جام کوردی:
چوار ساڵ به سه‌ر شۆڕشی لیبیا و گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی ئه‌م وڵاته‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، گۆڕانکارییه‌ک که به بۆچوونی زۆربه‌ی شاره‌زایان به ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان و ڕێکخراوی ناتۆ، ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی لێ ون بووه و ئه‌م وڵاته به‌ربڵاوه‌ی خستووه‌ته ماراسۆنێکی بشێوه و ئاڵۆزی چه‌ند به‌ره‌یی که له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ته‌نیا گه‌لی لیبیا زیانیان پێ ده‌گات.
دانیشتووانی لیبیا بۆ ماوه‌ی نزیک له چوار ده‌یه تام و چێژی دیکتاتۆریه‌تی قه‌زافییان چێشتووه و له ئێستادا پاش کوژرانی ئه‌و دیکتاتۆره و ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی دیکه بوونه‌ته‌وه به ناوی پشکخوازی لایه‌نه‌کان و هه‌روه‌ها هاتنی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ وڵاته‌که‌یان.
ئاسایش، ئه‌من و سه‌قامگیری بوونه‌ته وشه‌ی بێگانه بۆ دانیشتووانی لیبیا، پێکهێنانی دوو حکومه‌تی هاوته‌ریب و دژ به یه‌ک له بواری سیاسی و جێبه‌جێکاری، ئه‌م وڵاته‌ی ڕووبه‌ڕووی بۆشایی هێز و سه‌روه‌ری یاسا کردووه‌ته‌وه و تیرۆر و داعشییه‌کانی هان داوه له پێناو ده‌ست به سه‌رداگرتنی نه‌وت و داهاتی ئه‌م وڵاته، نه‌خشه و پیلانی داهاتوویان بخه‌نه بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
داعشییه‌کان نه‌وت وه‌ک ئامرازی ده‌سخستنی داهات و گوشارێک بۆ مانه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاته ناڕه‌واکانیان له وڵاتانی ئیسلامی وه‌ک عێراق و سوریا به کار دێنن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له لایه‌ن هه‌ندێک وڵاتی زلهێز و هه‌رێمییه‌وه پێکهاتوون که پیلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌کی گۆڕانکاری و قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌ن.
له کاتێکدا ئه‌م گۆڕانکارییانه له لیبیا به‌دیهاتووه و دانیشتووانه‌که‌ی به ئامانجی چاکسازی و پێشکه‌وتن، چوار ساڵ به‌ر له ئێستا دژ به دیکتاتۆریه‌تی قه‌زافی ڕاپه‌ڕینیان کرد، به‌ڵام هه‌ل و مه‌رجی ئێستا به دڵنیاییه‌وه خوازراوی ئه‌وان نییه و ده‌توانین بڵێین که ئامانجه‌کانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی خه‌ڵکی لیبیا مسۆگه‌ر نه‌بووه.
ئاگری ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌رییه‌کان له وڵاتانی باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئه‌فریقا له ساڵی 2010 بڵێسه‌ی سه‌ند و له 16ی فورییه‌ی ساڵی 2011 گه‌یشته لیبیا.
به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژ به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی قه‌زافی، وای له‌م دیکتاتۆره کرد که بۆ سه‌رکووت کردنی خۆپێشانده‌ران ده‌ست بۆ هه‌نگاوی کرداری ببات و به که‌ڵک وه‌رگرتن له فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان ئه‌وان بکاته ئامانج، هاوکات له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به پڕچه‌کبوونی نه‌یارانی قه‌زافی، به‌ستێنی شه‌ڕی ناوخۆیی له لیبیا دابین کرا.
له‌م پێناوه‌دا به به‌رفراوانتربوونی پێکدادانه‌کان له‌م وڵاته عه‌ره‌بییه‌دا، ناتۆ ده‌ستێوه‌ردانی کرد و بۆ لادانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی هاته گۆڕه‌پانه‌که‌وه و له ئاکامی ئه‌مه‌ش ئاستی توندتووتیژییهکان له لیبیا به‌رزتر بووه‌وه. ئه‌گه‌رچی ناتۆ پاش 9 مانگ شه‌ڕ و کاولکاری، کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی هێنا، به‌ڵام خاڵی لاوازی ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه ئه‌وه بوو که پێکهاته‌ی سوپای نیشتمانی له لیبیا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه ڕۆیشت.
به بۆچوونی شاره‌زایان، به کوژرانی قه‌زافی نه‌ک ته‌نیا لیبیا ڕواڵه‌تی ئارامی و سه‌قامگیریی نه‌بینیوه، به‌ڵکوو به لاوازبوونی بواری سیاسی، دوو حکومه‌ت و پارله‌مان له‌م وڵاته‌دا پێکهاتوون. حکومه‌ت و پارله‌مانێک له ته‌رابلۆس له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی که کۆمه‌ڵگای جیهانی دانیان پێدا نانێت و ئه‌وی دیکه له شاری ته‌بره‌ق له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا که وڵاتانی کاریگه‌ر له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به چاوی ڕه‌زامه‌ندی لێی ده‌ڕوانن.
پێکهاته‌ی خێڵه‌کی لیبیا، داواکاری هه‌ره زۆری گرووپه‌کان و هه‌بوونی پێکهاته جیاوازه‌کان و پشکخوازییان له ده‌سه‌ڵات به هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشی لیبیا داده‌نرێن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که لیبیا بووه‌ته گۆڕه‌پانی فرۆشتن و کڕینی چه‌ک و بازرگانی ئازادی ئه‌م بواره، وای کردووه که قه‌یرانی لیبیا په‌ره بستێنێت. له ئاکامی شه‌ڕی 9 مانگه‌ی ڕێکخراوی ناتۆ دژ به ڕژێمه‌که‌ی قه‌زافی له ساڵی 2011، چه‌کی زۆر که‌تووه‌ته ده‌ستی خه‌ڵک و بووه‌ته هۆی پێکهێنانی گرووپه میلیشیایی و چه‌کداره‌کان له‌م وڵاته ئه‌فریقییه.
شاره‌زایانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان که نه‌بوونی سوپایه‌کی به‌هێزی نیشتمانی، ناکۆکی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کان و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌کان، به‌ستێنی ئاماده‌بوونی تیرۆریستانی قاعیده و داعشی له‌م وڵاته قه‌یراناوییه دابین کردووه.
تیرۆریستانی داعش هێزی زۆریان گرتووه و پلانی داگیرکردنی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی لیبیایان هه‌یه. به پێی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی بڵاوکراوه له لایه‌ن میدیاکانه‌وه، داعش هه‌وڵ ده‌دات به په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌جدابیا له 350 کیلۆمه‌تری شاری سرت بڕوات که سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گازی لیبیا له‌م ناوچه‌یه هه‌ڵکه‌توون، تا ده‌ستی به‌و سه‌رچاوانه بگات.
پێکهێنانی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی به پێی ڕێکه‌وتنی واژۆکرا له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی لیبیا له شاری سهخیراتی تونس، له‌و هه‌نگاوانه‌یه که به پشتیوانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی دراوسێی لیبیا وه‌ک ئه‌لجه‌زایر و تونس به ئامانجی جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتوو و ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر له لیبیا ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که گرووپه تیرۆریستییه‌کانی چالاک له لیبیا له لایه‌ن هدنێک وڵاتی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس وه‌ک عه‌ره‌بستان، ئیمارات و قه‌ته‌ر پاڵپشتی سه‌ربازی و دارایی ده‌کرێن و ئه‌م وڵاته‌یان وه‌ک بنکه‌یه‌کی ڕاهێنان و مه‌شقپێکردنی تیرۆریستان به‌کارهێناوه بۆ ناردنیان به‌ره‌و وڵاتانی عێراق و سوریا.
وه‌زیری به‌رگری فه‌رانسه به ئاماژه به‌وه‌ی که داعش ئێستا له شاری سرته و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ره‌و 250 کیلۆمه‌تری هێڵی که‌ناراوی په‌ره پێداوه، وتی: تیرۆریستان به ئامانجی کۆنتڕۆڵ کردنی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان، پێشڕه‌وی زۆریان له ناوخۆی لیبیا هه‌بووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: کێشه و ناکۆکی سیاسی ناوخۆیی لیبیا پێویسته کۆتایی بێت، له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی ڕێکه‌وتنی سیاسی له‌م وڵاته، داعش سه‌رکه‌وتووی گۆڕه‌پانه‌که ده‌بێت.
هه‌ر له‌م پێناوه‌دا شێخ سادق ئهلغۆڕیانی موفتی گشتی وڵاتی لیبیا ڕه‌خه‌نی زۆری له حکومه‌تی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی گرتووه و وتی: ئیمارات یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که به شێوازی جۆربه‌جۆر پاڵپشتی سه‌ربازی له گرووپه چه‌کداره‌کانی لیبیا ده‌کات.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات ملیاره‌ها دۆلار له سامانی گشتی وڵاته‌که‌یان له پێناو تێکدانی باری ئاسایی و سه‌قامگیری لیبیا و کوشتن و برینداربوونی دانیشتووانه‌که‌ی به‌کار دێنن.
له کاتێکدا که وڵاتانی دراوسێی لیبیا وک ئه‌لجه‌زایر و تونس هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پێکهێنانی خێرای کابینه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی، کۆتایی به قه‌یرانی ئه‌م وڵاته له ڕێگای سیاسییه‌وه بێنن، ناتۆ جارێکی دیکه نیازی هێرش کردنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته قه‌یراناوییه هه‌یه. له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا به‌رپرسانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له جێی هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتمانی، باس له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌که‌ن.
به پێی هه‌واڵه‌کان، به‌م دواییانه چندین وڵاتی ئه‌ورووپی وه‌ک فه‌رانسه، به‌ریتانیا و ئیتالیا ڕایانگه‌یاندووه که به نیازن مۆڵگه‌کانی داعش له لیبیا بۆردومان بکه‌ن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانێکی ناوخۆیی له لیبیا بۆ شه‌ڕی وشکانی دژ به‌م گرووپه بدۆزنه‌وه.
خه‌میس جههیناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس به ئاماژه به‌وه‌ی که وڵاته‌که‌ی دژی هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێکی سه‌ربازییه له لیبیا، وتی: تونس ئاماده‌یه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی شه‌ڕ له لیبیا ببێته‌وه.
هاوشێوه‌ی تونس وڵاتی ئه‌لجه‌زایر به هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتوو و سوپایه‌کی نیشتمانی، نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی وڵاتانی دیکه له لیبیا ڕاگه‌یاندووه و پێی وایه که دۆخی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌بات.
به‌رپرسانی ئه‌لجه‌زایر سه‌رسوڕمانی خۆیان له پێشوازی هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی وڵاتانی ئه‌ورووپی له لیبیا به بیانووی شه‌ڕی داعش ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێن که وڵاتانی عه‌ره‌بی هیچ وانه‌یه‌کیان له قه‌یرانه‌کانی سوریا و عێراق وه‌رنه‌گرتووه.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه که هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێک له لیبیا، ئه‌م وڵاته ده‌کاته گۆڕه‌پانی چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و زیاتربوونی توندووتیژی و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی په‌ک ده‌خات و هیوای دانیشتووانی لیبیا بۆ یه‌کگرتوویی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له ناو ده‌بات.
ئیدریس سلێمانی