جام کوردی:
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان و تورکیا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجام بده‌ن، تاران چی ده‌کات؟ لیوا جه‌زایری: به دڵنیاییه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌مه ناده‌ین.
لیوا مه‌سعود جه‌زایری که‌سایه‌تی و به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی له ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران له به‌رنامه‌ی ” من طهران ” له که‌ناڵی العالم له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان هێزی وشکانی به‌ره‌و سوریا بنێرێت، تاران چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌م گۆڕانکارییه ده‌بێته‌وه؟ وتی: ساڵه‌هایه که ڕژێمی پاشایه‌تی سه‌عوودیه به ته‌واوی هێزیه‌وه و ته‌نانه‌ت زیاتر له ده‌فرایه‌تی سوریا، بۆ له‌ناوبردنی ژێرخانه ئابورییه‌کان و لاوازبوونی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها کوشتن و بریندارکردنی خه‌ڵکی سوریا، هێزی ناردووه‌ته ئه‌م وڵاته.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ئافتاب، جه‌زایری ڕوونیکرده‌وه: ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که له ئێستادا له سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن، سه‌ر به ئه‌مریکا، عه‌ره‌بستان و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ن. ئه‌م تیرۆریستانه له چه ڕێگایه‌که‌وه دێنه سوریا، به‌ده‌ر له تورکیا؟ له چه لایه‌نێکه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌بێت؟ هه‌ر بۆیه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا و هاوکات له گه‌ڵ سه‌رکه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق، ده‌ڵێن که هێزی وشکانی به‌ره‌و سوریا ده‌نێرن، به ڕای من ئه‌مه شه‌ڕێکی ده‌روونییه و پێده‌چێت که حکومه‌ت و خه‌ڵکی سوریا و به‌ره‌ی خۆڕاگری بڕیاری خۆیان داوه و له به‌رامبه‌ر هێرشی وه‌هادا پاشه‌کشه ناکه‌ن.
به‌شێک له وته‌کانی لیوا جه‌زایری له که‌ناڵی العالم به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان به‌م شێوه‌یه هاتووه:
عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌ی که هێز و توانای هه‌بووه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریا به کاری هێناوه و له ئێستادا نه‌ک ته‌نیا له سوریا به‌ڵکوو له شه‌ڕی یه‌مه‌نیش ڕووبه‌ڕووی شکستێکی گه‌وره بووه‌ته‌وه و سه‌عوودییه‌کان ئه‌گه‌ر هێزیان هه‌بوو تا ئێستا هێزه سه‌ربازییه‌کانیان به‌ره‌و سوریا به‌ڕێ ده‌کرد. عه‌ره‌بستان هێزی وه‌های نییه و ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی وه‌هاش بکات بێ گومان زیاتر شکست ده‌هێنێت.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران له سوریا له ئارادایه؟ به دڵنیاییه‌وه ده‌رفه‌تی وه‌ها ناده‌ین بارودۆخی سوریا به پێی سیاسه‌تی وڵاتانی شه‌ڕه‌نگێز به‌ره‌و پێش ببرێت و له کاتی پێویست بڕیاری تایبه‌تمان ده‌بێت.
خۆشبه‌ختانه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان دوو وڵاتی گه‌وره‌ی ئێران و ڕووسیا له هه‌ر دوو گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی سوریا هه‌یه و ئێمه پشتیوانی له به‌شداری مۆسکۆ له شه‌ڕی سوریا ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش به خاڵێکی به‌هێزی سه‌رکه‌وتنی داهاتووی گه‌ل و حکومه‌تی سوریا ده‌زانین.
له‌م ڕۆژانه‌دا و له حه‌وته‌کانی ڕابردوو گۆڕانکاری ستراتیژیمان سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا بینیوه و هاوکێشه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌دا بووه که له ڕاستیدا خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرن، وه‌ک ئێران، سوریا و ڕووسیا.
به ڕای من، قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ری سیاسیی هه‌یه، به‌ڵام وڵاتانی زلهێز ڕێگرن له جێبه‌جێ کردنی چاره‌سه‌ری سیاسی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه، وڵاتانێک وه‌ک ئه‌مریکا و ڕژێمه‌کانی وه‌ک ئیسرائیل و وڵاتانی دیکتاتۆری عه‌ره‌بی ناوچه‌که بیر له گرتنه‌وه‌ی ئیمتیاز له گه‌ل و حکومه‌تی سوریا ده‌که‌نه‌وه و به ڕای من، به‌رده‌وامی خۆڕاگری گه‌ل و حکومه‌تی سوریا، به‌رده‌وامی به‌ره‌ی خۆڕاگرییه له ناوچه‌که و ئه‌مه‌ش ته‌نیا چاره‌سه‌ره بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئێمه له سوریا و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه به‌م داواکارییه ڕه‌وا گرنگی بده‌ن، پێویسته له‌م به‌ره‌یه‌دا بن و ئه‌مه‌ش گونجاوترین ڕێگایه.
تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له سوریا و ناوچه‌که به پێی خواستی دانیشتووانی سوریا و ناوچه‌که‌یه و به ڕای من هه‌ر چاره‌سه‌رێکی سیاسی پێویسته داواکاری ڕه‌وای خه‌ڵکی سوریا له به‌رچاو بگرێت و به دڵنیاییه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵ ده‌دات تا قه‌یرانی سوریا به شێوازی ئاشتییانه و سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت. لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر که هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م چاره‌سه‌ره له به‌رچاو بگرن، به بۆچوونی من ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه که چاره‌سه‌ری سیاسی سه‌ر بگرێت.