جام کوردی:
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی خۆیی بۆ وازهینان له کورسی ده‌سه‌ڵات له پێناو جێبه‌جێ کردنی گۆڕانکاری به‌ربڵاوی وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیسنا، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئه‌م وڵاته وتی: من ئاماده‌م واز له پۆسته‌که‌م بێنم به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خۆم له به‌رپرسایه‌تی نادزمه‌وه، ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا چاکسازی بنه‌ڕه‌تییان ده‌وێت من ئاماده‌م.
ناوبراو سه‌باره‌ت به که‌مته‌رخه‌می فراکسیۆنه سیاسی و پارله‌مانییه‌کان له به‌رامبه‌ر گۆڕانکاری وزارییه‌کان هۆشداری دا و وتی: ئه‌م بابه‌ته به مانای ده‌ستپێکردنی ململانێی نوێیه له گه‌ڵ ئه‌وان.
ئه‌لعه‌بادی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو که کاری تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییه وزارییه‌کان له پێناو ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌زیره تکنۆکراته‌کان کۆتایی هاتووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێشتریش پاکێجی چاکسازییه‌کانی خۆیی ڕاده‌ستی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته کردبوو که که‌مبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی له 33 وزاره‌ت بۆ 22 وزاره‌ت له خۆ ده‌گرت. پارله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر چاکسازییه‌کان پیشان دا، به‌ڵام هه‌ندێک فراکسیۆنی ناو پارله‌مان ده‌ڵێن که چاکسازییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی وڵات ناکات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که گۆڕانکارییه وزارییه‌کان ڕه‌نگه هه‌یکه‌لی کابینه به ته‌واوی بگرێته‌وه.
حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان دا و وتی: به ڕای من ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا نییه، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌کاندایه که له گه‌ڵ یه‌ک بن و پێکه‌وه بن. داواکاری سه‌ربه‌خۆیی کوردان هه‌نگاوێکه که ئێمه ناتوانین ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر بده‌ین.
ناوبراو وتی: من له ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی کۆبوومه‌وه و پێیم ڕاگه‌یاند که له ئێستادا میکانیزمێک بۆ جیابوونه‌وه نییه و زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد پێیان وایه که ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و جیابوونه‌وه‌ی له عێراق قازانجێکی نییه و ده‌بێیه هۆی بشێوه و ئاژاوه‌گێڕی ناوخۆیی له هه‌رێمی کوردستان. ئه‌لعه‌بادی وتی: هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌وه ده‌ستی به سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست ده‌کات و ئێمه ئامار و داتای ڕۆژانه‌مان لایه. ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له سه‌دا 16ی کۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له خۆ ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که هه‌رێم پشکی خۆی به ته‌واوی له بودجه‌ی گشتی عێراق وه‌رده‌گرێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له درێژه‌دا وتی: پاره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی کوردستان بۆ کوێ ده‌ڕوات؟ حکومه‌تی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی ده‌دات، به چه هۆکارێک حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت مووچه دابه‌ش بکات له کاتێکدا به‌رده‌وام له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه نه‌وته‌که‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات. بۆچی هیچ شه‌فافییه‌تێک سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان بوونی نییه. من داوا له سه‌رکرده‌کانی کوردستان ده‌که‌م چاره‌نووسی ئه‌م داهاته دیاری بکه‌ن.
ناوبراو وتی: من پێشنیاری ئه‌وه به سه‌رکرده‌کانی کوردستان ده‌ده‌م که نه‌وته‌که‌یان ڕاده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ند بکه‌ن و ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بکه‌ین. ئێمه هه‌روه‌ها ئاماده‌ین که مووچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش دابین بکه‌ین تا ئه‌و هێزانه بخرێنه چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری حکومه‌تی ناوه‌ند نه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌ر به پارته کوردییه‌کان بن.