جام کوردی:
له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌رێمی کوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی به‌ربڵاوی ئابوری بووه‌ته‌وه، قه‌یرانێک که کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی، ڕایی بوونی ئیش و کاره‌کانی حکومه‌ت و پلانه‌کانی گه‌شه‌پێدانی داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه داناوه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دۆخی ئابوری ئه‌مڕۆی هه‌رێم تاوتوێ بکه‌ین، گه‌وره‌تر له‌وه‌یه که له چوارچێوه‌ی نووسینی هه‌واڵێکی وه‌هادا بگونجێت، به‌ڵام ئاماژه به دوو قۆناغی جیاواز له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ده‌ین.
قۆناغی یه‌که‌م، ساڵانێک که هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ره‌ڕای چه‌ندین کێشه و گرفتی وه‌ک ماده‌ی 140 و … په‌یوه‌ندییه‌کی ئاساییان هه‌بووه و پشکی له سه‌دا 17ی بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه ته‌رخان ده‌کرا. له ئاکامی ئه‌مه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان دابه‌ش ده‌کرا، پرۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دان کردنه‌وه له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان جێبه‌جێ ده‌کران. جوڵه‌ی بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده به‌رچاو بوو که وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک ئێران و تورکیا له کێبه‌ڕکێی ته‌واودا بوون تا به‌شێکی زۆری ئه‌م بازاڕه بۆ خۆیان و ساغکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و کاڵاکانیان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکیش یه‌کێکه له خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌م قۆناغه. کوردانی ناوچه‌کانی دیکه‌ش به هۆی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کان و دابین کردنی هه‌لی کاره‌وه که‌ڵکی دارایی زۆریان وه‌رده‌گرت.
قۆناغی دووه‌م، پاش ئه‌وه‌ی که هه‌رێم و کاربه‌ده‌ستانی بڕیاری ئه‌وه‌یان دا نه‌وتی کوردستان سه‌ربه‌خۆ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه بکه‌ن و ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتیش ڕووی له زیادبوون کرد. به‌ڵام به چه‌ندین هۆکار که بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له داهاته نه‌وتییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رێم له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که که‌ڵک له هه‌نارده‌ی ڕاسته‌وخۆی نه‌وته‌که‌ی وه‌ربگرێت. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش وه‌ک چۆن ده‌یبینین، قه‌یرانێکی ئابوری به‌ربڵاو به‌رۆکی هه‌رێم و دانیشتووانه‌که‌ی گرتووته‌وه، پرۆژه‌کان په‌کیان که‌وتووه، به‌ڵێنده‌ران و خاوه‌ن کاره‌کان مایه‌پووچی خۆیان ڕاده‌گه‌ێنن، ئاستی بێ‌کاری به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ناکرێت و حکومه‌ت سه‌ره‌ڕای قه‌رزه‌کانی ده‌ره‌کی، چه‌ندین مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی قه‌رزداره، کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه ڕووی له زیادبوون کردووه، خه‌ڵکێکی زۆر له ئاکامی قه‌یرانی ئابوری ڕێگای هه‌نده‌رانیان گرته به‌ر و خاکی کوردستانیان به جێ هێشت، جوڵه‌ی بازاڕ وه‌ستاوه و چیدی ئه‌و ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌ی جاران له خاڵه سنورییه‌کان نابینرێت، گرنگتر له هه‌مووش ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌ته‌کانی گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی هه‌ره به‌رز.
له ئێستادا که حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند که به‌غدا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له به‌رامبه‌ر ڕاده‌ست کردنی نه‌وتی هه‌رێم، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌و ده‌ره‌نجامه بگات که له سه‌دا 17ی پشکی هه‌رێم له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه دابین بکرێت، پێده‌چێت ئاسه‌وار و ده‌ره‌نجامه‌کانی زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بێت تا ئه‌وه‌ی هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وته‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه بکات. ئێستاش حکومه‌تی هه‌رێم له دوو ڕیانی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا یان به‌رده‌وامی به ڕێگای فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وت دایه، کامیان هه‌ڵبژێرێت که له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه؟ له داهاتوودا ڕه‌نگه به‌رپرسانی هه‌رێم بڕیاری گرنگ بده‌ن. ئایا گوشاره ئابورییه‌کان و به‌رده‌وامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ر له نوێ یه‌ک ده‌خاته‌وه؟