جام کوردی:
کۆتایی شه‌وی 2ی فورییه هه‌واڵێک له لایه‌ن ئیلیا مۆغنایر، په‌یامنێری ناسراوی گرووپی میدیایی الرای بڵاو کرایه‌وه: ” سه‌رچه‌م په‌یوه‌ندییه‌کان و هێڵه‌کانی نێوان تورکیا و حه‌له‌ب پچڕان “. وا پێده‌چێت سوپای سوریا و گرووپه هاوپه‌یمانه‌کانی به پشتیوانی حیزبووڵا و هێزی ئاسمانی ڕووسیا کۆنتڕۆڵی ئه‌م ناوچه‌یان کردووه و بوونه‌ته هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی شه‌ڕه‌نگێزان له گه‌ڵ سنوره‌کانی تورکیا. به‌ده‌ر له‌مه‌ش هێڵه‌کانی ته‌یاربوونی گرووپی داعش کۆنتڕۆڵ کراوه.
گر‌نگی ستراتژیکی گونده‌کانی باکوری حه‌له‌ب له‌وه‌دایه که به کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه، دیمه‌شق هێڵی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و حه‌له‌بی پچڕاندووه. ڕێگا ستراتژیکه‌که‌ی نزیک له‌م شاره له ئاکامدا ده‌گاته کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌که. ئه‌گه‌ر دۆخه‌که به‌م شێوه‌یه به‌ره‌و پێش ببرێت، حکومه‌ت کۆنتڕۆڵی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستان و گرووپه‌کانی دیکه ده‌کات و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، ئه‌وان گه‌مارۆ ده‌درێن.
ئێدوارد دارک ناوی یه‌کێکه له شرۆڤه‌کارانی کاروباری سوریا له حه‌له‌ب ده‌ڵێت: ئه‌مه کۆتایی ئاماده‌بوونی نه‌یاران و تیرۆریستانه له حه‌له‌ب. پاش 4 ساڵ شه‌ڕ و تیرۆر، خه‌ڵک ده‌توانن ڕووناکی له ئاسۆوه ببینن.
به تێڕوانینێک له سه‌ر نه‌خشی سوریا گر‌نگی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردانمان بۆ ڕوونتر ده‌بێته‌وه. ئه‌م ناوچانه هه‌ڵوێستێکی دۆستانه‌یان له به‌رامبه‌ر سوریا هه‌یه. هێزه کوردییه‌کان له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ڕووسیا و هه‌ندێک کاتیش هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا پاڵپشتی ده‌کرێن. کانتۆنی عه‌فرین له باکوری ڕۆژئاوای سوریا، ناوچه‌یه‌که که ڕێکخراوی cia که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی شۆڕشگێڕان ده‌نێرێت.
ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌ره‌و باکور جوڵه‌یان پێ بکرێت به هۆی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان له گه‌ڵ کوردان له باکوری ڕۆژئاوا، ده‌توانن تیرۆریستانی به‌ره‌ی نوسره و هێزه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ش گه‌مارۆ بده‌ن.
ئه‌و ناوچانه‌ی که لای گرووپی تیرۆریستی داعشه، به تایبه‌ت سنوری شاری جه‌رابلۆس له گه‌ڵ تورکیا، به‌رده‌وام باز ده‌مێننه‌وه. تورکیا ده‌ڵێت که ئه‌م ناوچه‌یه هێڵی سووره. به داخرانی ڕێگای په‌یوه‌ندی ناوچه کوردییه‌کان له گه‌ڵ تورکیا، ئه‌نکه‌ره له وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند که ده‌توانێت هێرش بکاته سه‌ر سوریا، به‌ڵام له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئه‌مه ئه‌گه‌رێکی دووره.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هۆشداری ئه‌وه‌ی دا که هه‌ندێک به‌ڵگه ئاماژه به ئاماده‌کاری تورکیا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا ده‌ده‌ن. پێده‌چێت وته‌کانی به‌رپرسه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هۆشدارێکی جیدی بۆ ئه‌نکه‌ره بێت تا بیر له کرده‌وه‌ی وه‌ها نه‌کاته‌وه. له هه‌مان کاتدا سرگێی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به ڕوونی ڕایگه‌یاندووه که مۆسکۆ کار ده‌کات له پێناو داخستنی سنوره‌کانی نێوان ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش و تورکیا. به وته‌ی ناوبراو ئه‌م کاره به ئامانجی جێگیربوونی ئاگربه‌ست و ڕێگری له پشتیوانییه له تیرۆریستان.
ڕووسیا هۆشداری ئه‌وه‌ی به تورکیا داوه که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا ڕه‌نگه ببێته هۆکاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی نێوان دوو وڵات. هێزه‌کانی داعش به هۆکاری نادیار چۆڵکردنی ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌ستپێکردووه. هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌کاندا هاتووه که مۆسکۆ چه‌ندین فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووتری به‌رامبه‌ر به فڕۆکه‌کانی تورکیا له سوریا جێگیر کردووه.
پێ ناچێت ئه‌وه‌ی که له سوریا ڕوو ده‌دات به پێی شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌توانانی ڕۆژئاوا چه‌شنێک له زه‌لکاو بێت، به‌ڵکوو ده‌سکه‌وتێکی سه‌ربازی ڕوونه. شرۆڤه‌کارێکی ئاگادار له کاروباری سوریا ده‌ڵێت، مێزی دانوستان له ژنێڤ نییه، دانوستانی سه‌ره‌کی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ئه‌دلیب و حه‌له‌ب به‌ڕێوه ده‌برێت.
من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م هه‌یه که سوریا جارێکی دیکه ببێته حکومه‌تێکی به‌هێزی ناوچه‌که و ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌کی نزیک له گه‌ڵ عێراق په‌یره‌و بکات، له ئه‌گه‌ری ئه‌مه‌ش هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ده‌که‌ونه په‌راوێزه‌وه.
زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی و سیاسه‌توانانی ئه‌رووپا و ئه‌مریکا به ئه‌سته‌م ده‌توانن ئه‌م ده‌ره‌نجامه قبووڵ بکه‌ن. ئیئتلافی 1+4 واته ئێران، سوریا، عێراق، ڕووسیا و حیزبووڵای لۆبنان گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌ری ئه‌منی به‌شێک له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ره‌نگه ئاسیای ناوه‌ڕاستن. وڵاتی چین به پرۆژه‌ی ڕێگای ئه‌برێشه‌م ده‌توانێت به‌شێک له‌م گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌رانه بێت. به‌رپرسانی چین پێویسته ئاگادار بن که ئه‌مریکا ده‌توانێت سه‌ر له نوێ به ئامرازی وه‌هابییه‌ت، پرۆژه نوێکه‌ی ئه‌وان تووشی کێشه بکات.
نووسه‌ر: ئالیستر کرۆک، ئه‌فسه‌ری پێشووی fbi
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست
وه‌رگێڕان: جام کوردی