جام کوردی:
دوناڵد ترامپ ملیاردێری به‌ناوبانگ و به‌ربژێری کۆماریخوازی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا له کاتێک له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌وڵی ڕاکێشانی ده‌نگی لایه‌نگرانی پارته‌که‌ی بۆ بوون به کاندیدی سه‌ره‌کی کۆماریخوازه‌کان ده‌دات که به فڕۆکه هه‌ره پێشکه‌وتووه‌که‌ی سه‌ردانی شاره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترامپ ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ی له ساڵی 2011 به بڕی 100 ملیۆن دۆلار کڕیوه و به‌مه‌ش بووه‌ته خاوه‌نی یه‌ک له‌و ده فڕۆکه هه‌ره پێشکه‌وتووه‌ی که له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه. ترامپ ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ی له فه‌رمانبه‌رێکی کۆمپانیای مایکرۆسافت به ناوی پل ئالن کڕیوه و به‌ڵام دیزاینی به‌شی ناوه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی به حه‌ز و خواستی خۆی گۆڕیوه و ئیمکانیاتی بۆ ئاستێکی هه‌ره به‌رز زیاتر کردووه.
ئه‌م بۆئینگه توانای گواستنه‌وه‌ی 23 که‌سی هه‌یه، ئه‌وان له‌م فڕۆکه‌یه‌دا له ژوورێکی نووستنی بچووک به هه‌موو پێداویستییه‌که‌وه که‌ڵک وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها ئه‌م فڕۆکه‌یه که تا ئێستا 42 هه‌زار کاتژمێر گه‌شتی سه‌رکه‌وتووانه‌ی هه‌بووه، ڕێستوورانتێکی بچووک، هۆڵێکی کۆنفرانس و مۆبێلیاتێکی ڕازاوه‌ی هه‌یه که له ئاڵتوونیش بۆ جوانکاری که‌ڵک وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها سینه‌ما وسیسته‌می ده‌نگی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ن که ترامپ و هاوڕێکانی له ماوه‌ی گه‌شته‌که‌یاندا به‌کاری ده‌هێنن.
له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی فڕۆکه‌که به درێژایی 9 مه‌تر و به 5 گرام ئاڵتوونی 18 عه‌یار ناوی ترامپ نووسراوه که له ئاسمانه‌وه به ئاسانی ده‌بینرێت. چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه لێره‌دا هاتووه: