جام کوردی:
عه‌ره‌بستان له‌م ڕۆژانه‌دا بووه‌ته ئامانجی هێرشی که‌م وێنه‌ی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێران به وڵاتێکی نزیک له ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بستان به به‌رپرسی په‌ره‌سه‌ندنی توندڕۆیی و توندووتیژی پیشان بده‌ن. به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب، چاپی له‌نده‌ن، ئامانجی ئه‌م پلانه‌ش گوشار خستنه سه‌ر ڕیازه که له‌م ڕۆژانه‌دا دژایه‌تی تاران ده‌کات و به بۆچوونی خۆی ده‌یه‌وێت ڕێگری له ده‌سه‌ڵات و ده‌ستێوه‌ردانی تاران له وڵاتانی عه‌ره‌بی بکات. له ئێستادا که ڕۆژئاوا تێڕوانینی خۆیی به‌رامبه‌ر به ئێران گۆڕیوه و چیدی وه‌ک پێشوو ئه‌م وڵاته به دوژمنی خۆیان دانانێن و بیر له باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ تاران ده‌که‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌خنه‌کان له عه‌ره‌بستان زیادی کردووه، میدیاکانی ڕۆژئاواش که‌وتوونه‌ته پاڵ لۆبییه‌کانی ڕۆژئاوا تا به چه‌شنێک هۆکاری گۆڕینی ئه‌م تێڕوانینه به‌رامبه‌ر به ئێران بدۆزنه‌وه. بیانووی ئه‌وان ڕێکه‌وتنی ڕۆژئاوایه له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی که به پێی ڕاگه‌یاندنی وڵاتانی عه‌ره‌بی به دوورکه‌وتنه‌وه له‌وان و نزیکبوونه‌وه له تاران مسۆگه‌ر بووه. عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌روه‌ها ئه‌مه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو که پێویسته وڵاتانی ڕۆژئاوا له نێوان تاران و ڕیاز یه‌کیان هه‌ڵبژێرن. عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت که ڕۆژئاوا پلانی نزیکبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ تاران له ساڵی 2005 داڕشت، به‌ڵام تا ساڵی 2008 جێبه‌جێی نه‌کرد تا به هۆی دۆسیه‌ی ناوه‌کی گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران و له ئاکامدا له ساڵی 2015 ڕێکه‌وتنی نێوانیان به‌دیهات و پلانی نزیکبوونه‌وه به خێرایی که‌وته واری جێبه‌جێ کردنه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن که ئه‌م پلانه دژ به به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بییه. بۆچوونێکی دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه که ئه‌م پلانه تایبه‌ت بووه به کاتی هێرشی ئه‌مریکا بۆ عێراق له ساڵی 2003 و له ئاکامدا گه‌یشته ڕێکه‌وتنی ناڕاسته‌وخۆی نێوان تاران – واشنتن له عێراق. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی شڵه‌ژاندووه ئه‌وه‌یه که ئه‌م وڵاته به پێکهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و پشتیوانی له‌وان له ناوچه‌که تۆمه‌تبار کراوه.
ئه‌وان ده‌ڵێن که وڵاتانی ڕۆژئاوا تێڕوانینی خۆیان به‌رامبه‌ر به سوننه‌کان له ناوچه‌که‌دا گۆڕیوه که عه‌ره‌بستان خۆی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌م به‌ره‌یه پیشان داوه و ئیسلامییه میانه‌ڕۆکان به ئه‌ندامانی ئیخوان موسلمین ناوده‌به‌ن که به دوژمنی عه‌ره‌بستان داده‌نرێن. به ڕای به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان، ڕۆژئاوا هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران و ئیخوانییه‌کان وه‌ک دوو به‌ره‌ی میانه‌ڕۆی ئیسلامی ده‌دات و به‌نیازه که عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی له هاوکێشه‌کان به دوور بخاته‌وه.
ئه‌ڵبه‌ت به‌م دواییانه دید و تێڕوانینه‌کان به‌رامبه‌ر به ئیخوان موسلمین گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه. سر جان جانکیز، باڵوێزی پێشووتری به‌ریتانیا له عه‌ره‌بستان له نوێترین ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی ئیخوان موسلمین که له به‌ریتانیا بڵاو کراوه‌ته‌وه، وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه که ئیخوان موسلمین به‌رپرسی به‌شێکی بیر و هزری توندڕۆیانه که له جیهاندا په‌ره‌یان سه‌ندووه، به‌ڵام وه‌ک عه‌ره‌بستان به ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی دانانێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، عه‌ره‌بستان پێداگری له هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات وا پیشان بدات که ڕۆژئاوا به نزیکبوونه‌وه له ئێران هه‌وڵی پیلانداڕێژی دژ به‌وان ده‌دات. ئه‌وان بۆ سه‌لماندنی وته‌کانی خۆیان، ئاماژه به لێدوانی به‌رپرسانی به‌ریتانیا و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌ده‌ن که له ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه که به گشتی ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان ده‌گرن.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه، جه‌ک ستراو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری به‌ریتانیا به که‌ناڵی bbcی ڕاگه‌یاندووه: زیاتر له‌مه چاوه‌ڕوانیمان له عه‌ره‌بستان هه‌بوو. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له عه‌ره‌بستان هه‌یه که تێڕوانینێکی ئه‌رێنیی هه‌بێت. ڕیاز پێویسته دان به‌وه‌دا بنێت که دراوسێیه‌کی هه‌یه که تێڕوانینه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌وان جیاوازه و پێویسته له گه‌ڵی ڕا بێت.
ستراو به‌م وتانه دانی به هێز و پێگه‌ی ناوچه‌یی ئێران‌دا ناوه و له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بستان به هێزێکی هاوسه‌نگ ناوی ده‌بات. له درێژه‌شدا ڕایگه‌یاند: عه‌ره‌بستان پێویسته په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسایی له گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له گه‌ڵ ئێران له سه‌ر بنه‌مای هاوکاری بێت تا هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌که پارێزراو بێت.
عه‌ره‌بستانییه‌کان له لێدوانی له‌م شێوه‌یه به توندی تووڕه‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن وڵاتانی ڕۆژئاوا نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه که گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئاڵتوونی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ تاران مه‌رجدار بکه‌ن. محه‌ممه‌د بن نه‌واف، باڵوێزی عه‌ره‌بستان له به‌ریتانیا به ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسط ی ڕاگه‌یاندووه: ئه‌مه به‌و مانایه ده‌بێت که له به‌رامبه‌ر ئێران خۆمان به ده‌سته‌وه بده‌ین، له به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتانی ڕۆژئاوا هێزی ئێرانیان قبووڵ کردووه و پێویسته به‌ره‌و هاوسه‌نگی هێز هه‌نگاو بنێین.
هه‌روه‌ها هێرشی میدیاکانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و ژماره‌ی زۆری له‌سێداره دراوه‌کان له‌م پێناوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕیاز به هۆی له سێداره‌دانی 47 که‌س به تایبه‌ت شێخ نه‌مر هه‌ڵوه‌شانه‌وه که توڕه‌بوونی به‌رپرسانی ڕیازی به دواوه بوو.
له ماوه‌ی ڕابردوو جرمی کوربین، سه‌رۆکی پارتی کرێکاران له پارله‌مانی به‌ریتانیا له بابه‌تێکدا له ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تلێگراف به توندی ڕه‌خنه‌ی له دۆخی مافی مرۆڤ و ڕه‌وشی ژنان له عه‌ره‌بستان گرت و وه‌بیری هێنایه‌وه که نابێت دۆخی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته به وڵاتانی دیکه‌ی ئیسلامی وه‌ک ئێران به‌راورد بکرێت. کوربین به‌ده‌ر له‌مه‌ش ڕیازی به پشتیوانی له گرووپه توندڕۆکانی ناوچه‌که تۆمه‌تبار کرد. ئه‌م بابه‌ته‌ش بوو به هۆی توڕه‌بوونی ڕیاز و بانگهێشت کردنی باڵوێزی به‌ریتانیا له‌و وڵاته و هۆشداری ئه‌وه‌یان دا که لێدوانی له‌م شێوه‌یه ده‌توانێت زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان بگه‌ێنێت.
له مانگی ژانۆیه ڕۆژنامه‌ی ساندی تایمزی له‌نده‌ن له بابه‌تێکدا به ناونیشانی ” ئایا ئه‌م پاشایه کۆشکی ئالی سه‌عوود ده‌ڕووخێنێت؟ ” له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر و 47 که‌سی دیکه ڕه‌خنه گیراوه و جه‌ختی کرده‌وه که ڕیاز به‌م هه‌نگاوانه گڵۆپی سه‌وز بۆ سوننه توندڕۆکانی ناوچه‌که هه‌ڵده‌کات تا له عه‌ره‌بستان دژ به که‌مینه‌کان کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. سانده‌ی تایمز هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: ته‌نیا یه‌ک ساڵ به سه‌ر حکومه‌تی مه‌لیک سه‌لمان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ساڵه به خه‌راپترین ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئالی سه‌عوود داده‌نرێت.
له مانگی دسمبێری ساڵی ڕابردوو ڕێکخراوی ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له ڕاپۆرتێکدا به ئانگێلا مرکێلی ڕاگه‌یاندووه که سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی عه‌ره‌بستان له ئاکامی کێبه‌ڕکێ له گه‌ڵ ئێران زیانی به ناوچه‌که گه‌یاندووه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئابوری عه‌ره‌بستان سه‌رجه‌م لای که‌سێک به ناوی محه‌ممه‌د بن سه‌لمانی جێگری دووه‌می شا قۆرخ کراوه. ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌وه‌نده بوو به هۆی توڕه‌بوونی عه‌ره‌بستان که داوایان له حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا کرد سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ڕوونکردنه‌وه بدات.
میدیاکانی نزیک له عه‌ره‌بستان ده‌ڵێن له‌و کاته‌وه که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی جێبه‌جێ کراوه و گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران هه‌ڵگیراون، ڕۆژنامه‌کانی نیۆیۆرک تایمز و واشنتن پۆست ڕۆژانه بابه‌ت و نووسینی توند دژ به ڕیاز بڵاو ده‌که‌نه‌وه. به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان ده‌ڵێن ئه‌مه پیشان ده‌دات که نه‌ک ته‌نیا تێڕوانینی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به ڕیاز گۆڕاوه، به‌ڵکوو لۆبی به‌هێزی وا له ئه‌مریکا هه‌یه که دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عه‌ره‌بستان چالاکی ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئێران به‌قازانجتر له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان پیشان بده‌ن.