‌ره‌سته و پێداویستی نه‌وتی و هێڵی ئاسن له‌و پرۆژه هاوبه‌شانه‌ن که به وته‌ی وه‌زیری پیشه‌سازی ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستی واژۆکردنی گرێبه‌سته‌کان.
وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران له درێژه‌دا وتی: سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌دانه‌ری هاوبه‌ش له بواره‌کانی پیشه‌سازی هێڵی ئاسن، پیشه‌سازی خۆراک و که‌ره‌سته و پێداویستی پزیشکی، کۆمپانیا زه‌به‌له‌حه‌کانی جیهان دانوستانه‌کانیان له گه‌ڵ تاران ده‌ستپێکردووه.
به وته‌ی ناوبراو یه‌کێک له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی که‌رتی ئۆتۆمبێل سازی ئه‌ورووپا له‌م ماوه‌دا سه‌ردانی ئێرانی کردووه و دانوستانه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌ستیپێکردووه.
نێعمه‌ت زاده ئاماژه‌ی به دانوستانه‌کانی له گه‌ڵ کۆمپانیای دایملر بێنزی ئه‌ڵمانیا دا و وتی: دانوستان له گه‌ڵ ئه‌م کۆمپانیای ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته واژۆکردنی گرێبه‌ستی سه‌رمایه‌دانه‌ری هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانی مه‌کینه، بارهه‌ڵگر و پاس.
جه‌ختیشی کرده‌وه که زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌کان له نێوان که‌رتی تایبه‌تی ئێران و کۆمپانیا بیانییه‌کان واژۆ کراوه و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ڕۆڵی چاودێری و ڕێنمایی به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌کانی گێڕاوه.
محه‌ممه‌د ڕه‌زا نێعمه‌ت زاده سه‌باره‌ت به کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان وتی که کۆمپانیا ناوخۆییه‌کانی ئه‌مریکا هێشتا به‌ربه‌ستی په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ ئێران له پێشه، به‌ڵام کۆمپانیا ده‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م وڵاته له ڕێگای نوێنه‌رایه‌تییه‌کانیانه‌وه دانوستانه‌کانیان ده‌ستپێکردووه.
وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران جه‌ختی کرده‌وه که کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان که دانوستانیان له گه‌ڵ ده‌که‌ین له ڕیزی کۆمپانیا پێشکه‌وتوو و ناسراوه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ن که له ئه‌ورووپا نوێنه‌رایه‌تی و چالاکی وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه.
ناوبراو له به‌شی کۆتایی لێدوانه‌کانیدا به ئاماژه به گرێبه‌ستی کڕینی فڕۆکه‌ی ئێرباس، وتی: بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی که‌رتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه.