جام کوردی:
وه‌زیری پیشه‌سازی و کانگاکانی عێراق له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌که‌ی ڕایگه‌یاند: به‌ستێنی یاسایی پێویست بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هاوبه‌شی نێوان ئێران و عێراق دابین کراوه و وه‌زیری پیشه‌سازی ئێرانیش هه‌واڵی ئاماده‌بوونی تارانی بۆ یارمه‌تیدانی گه‌شه و به‌رزبوونه‌وه‌ی که‌رتی پیشه‌سازی عێراق ڕاگه‌یاند.
محه‌ممه‌د ساحیب دۆڕاجی له کۆنگره‌ی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ محه‌ممه‌د ڕه‌زا نێعمه‌ت زاده وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی به‌ستێنی یاسایی و بانکی له عێراق بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری سه‌رمایه‌گوزاری هاوبه‌ش، وتی: به‌ستێنی پێویست له‌م بواره‌دا بۆ که‌رتی تایبه‌ت و حکومی دابین کراوه.
ناوبراو وتی: یاساکانی تایبه‌ت به سه‌رمایه‌گوزاری له عێراق، چالاکییه ئابورییه‌کان و سه‌رمایه‌گوزاری هاوبه‌ش ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پاڵپشتی لێ ده‌کرێت.
دۆڕاجی هه‌روه‌ها وێڕای پێشوازی له کۆمپانیا ئێرانییه‌کان بۆ به‌شداری له بازاڕه‌کانی عێراق، وتی: ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که یاساکانی تایبه‌ت به سه‌رمایه‌گوزاری له ڕێگای باڵوێزخانه‌ی ئێران له به‌غدا پێشکه‌ش به چالاکوانانی ئابوری ئێران بکرێت.
ناوبراو دانوستانه‌کانی له گه‌ڵ نێعمه‌ت زاده به ئه‌رێنی ناو برد و به ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانی بواری پیشه‌سازی و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی یه‌که پیشه‌ییه‌کانی ئه‌م وڵاته پاش سێ ده‌یه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ تیرۆر، وتی: له وتووێژ و دانوستانه‌کانمان له گه‌ڵ شاندی ئێرانی به‌ستێنی هه‌وڵی هاوبه‌ش و یارمه‌تییه‌کانی ئێران له‌م بواره‌دا تاوتوێ کراوه.
ناوبراو پێشوازیی له هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به فێرکاری ئه‌ندازیاران، شاره‌زایانی ته‌کنیکی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له پێناو چالاک کردنه‌وه‌ی یه‌که وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و ناوه‌نده‌کانی پیشه‌سازی عێراق کرد و داوای له سه‌رمایه‌گوزارانی ئێرانی کرد له بازاڕی عێراقدا چالاکانه به‌شداری بکه‌ن.
وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێران، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات، وتی: دانوستانه‌کانی له گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ئیجابی بووه.
نێعمه‌ت زاده به ئاماژه به ئه‌زموونی باڵای ئێران له بواره‌کانی پیشه‌سازی و زانستی، وتی: ئێران ئاماده‌یه ئه‌زموونه‌کانی له بواری پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی عێراق پێشکه‌ش به‌م وڵاته بکات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕایگه‌یاند: له چاوپێکه‌وتنه‌کانمان له گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، پێداویستییه‌کانمان تاوتوێ کردووه و بڕیار دراوه که شاندێکی هه‌ر دوو وڵات بۆ به‌دواداچوونی ڕێکه‌وتن و گرێبه‌سته‌کان سه‌ردانی یه‌کدی بکه‌ن.
وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌کانی عێراق به‌ره‌و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندوویی، وتی: ئێمه که‌رتی تایبه‌تی دوو وڵات بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هاوبه‌ش، بانگهێشت و هان ده‌ده‌ین.
وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو به یاوه‌ری شاندێکی باڵا گه‌یشته به‌غدا، به‌شداریی له پێشانگای تایبه‌تی ئێران له عێراق کرد و له گه‌ڵ چالاکوانانی ئابوری ئێران له‌م وڵاته کۆبووه.
محه‌ممه‌د ڕه‌زا نێعمه‌ت زاده له ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی له باشوری به‌غدا کرد و هێڵی مۆنتاژی ئۆتۆمبێله ئێرانییه‌کانی له‌م شاره‌دا به سه‌ر کرده‌وه.
نێعمه‌ت زاده ڕۆژی پێنج شه‌ممه له گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق و پاشان له گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سه‌رمایه‌گوزاری عێراق که به گرنگترین ناوه‌ندی بڕیاردان له سه‌رمایه‌گوزاری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ئه‌م وڵاته داده‌نرێت کۆبووه و به‌ستێنی سه‌رمایه‌گوزاری هاوبه‌شی تاوتوێ کرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها وێڕای سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و دانوستان و کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی، سه‌ردانی بانکی ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته‌ی کرد و له گه‌ڵ سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی، چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی هاوکارییه دوولایه‌نه‌کانی تاوتوێ کرد.
وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران سه‌ر له ئێواره‌ی شه‌ممه له گه‌ڵ حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆبووه و له ئهبوغۆرهیب و تاجی له ڕۆژئاوا و باکوری به‌غدا دوو پرۆژه‌ی ئێرانیی به سه‌ر کرده‌وه، پرۆژه‌کان تایبه‌تن به چالاکی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له بواری ده‌رمانی و یاریگایه‌کی وه‌رزشی.
نێعمه‌ت زاده شه‌وی پێنج شه‌ممه کۆتایی به سه‌ردانه سێ ڕۆژه‌که‌ی بۆ به‌غدا هێنا و گه‌ڕایه‌وه تارانی پایته‌خت.