جام کوردی:
ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی ژنڕاڵ قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به قاره‌مانێکی نیشتمانی ناو ده‌بات و ڕایگه‌یاندووه که نازناوی ئه‌و به هۆی هه‌وڵه‌کانیه‌تی له پێناو ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا له ناوچه‌که و هاوکات به‌رزکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێران.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، رۆژنامه‌ی ئه‌مریکی ” کریستییه‌ن ساینس مانیتۆر ” له ڕاپۆرتێکه‌وه له تاران ڕایگه‌یاند: ساڵه‌ها بوو که قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، چالاکییه‌کانی ئاشکرا نه‌ده‌کرد و له به‌ره‌ی ئه‌فغانستان تا لۆبنان سه‌رقاڵی جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی بوو. به‌ڵام قاسم سولێمانی له ئێستادا ژنڕاڵه به‌ناوبانگه‌که‌ی ئێرانه. ئه‌و که‌سه‌ی که له لایه‌ن میدیاکان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به قاره‌مانی نیشتمانی ناوی هاتووه و لانیکه‌م 10 لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرام وێنه‌کانی له به‌ره‌ی یه‌که‌می شه‌ڕی عێراق و سوریا بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا، ڕۆژنامه ئه‌مریکییه‌که ده‌ڵێت: پێشتر له کۆماری ئیسلامی ئێران، قاره‌مانه‌کان تایبه‌ت بوون به که‌سایه‌تییه مه‌زهه‌بییه‌کان و شه‌هیده‌کان، به‌ڵام ئه‌مه به‌رامبه‌ر به ژنڕاڵ قاسم سولێمانی جیاوازه. که‌سایه‌تییه به‌هێزه سه‌ربازییه‌که‌ی ئێران بووه‌ته هێمایه‌کی دۆستایه‌تی نیشتمان لای ئێرانییه‌کان.
که‌سایه‌تییه‌کی شاری قۆم سه‌ر به باڵی ناسراو به بنه‌ماخوازه‌کان، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتی: ” بانگه‌شه‌کان له ئێران به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕۆن. هه‌ر وڵاتێک پێویستی به قاره‌مانی زیندوو هه‌یه. قاره‌مانه‌کانی دیکه‌ی مێژووی ئێران هه‌ر له لایه‌ن گه‌له‌وه به چاوی ڕێزه‌وه ده‌بینرێن. من پێم وایه که قاسم سولێمانی که‌سێکی گونجاوه بۆ ستراتیژی بانگه‌شه‌یی ئێمه. ئه‌و له‌م قۆناغه‌دا شیاوترین که‌سایه‌تییه “.
به‌م پێیه‌ش، ئێرانییه‌کان هۆکاری زۆریان بۆ پاڵپشتی له ناوبراو هه‌یه و پاراستنی به‌غداد له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش، چالاکبوونه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی چه‌کدارانی عێراقی بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا به درێژایی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته له ڕیزی ئه‌م هۆکارانه‌دا داده‌نرێن.
ناوبانگی سولێمانی هه‌روه‌ها به هۆی هه‌وڵه‌کانیه‌تی له پێناو ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا له ناوچه‌که و هاوکات به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه و ده‌سه‌ڵاتی تاران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری دژ به ئه‌مریکا، ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌کانی دیکه‌یان.
شرۆڤه‌کارێکی به‌ئه‌زموونی دانیشتووی تاران که نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت، وتی: ” ئه‌مه شانازییه‌کی گه‌وره‌یه. کێ ده‌توانێت له‌م ئاسته‌دا بێت؟ ئێوه که‌سانی زۆر له چین و توێژه جیاجیاکان ده‌بینن که ڕێزی لێ ده‌گرن، ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات که ئێمه ده‌توانین قاره‌مانێکی خۆشه‌ویستمان به‌ده‌ر له که‌سایه‌تییه ئائینییه‌کان هه‌بێت. ناوبراو هیچ خاڵێکی ڕه‌شی له کارنامه‌ی ته‌مه‌نێک چالاکییدا نییه “.
ئه‌م ڕۆژنامه ئه‌مریکییه له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت: له ڕاستیدا سولێمانی سه‌رچاوه‌ی شانازی و هێمای هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانییه‌کانه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانیان. له گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حکومه‌ت ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له ئافره‌ته‌کانیش که ڕواڵه‌تیان له ژنانی ڕۆژئاوا ده‌چێت خۆیان به سه‌ربازی سولێمانی ده‌زانن و له کێبه‌ڕکێ وه‌رزشییه‌کان، وه‌رزشوانان له ته‌نیشت وێنه‌ی گه‌وره‌ی قاسم سولێمانی کار و چالاکییه‌کانیان نمایش ده‌که‌ن.