جام کوردی:
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان هه‌واڵی بینینی ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعشیان له فه‌لووجه ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه که به پێی زایناری وردی ئه‌منی، ناوبراو له سنوری نێوان عێراق و سوریا له‌و ویلایه‌ته‌ی که به ناوی فۆرات ناسراوه، خۆی حه‌شار داوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی الحیات چاپی به‌یرووت، ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌کانی بیانی و هه‌ندێک میدیای عێراقی ئاماژه‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌وه بووه که ئه‌لبه‌غدادی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی فه‌لووجه بینراوه. به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ئه‌مه یه‌که‌م جاره که سه‌رکرده‌ی داعش پاش 18 مانگ نادیاری به‌دی ده‌کرێت. دوایین جار به‌غدادی پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ، له‌و شاره‌دا بینرا. ناوبراو له وتارێکی ڕۆژی هه‌ینی له مزگه‌وتی گشتی شاری موسڵ، خۆی وه‌ک خه‌لیفه‌ی داعش ناساند.
ئه‌فسه‌رێکی به‌شی ئه‌منی له فه‌رمانده‌یی چالاکییه‌کانی الانبار ڕایگه‌یاندووه: ” ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که سه‌باره‌ت به دیتنی به‌غدادی له فه‌لووجه بڵاوکراوه‌ته‌وه، درۆ و پڕووپاگه‌نده‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که فه‌لووجه به ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه و چه‌ندین مانگه له ژێر بۆردومانی چڕی هێزه‌کانی ئیئتلاف و سوپای عێراقدایه و ئه‌گه‌رێکی دووره به به‌غدادی هاتبێته ئه‌م شاره “.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره که ناوه‌که‌ی بۆ الحیات ئاشکرا نه‌کراوه له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه : ” زانیارییه ئه‌منییه‌کانی ئێمه و ژووری زانیارییه‌کانی لایه‌نی ئه‌مریکی ئه‌وه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه که ناوبراو له سنوری نێوان عێراق و سوریا خۆی حه‌شار داوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له لایه‌ن داعشه‌وه به ویلایه‌تی فۆرات ناسراوه “.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراق جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که فه‌رمانده‌کانی داعش و ئه‌لبه‌غدادی ناوچه سنورییه‌کانی ئه‌لقائم وه‌ک پێگه‌یه‌کی ئه‌من و سه‌قامگیر بۆ خۆیان داده‌نێن، به تایبه‌ت شاره‌کانی الڕمانه، العبیدی و الکرابله که به ئارامترین ناوچه‌کان بۆ ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه داده‌نرێن.
له درێژه‌شدا ڕایگه‌یاند: ” شاری موسڵ چه‌ندین مانگ ده‌بێت که به شێوازێکی نیمچه گه‌مارۆی لێ هاتوووه، به‌ده‌ر له‌و ڕێگایه‌ی که له ئه‌نباره‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕێگایه‌ش بۆ داعش مه‌ترسیداره و به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانه ئاسمانییه‌کاندایه، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی دامه‌زراوه گرنگه‌کانی داعش له شاری ڕقه‌ی سوریایه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کان و بۆردومانه ئاسمانییه‌کانیش له سه‌ر ڕقه‌یه “.
له ساڵی 2014 و له لایه‌ن داعشه‌وه، ویلایه‌تی فۆرات ڕاگه‌ێندراوه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا ویلایه‌تێکه که خاکی سوریا و عێراق له خۆ ده‌گرێت و پانتایهکهشی له شاری ئه‌بوکه‌مال له سوریا ده‌ست پێ ده‌کات و تا سه‌نته‌ری پارێزگای ده‌یروزوور درێژه‌ی ده‌بێت و ده‌گاته شاری القائم له پارێزگای الانبار، ئه‌م ناوچه‌یه له هێرشه سه‌ربازییه‌کان به دوور ماوه.
محه‌ممه‌د جومه‌یلی یه‌کێک له شێخه‌کانی فه‌لووجه سه‌باره‌ت به‌م پرسه وتی: ” ئه‌و وێنانه‌ی که له به‌غدادی بڵاو کراوه‌ته‌وه، هه‌ست به‌وه ده‌کرێت که ناوبراو له مزگه‌وتی گشتی مه‌سعه‌ب بن عه‌میر له ناوچه‌ی حهلابسهی ڕۆژئاوای فهلووجهیه. وه‌ک چۆن له وێنه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه ناوبراو له کێبه‌ڕکێی له‌به‌رکردنی قورئان که داعش به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، به‌شداری کردووه. ئه‌م کێبه‌ڕکێیه له هه‌مان ڕۆژ و له ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای الانباریش به‌ڕێوه چوو “.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که داعش خه‌ڵک هان ده‌دات له چالاکی وه‌هادا به‌شداری بکه‌ن و وتارخوێنی مزگه‌وته‌کانیش به ناچاری هه‌ل و مه‌رجی به‌ڕێوه‌بردنی چالاکییه‌کانی داعش دابین ده‌که‌ن.
گرووپی تیرۆریستی داعش له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویتر به‌شداری ئه‌بوبه‌کر به‌غدادیی له‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌ی فه‌لووجه، ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سه که له وێنه‌که‌دا هاتووه، سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی داعشه به ناوی ئه‌بو ته‌یبه.