له‌درێژه‌ی گه‌شه و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران مانگی داهاتوو پیشانگای کتێب و به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی ئه‌م پیشانگایه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری بابه‌ته‌کانی زانستهکانی قورئانی پیرۆز، کتێبی زانکۆیی، زانستی و گشتی، پیشه‌ی ده‌ستی، به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی و گه‌نجان و تازه‌لاوان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پیشانگای کتێب و به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له 2016/3/1 بۆ 2016/3/8 کراوه ده‌بێت و ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌توانن هه‌موو ڕۆژێک له کاتژمێر 9ی به‌یانییه‌وه تا 6ی دوانیوه‌ڕۆ سه‌ردانی پیشانگاکه بکه‌ن. پیشانگا له شه‌ست مه‌تر، نزیک هۆڵی زه‌رد، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه ده‌چێت.
شیاوی باسه، ئه‌م پیشانگایه له‌سه‌ر خواستی ڕێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگ و پێوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و گه‌نجانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، زانکۆی سه‌لاحه‌دین و شاره‌وانی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.