جام کوردی:
فیلیپ هاموه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به ئاماژه به‌وه‌ی که سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ته‌نیا که‌سێکه که ده‌توانێت کێشه‌ی سوریا چاره‌سه‌ر بکات، وتی: ڤلادیمیر پوتین ده‌توانێت ته‌نیا به یه‌ک ته‌له‌فوون کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا بێنێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاموه‌ند له به‌رنامه‌ی ” ئاندرۆ مۆر شۆ ” ی که‌ناڵی bbc ی ئینلیزی داوای له ڕووسیا کرد تا ئه‌و که‌سانه‌ی که به نه‌یارانی میانه‌ڕۆ داده‌نرێن نه‌کاته ئامانجی هێرشه ئاسمانییه‌کانی.
ناوبراو وتی: له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ته‌نیا که‌سێک هه‌یه که ده‌توانێت به یه‌ک ته‌له‌فوون کۆتایی به شه‌ڕی سوریا بێنێت و ئه‌و که‌سه‌ش ڤلادیمیر پوتینه.
ئاماژه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به پێویست بوونی به‌کارهێنانی کاریگه‌ری پوتینه له سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د بۆ وازهێنانی له ده‌سه‌ڵات.
هاموه‌ند ڕایگه‌یاند: ڕووسیا له حه‌وته‌کانی ڕابردوو ئاستی هێرشه‌کانی خۆیی به‌رزتر کردووه‌ته‌وه و نه‌یارانی میانه‌ڕۆیی له هه‌ندیک ناوچه وه‌ده‌ر ناوه، به‌ڵام بابه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی سوریا هێزێکی بۆ زاڵبوون به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا نییه و هه‌ر بۆیه دۆخه‌که به ئاڵۆزی ده‌مێنێته‌وه.