جام کوردی:
له‌م ماوه‌دا ژنڕاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌سیری وته‌بێژی سوپای سوعوودیه ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه هێزی وشکانی به‌ره‌و سوریا بنێرێت به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ئاماژه‌ی به‌م خاڵه‌دا که له بڕیاره‌که‌یان بۆ ناردنی هێز به‌ره‌و سوریای قه‌یراناوی پاشگه‌ز نابنه‌وه.
له هه‌مان کاتدا سه‌عوودییه‌کان به‌نیازن له گه‌ڵ هاوڕێیانی خۆیان له ئیئتلافه نوێیه‌که‌یان نمایشێکی سه‌ربازی گه‌وره به ناوی ڕه‌عدی باکور به‌ڕێوه ببه‌ن که پیشانده‌ری ئاماده‌بوونیانه بۆ کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی له داهاتوویه‌کی نزیکدا. به‌ڵام ڕوون و ئاشکرایه که ئیئتلافه‌که‌ی ژێر سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌بستان ناتوانێت داعش بوه‌ستێنێت. له به‌رامبه‌ردا ئامانجی کۆتایی ئه‌وان ڕووخانی ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا و میلیشیاکانی شێعه‌ی سه‌ر به ئێرانه و له قۆناغی دواتری پلانه‌که‌یاندا داعش و قاعیده ده‌بینرێن.
کێشه‌که له‌وه‌دایه که هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌م بواره‌دا چی ده‌بێت؟ ئایا به هۆی دۆخی ئه‌م ڕۆژانه‌ی سوریا ناچار به پشتیوانی له‌م ئیئتلافه ده‌بێت یان جارێکی دیکه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی واشنتن له گه‌ڵ ڕیاز و هاوپه‌یمانه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک تورکیا.
گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ هێرش کردنه سه‌ر سوریا و مانه‌وه له یه‌مه‌ن به پێی پلانی شڵفین له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌ڵمانیا پێش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی داڕێژراوه که ستراتیژی شه‌ڕی له دوو به‌ره‌دا له خۆ ده‌گرت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له هه‌ڵه‌کانی ئه‌م پلانه به تایبه‌ت له هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنیه‌تی شکستی دوژمن وانه‌یان نه‌گرتووه. له یه‌مه‌ن، حه‌وسییه‌کان شکستی گه‌وره‌یان هه‌بووه و هێزه‌کانی ئیئتلافی سه‌عوودیا گه‌یشتوونه‌ته 20 مایلی سه‌نعای پایته‌خت، به‌ڵام پێشکه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌نده‌ش خێرا نه‌بووه.
به‌ڵام سه‌قامگیری و ئاسایشی یه‌مه‌ن پێویستی به پلانێکی سه‌ربازی درێژخایه‌ن هه‌یه و به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌عوودییه‌کان پلانێکی تایبه‌تیان داڕشتووه و پێکهاته‌ی فه‌رمانده‌یی خۆیان به شێوازێک داناوه که هاوکات له چه‌ندین به‌ره و له گه‌ڵ چه‌ندین دوژمن بتوانن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رده‌وامی به شه‌ڕه‌که بده‌ن.
نمایشی سه‌ربازی هاوبه‌شی سه‌عوودیا و هاوپه‌یمانه‌کانی بڕیاره به به‌شداری 150 هه‌زار هێزی سه‌ربازی له 20 وڵاتی جیهان له شاری سه‌ربازی حه‌فر الباطن له باکوری ئه‌و وڵاته و له نزیک سنوره‌کانی عێراق به‌ڕێوه ببرێت. زۆربه‌ی ئه‌م هێزانه له سه‌ربازه‌کانی عه‌ره‌بستان پێکهاتوون که هێزه‌کانی وشکانی پاشایه‌تی و گاردی نیشتمانی له خۆ ده‌گرن.
هێزه‌کانی تایبه‌ت له سوپای پاکستان، میسر، مالیزیا، مه‌راکیش، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، سودان و ئه‌رده‌ن په‌یوه‌ندی به‌م هێزانه‌وه ده‌که‌ن. به‌ده‌ر له‌مه‌ش وڵاتانی سنگال، تونس، کومور، جیبۆتی، موریتانی، موریس، مالدیڤ، کوێت، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، چاد و عۆمان به‌ڵێنیان داوه که ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانیان بۆ نمایشه سه‌ربازییه‌که‌ی سه‌عوودیه بنێرن. له ڕۆژهه‌ڵاتیش وڵاتانی ئه‌ندونیزیا و برۆنئی (هاوڕێ له گه‌ڵ مالیزیا) کۆمیته‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شیان له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان پێکهێناوه.
له کۆتاییدا، عه‌ره‌بستان و تورکیا به‌م دواییانه کۆمیته‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگییان بۆ کاروباری سه‌ربازی پێکهێناوه تا سه‌باره‌ت به پلانی هاوبه‌شیان به تایبه‌ت کرده‌وه‌ی سه‌ربازی له سوریا له ڕێگای سنوره‌کانی تورکیا و به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک له لایه‌ن ڕیازه‌وه وتووێژ بکه‌ن.
سیاسه‌تی ئیداره‌ی ئۆباما سه‌باره‌ت به سوریا شه‌رمه‌زارییه و کاره‌ساتێکی ستراتژیکه. پلانی ڕووسیا بۆ ڕێگری له ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د گه‌یشتووه‌ته ده‌ره‌نجام، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو به هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی سیاسه‌ته‌کانی واشنتن، هیوا به ڕووسیا له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
به‌ڵام ئیئتلافی ژێر سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌وان ده‌ڵێن که ئه‌سه‌د داعشی پێکهێناوه و تا ئه‌و کاته‌ی که له ده‌سه‌ڵاتدایه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کێشه‌یه‌کی به ناو تیرۆریستان هه‌یه. هه‌ر بۆیه کاتێک که سه‌عوودییه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیان بیانه‌وێت ڕووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه و دژایه‌تی ئه‌سه‌د و میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران بکه‌ن، ئه‌و کاته‌یه که سیاسه‌ته‌کانی ئۆباما به ته‌واوی پشت گوێ ده‌خرێت. پێویسته چاوه‌ڕوان بین که کۆشکی سپی له ئاکامدا بڕیار ده‌دات که له چه لایه‌نێک بێت؟
نووسه‌ر: نه‌واف عۆبه‌ید / سه‌رچاوه: نه‌شناڵ ئینترسێت
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی