جام کوردی:
گۆڕانکارییه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابردووی سوریا، دراوسێی تورکیا و هه‌روه‌ها ناوچه‌کانی دیکه، کاریگه‌ری به‌رچاوی له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نکه‌ره داناوه. هاتووچۆی دیپلۆماتیک و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌رپرسانی تورکیا و عه‌ره‌بستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک هه‌واڵی تایبه‌ت به ئه‌گه‌ری باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره و ته‌ل ئه‌بیب له چوارچێوه‌ی هه‌مان گۆڕینی دید و تێڕوانینی تورکیا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. له لایه‌کی دیکه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و وڵاتێکی زلهێز و کاریگه‌ری وه‌ک ڕووسیا له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدایه و هه‌روه‌ها چه‌شنێک له ساردی له نێوان تورکیا و ئێران وه‌ک دوو وڵاتی کاریگه‌ری ناوچه‌که به‌دی ده‌کرێت. له‌م ڕوانگه‌وه دوو ده‌سته هۆکار هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ستراتیژی نوێی تورکیا له گۆڕه‌پانی ناوچه‌که و به‌رامبه‌ر به وڵاتانی دراوسێ ده‌بینرێت.
یه‌که‌م، تێڕوانینی ستراتژیکی زاڵ به سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیایه. به ڕای سیاسه‌توانان و داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، هاوسه‌نگی هێزی ناوچه‌که له ئێستادا دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه. له‌م ڕووه‌شه‌وه تورکیا بیر له هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌که ده‌کاته‌وه به‌و شێوازه‌ی که به لای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیدا بشکێته‌وه. سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان له‌م چوارچێوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌مه و له لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه هه‌وڵی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له گه‌ڵ میسر ده‌درێت. ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له کتێبی قووڵایی ستراتژیکی تورکیا به چه‌شنێک ئاماژه به ستراتیژی ئه‌نکه‌ره له ناوچه‌که ده‌دات و جه‌خت له سه‌ر پێویستی پاراستنی هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له گه‌ڵ وڵاتانێک وه‌ک ئێران، میسر، عه‌ره‌بستان و پاشان عێراقیش ده‌کاته‌وه. له ئێستادا پێده‌چێت به گرنگیدان به‌م تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌یه، هه‌ندێک نیگه‌رانی له ئارادایه و تورکیا به هۆی کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌تی خۆیه‌وه له گه‌ڵ سوریا و دژبه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ کاراکته‌ره کاریگه‌ره‌کانی دیکه‌ی قه‌یرانی سوریا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئاڵته‌رناتیڤی دیکه ده‌دات. پێده‌چێت له‌م بواره‌شدا، تورکیا هه‌وڵ ده‌دات چه‌شنێک له ئیئتلاف یان هاوکاری سیاسی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کاراکته‌ره‌کانی دیکه دابین بکات.
دووه‌م، هه‌ڵ و مه‌رجی ئێستای سوریا و گۆڕانکارییه سه‌ربازییه‌کان ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی سوپای ئه‌سه‌د به پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕووسیا. کۆی گشتی هۆکاره‌کان، تورکیای خستووه‌ته دۆخێکی دژواری ستراتژیک و له‌م ڕووه‌شه‌وه ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به داهاتووی سوریا هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات. ده‌فرایه‌تی و هه‌ڵ و مه‌رجی پێش هاتووی ناوچه کوردییه‌کانی سوریا خوازراوی ئه‌نکه‌ره نییه. وه‌ک چۆن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندووه، پێکهێنانی هه‌رێمه‌کان له سوریا به هێڵی سووری وڵاته‌که‌ی داده‌نرێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه، تورکیا هه‌ل و مه‌رجی ئێستای باکوری سوریا دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی داده‌نێت و له‌وه نیگه‌رانه که جموجوڵی سیاسی کوردانی سوریا له ئاکامدا ببێته هۆی زیاتربوونی داواکارییه نیشتمانییه‌کانی کوردانی وڵاته‌که‌ی له ناوخۆ و هاوکات به‌هێزبوونی پێگه‌ی په‌که‌که له گۆڕه‌پانی سوریا و باکوری عێراق یان هه‌رێمی کوردستان.
تورکیا له ساڵی ڕابردوو پلانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کوردانی له دوو به‌ره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان به تایبه‌ت له سوریا په‌یره‌و کردووه. ئه‌مه‌ش سه‌رهه‌ڵداوی هه‌مان نیگه‌رانی ئه‌نکه‌ره‌یه به‌رامبه‌ر به به‌ره‌وپێشچوونی دۆخی کوردان له ناوچه‌که. به بۆچوونی هه‌ندێک له شرۆڤه‌کارانی سیاسی، تورکیا نایه‌وێت به ته‌نیا بینه‌ری به‌هێزبوونی لایه‌نه‌کانی کوردی سوریا بێت. ئه‌نکه‌ره به ئاشکرا دژایه‌تی خۆیی بۆ پێکهێنای کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاندووه. پێش بینی ده‌کرێت دوژمنایه‌تی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تورکیا له گه‌ڵ دۆسیه‌ی کورد له سوریا زیاتریش ببێت، وێڕای ئه‌وه‌ی که پرسی کورد به ته‌نیا هۆکاری نیگه‌رانی تورکیا له سوریا دانانرێت، نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بکه‌ین که له ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوو به هۆی گۆڕانکارییه‌کانه‌وه، یه‌کێک له وڵاتانی تێوه‌گلاو له قه‌یرانی سوریا، تورکیا بووه. تورکیا به ڕێبه‌رایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له به‌ره‌ی دژ به به‌شار ئه‌سه‌د و سوریایه و به‌رپرسانی ئه‌نکه‌ره به‌رده‌وام پێداگری له‌وه ده‌که‌ن که وازهێنانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات تاکه چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریایه.
به گشتی هه‌ل و مه‌رجی باکوری سوریا و سنوره‌کانی تورکیا، نیگه‌رانی زۆری بۆ ئه‌نکه‌ره دابین کردووه، تورکیا له‌وه نیگه‌رانه که به‌ره‌ی کوردان له به‌هێزبووندایه و له هه‌مان کاتدا هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌که به لای وڵاتانی وه‌ک ڕووسیا و ئێران به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی سوریا ده‌کشێته‌وه.
ئیدریس سلێمانی