جام کوردی:
گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ک دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاریکاری ستراتژیکی تورکیا و عه‌ره‌بستان و کرده‌وه‌کانی ئه‌نکه‌ره له سنوره‌کانی باکوری سوریا و کردنه ئامانجی پێگه‌ی کوردان، ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌خاته ڕوو که تورکیا له هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بستان تا کوێ به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات؟ ئایا ئیئتلافی سیاسی – سه‌ربازی که عه‌ره‌بستان باسی ده‌کات و له ئێستادا به ته‌نیا دوو وڵاتی تورکیا و عه‌ره‌بستان له خۆ ده‌گرێت و ئه‌ڵبه‌ت ده‌وترێت قه‌ته‌ریش په‌یوه‌ندی پێوه کردووه، به ته‌نیا ئامرازاێکی بانگه‌شه‌یه یان له داهاتوودا ده‌که‌وێته واری جێبه‌جێ کردنه‌وه؟ به هۆی خاڵه هاوبه‌ش و ناکۆکه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته، داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانیان چۆن ده‌بێت؟ ئایا تورکیا چووه‌ته که‌مپی عه‌ره‌بستان و خوازیاری که‌ڵک وه‌رگرتنی تایبه‌تی خۆیه له قه‌یرانی سوریا، یان عه‌ره‌بستان له ژێر سێبه‌ری تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی ناتۆ نیازی قه‌ره‌بووی شکسته سیاسییه‌کانی خۆیی له ناوچه‌که هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه هاتنی تورکیا بۆ نێو ئیئتلافی عه‌ره‌بستان به هۆی نیگه‌رانییه کوردییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه تا له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان به‌ره‌نگاری سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا ببێته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌م تێڕوانینیه هه‌ندێک پێیان وایه که عه‌ره‌بستان زیاتر له هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و له ئاکامدا که‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌ده تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. ئه‌وه‌ی که له درێژه‌دا دێت وتووێژه له گه‌ڵ جه‌عفه‌ر حه‌ق په‌نا شاره‌زا له کاروباری تورکیا سه‌باره‌ت به‌و پرسیارانه که ئاماژه‌یان پێدرا.
تورکیا له ئیئتلاف له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان چه ستراتیژێک په‌یره‌و ده‌کات و ئایا بیر له ستراتیژێکی هاوبه‌ش ده‌کاته‌وه یان ده‌رفه‌تێک بۆ سیاسه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کوردان هاتووه‌ته پێشه‌وه؟
ئه‌گه‌رچی ده‌رکه‌وته‌ی ئامانجه‌کانی ئه‌وان هاوبه‌شه و به ته‌نیا کرده‌وه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی دژ به گرووپه تیرۆریستییه‌کان – به وته‌ی خۆیان – به کار دێنن، به‌ڵام ئه‌م دوو وڵاته بنه‌ما و تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه. له ئێستادا بۆ عه‌ره‌بستان، سیاسه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئێران به یه‌که‌مایه‌تی سوریا گرنگی زۆری هه‌یه. به‌ڵام بۆ تورکیا، سوریا وه‌ک وڵاتێکی دراوسێ گرنگی زۆری هه‌یه. به‌ده‌ر له کێشه‌ی کوردان، له ڕوانگه‌یه‌کی دیکه‌وه سوریا جێی گرنگی و بایه‌خی تورکیایه. به پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌بستان که به ته‌نیا له گه‌ڵ ئێران له کێشه‌دایه، تورکیا له گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا له کێبه‌ڕکێدایه. به‌راورد به عه‌ره‌بستان، تورکیا ئامانجی به‌رزه‌فڕانه‌ی زیاتری له ناوچه‌که هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌وترێت، ئه‌مه تورکیا نییه که چووه‌ته که‌مپی عه‌ره‌بستان، به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دات که له عه‌ره‌بستان له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی که‌ڵک وه‌ربگرێت. له ئێستادا بڕیاره فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی عه‌ره‌بستان له بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک له تورکیا جێگیر بکرێن. ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری چه‌شنێک له په‌یوه‌ندی نایه‌کسانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یه و تا ڕاده‌یه‌ک تورکیا هێزی باڵاده‌سته.
له بارودۆخی ئێستا، عه‌ره‌بستان چۆن له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تورکیا ده‌ڕوانێت؟ ئایا ده‌یه‌وێت تورکیا که ئه‌ندامێکی ناتۆیه وه‌ک پشتیوانێکی سه‌ربازی به کار بێنێت؟
به شێوازێکی گشتی سیاسه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که زیاتر له‌وه‌ی که به پێی ستراتیژێکی گونجاو و دیاریکراو بێت له سه‌ر چه‌شنێک له بێ پلانی ڕاوه‌ستاوه و په‌له‌ی زۆری پێوه ده‌بینرێت. نه‌ک ته‌نیا سه‌باره‌ت به عه‌ره‌بستان، به‌ڵکوو زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که، سیاسه‌تێکی ڕوون و گونجاو به پێی بنه‌ما ستراتیژییه‌کان په‌یره‌و ناکه‌ن. زۆربه‌ی سیاسه‌ته‌کان به پێی هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌که و په‌یوه‌ندی به کاته‌وه هه‌یه. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ڕیاز خوێندنه‌وه‌ی ستراتژیکیان هه‌بێت، تورکیایان به ڕکابه‌رێکی خۆیان له ناوچه‌که ده‌زانی. هاوبه‌شییه‌کی ئه‌وتۆ له په‌یوه‌ندییه ئاسایی و ته‌نانه‌ت ستراتژیکه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته نابینرێت. ئه‌گه‌رچی هه‌ر دوو وڵات له مێژه له به‌ره‌ی ڕۆژئاوان، به‌ڵام هاوبه‌شی نێوانیان زۆر که‌متر له‌وه‌یه. هه‌ر بۆیه له ئێستادا ئاستی هاوکاری بۆ گه‌یشتن به ئامانجه کورت ماوه‌کان وه‌ک کۆنترۆڵ کردنی ئێران له ڕیزی یه‌که‌م دایه. له هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌هادا خوێندنه‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌یه که ده‌توانێت له تورکیا که‌ڵک وه‌ربگرێت. به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌مه له درێژخایه‌ندا ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی لاوازه و دوو وڵات چوارچێوه و تێڕوانینی جیاواز په‌یره‌و ده‌که‌ن.
به پێی پرسی ئیئتلافی سه‌ربازی – ئیسلامی خوازراوی عه‌ره‌بستان، ئایا ڕه‌نگه ئه‌م یه‌کگرتنه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌کی هاوبه‌ش ببێته چه‌شنێک کرده‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌وان له سوریا و ناوچه‌که؟
ئیئتلافی سه‌ربازی – ئیسلامی ڕاگه‌ێندراوی عه‌ره‌بستان، زیاتر وه‌ک بانگه‌شه‌یه‌ک ده‌بینرێت و هێشتا ڕواڵه‌تی کرده‌ویانه‌ی به خۆوه نه‌گرتووه. ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته که دوورگه‌ی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت له یه‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌رێکی زۆر دووره که بتوانێت ئه‌مه‌ش له دۆسیه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک سوریا و عێراق په‌ره پێ بدات. له به‌ر ئه‌وه‌ی که له قۆناغی یه‌که‌م، عه‌ره‌بستان چه‌ندان توانای ڕێبه‌رایه‌تی نییه و دووه‌م ئه‌وه‌ی که ئامانجێکی جیاوازتر په‌یره‌و ده‌کات. ده‌زانین که تواناکانی تورکیا زیاتره له وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بستان.
به هۆی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تورکیا و ڕووسیا، پرسی ئه‌منی – ئابوری تا چه ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت ببێته هانده‌ری ئه‌نکه‌ره به تایبه‌ت ئه‌ردۆغان که په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕیاز بدات؟
دوو وڵاتی تورکیا و ڕووسیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن جێگره‌وه‌ی گونجاو به تایبه‌ت له هه‌ل و مه‌رجی ئابوری ناله‌باری ناوچه‌که بدۆزنه‌وه. بۆ نموونه یه‌کێک له ئامانجه گه‌شتیارییه‌کانی ڕووسیا، تورکیا و میسر بووه که چیدی وه‌ک پێشوو نه‌ماوه و له ئێستادا گه‌شتیارانی ڕووسیا ڕوو له ئیسرائیل ده‌که‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی که به پێی هه‌ل و مه‌رجی ئابوری و که‌ش و هه‌وای ساردی ڕووسیا، ئیسرائیل وڵاتێکی گونجاوه. تورکیاش شێوازی وه‌های گرتووه‌ته به‌ر. به هۆی ئه‌و گوشاره ئابورییه‌ی که له لایه‌ن ڕووسیا و سه‌باره‌ت به گه‌مارۆ ئابوری، دارایی و گه‌شتیارییه‌کان به‌ری که‌وتووه، له شوێنه‌کانی دیکه‌وه قه‌ره‌بووی ده‌کاته‌وه. یه‌کێک له ئامانجه‌کان، وڵاتی عه‌ره‌بستانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له کورت ماوه‌دا ده‌گاته به‌رهه‌م. ئه‌وان هیوادارن بتوانن به‌شێک له سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که ئه‌وه‌نده‌ش خوازیاری سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا نین، له پێناو سامانده‌ری که‌رتی ئابوری وڵاته‌که‌یان ڕابکێشن. له به‌ر ئه‌وه‌ی که تورکیا پاش گه‌مارۆکانی ڕووسیا مه‌ترسی دۆخێکی ناله‌باری ئابوریی له سه‌ره.
داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و عه‌ره‌بستان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ ئایا تورکیا ده‌توانێت له‌م په‌یوه‌ندییانه له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه سیاسییه‌کانی به تایبه‌ت هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ سنوره‌کانی باکوری سوریا که‌ڵک وه‌ربگرێت؟
په‌یوه‌ندی عه‌ره‌بستان – تورکیا له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌ی ئه‌وان ڕاوه‌ستاوه، واته پرسه سیاسی، ئابوری، ئه‌منی و فه‌رهه‌نگییه‌کانیش به‌شێکن له‌و خوێندنه‌وانه. له ئێستادا قه‌یرانی سوریا و کۆنتڕۆڵ کردنی ئێران وه‌ک دوو ئامانجی ئه‌م وڵاتانه ده‌بینرێت. له کورت ماوه‌دا ده‌توانین چاوه‌ڕوانی گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌مان هه‌بێت که کاریگه‌ری له سه‌ر دۆخی سوریا و به‌رفراوانتربوونی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که داده‌نێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو وڵاته وه‌ک دوو کاراکته‌ری سه‌ره‌کی له ناوچه‌که توانای خوڵقاندنی کێشه و قه‌یرانیان هه‌یه. به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی درێژدا پێ ده‌چێت، داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان کاریگه‌ری زۆر له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت سوریا وه‌ربگرێت. له سوریا به‌ده‌ر له هێزه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک ئێران، تورکیا و عه‌ره‌بستان، چه‌ندین هێزی جیهانی وه‌ک ڕووسیا، ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپی ڕۆڵ و کاریگه‌رییان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئاستی بڕیاردان، ڕه‌نگه ده‌رفه‌تی ئه‌وتۆش له به‌رده‌م هێزه‌کانی ناوچه‌که نه‌مێنێته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات زیاتر کاریگه‌ری له یه‌که‌مایه‌تییه دوو لایه‌نه‌کان وه‌ربگرێت نه‌ک پرسه ناوچه‌ییه‌کان.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی