جام کوردی:
سه‌رپه‌ره‌شتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان، وتی: به‌هێزه‌وه به‌شداری له نۆیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری تاران و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین و ده‌فرایه‌تی و تواناکانی پارێزگاکه‌مان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری کرماشان، ئه‌سغه‌ر ڕه‌شنوو وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین به به‌شداری له‌م پێشانگایه، وێڕای ناساندنی هه‌رچی زیاتری پارێزگای کرماشان، به‌ستێکی ڕاکێشانی گه‌شتیارانیش بۆ پارێزگاکه‌مان له نه‌ورۆز دابین بکه‌ین.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که له ژووری تایبه‌ت به کرماشان، پیشه‌سازییه ده‌ستییه‌کانی ئه‌م پارێزگایه نمایش ده‌کرێت، وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین به شێوازی جۆربه‌جۆر، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کرماشان به خه‌ڵک بناسێنین تا گه‌شتیاران به چاوێکی کراوه سه‌ردانی ئه‌م پارێزگایه بکه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان له درێژه‌دا وتی: له‌م پێشانگایه‌دا چه‌ندین ده‌رمانی گیایی به تایبه‌تمه‌ندی هه‌ره زۆر و به‌رهه‌م هاتووی شاخه به‌رزه‌کانی کرماشان ده‌خرێنه‌ڕوو. وتیشی: گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی، خوێندنه‌وه‌ی شانامه‌ی ئه‌ڵماس خانی که‌نووله‌یی سه‌باره‌ت به چیرۆکی خۆسرۆ و شیرین له چالاکییه‌کانی دیکه‌ی ژووری کرماشان له نۆیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری تاران ده‌بێت.
ڕه‌شنوو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند: بۆ یه‌که‌م جار سیسته‌می زانیاری زیره‌ک له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی کرماشان ڕوونوێنی ده‌کرێت که سه‌رجه‌م زانیارییه‌کانی پێویستی هه‌ر گه‌شتیارێک وه‌ک ژماره ته‌له‌فوونه‌کان، ناونیشانی هوتێل و میوانخانه‌کان، شوێنه گه‌شتیارییه‌کان و مه‌ودای نێوان شاره‌کانی پارێزگای کرماشان و پارێزگاکانی دیکه پێشکه‌ش به گه‌شتیاران ده‌کات.
ناوبراو وتی: له ژووری کرماشان به خواردنی خۆماڵی و مۆسیقای کوردی پێشوازی له خه‌ڵک ده‌کرێت.