جام کوردی:
جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران وتی: 24 ملیۆن که‌س له خزمه‌تگوزارییه‌کانی پزیشکی بنه‌ماڵه که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ساڵی داهاتووش ئه‌م ژماره‌یه ده‌گاته 50 ملیۆن که‌س، هه‌روه‌ها ژێرخانی ته‌کنیکی دابین کردنی دۆسیه‌ی ئه‌لکترۆنی ته‌ندرووستی ئێرانییه‌کان ئاماده کراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر سه‌یاری ڕایگه‌یاند: پلانی پزیشکی بنه‌ماڵه له ساڵی 2006 له گونده‌کانی ئێرانه‌وه ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام جێبه‌جێ کردنی له گه‌ڵ هه‌ندێک که‌م و کوڕی هاوڕێ بوو، له شاره‌کانیش جێبه‌جێ نه‌کرابوو که له کابینه‌ی یانزه‌یه‌م ئه‌م پلانه به‌هێزتر بوو و کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کتا.
زیاتربوونی 2200 پزیشک له گونده‌کان:
سه‌یاری له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕایگه‌یاند: له کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا 2200 پزیشک له چوارچێوه‌ی پلانی پزیشکی بنه‌ماڵه بۆ گونده‌کان زیاد کران و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و پزیشکانه‌ی که له‌م پلانه‌دا به‌شدارییان هه‌یه گه‌یشتووه‌ته 6600 پزیشک.
جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران وتی: له ئێستادا 436 چه‌شن له ده‌رمانه‌کان له ناوه‌نده‌کانی خزمه‌تگوزاری پزیشکی بنه‌ماڵه له گونده‌کان دابین کراوه و به بودجه‌یه‌کی 89 ملیار تمه‌نی، 2400 ئۆتۆمبێلیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده کرا.
ناوبراو وتی: له ئێران‌دا 60 هه‌زار گوندمان هه‌یه له کاتێکدا ژماره‌ی بنکه ته‌ندرووستییه‌کان به ته‌نیا 17 هه‌زار بنکه‌یه و پزیشکان و ئه‌ندامانی بنکه ته‌ندرووستییه‌کان له ڕێگای ئۆتۆمبێله‌کانه‌وه سه‌ردانی ئه‌و گوندانه‌ش ده‌که‌ن که هێشتا خاوه‌نی بنکه‌ی ته‌ندرووستی نین.
سه‌یاری له درێژه‌دا وتی: له کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا، پلانی پزیشکی بنه‌ماڵه به ته‌واوی جێبه‌جێ کراوه و چاکسازی پێویست له‌و پلانه‌دا کراوه.
ده‌ستپێکردنی دۆسیه‌ی ئه‌لکترۆنی ته‌ندرووستی ئێرانییه‌کان:
جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران جه‌ختی کرده‌وه: تا پێش ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م کابینه‌یه دۆسیه‌ی ئه‌لکترۆنی ته‌ندرووستی خه‌ڵک جێبه‌جێ نه‌کرابوو، به‌ڵام له ئێستادا که‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردن و له شاره‌کانی پارێزگای فارس جێبه‌جێ کراوه که بۆ سه‌ر ئاستی گشتی وڵات په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران وتی: به‌ده‌ر له‌مه‌ش خزمه‌تگوزارییه‌کانی پێشگری له نه‌خۆشییه کوشنده‌کان له پلانی پزیشکی بنه‌ماڵه زیاد کراوه و به‌م هه‌نگاوه گه‌وره‌یه‌ش له سه‌دا 70ی نه‌خۆشییه‌کانی وڵات له خۆ ده‌گرێت.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر سه‌یاری وتی: له هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ی دیکه‌دا ژێرخانی پێویست بۆ پزیشکی بنه‌ماڵه له په‌راوێزی شاره‌کان دابین کراوه که تا پێش ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م کابینه‌یه پشت گوێ خرابوون، به‌ڵام له ئێستادا 10 ملیۆن و 200 هه‌زار که‌س له‌وان بوونه‌ته خاوه‌نی ناوه‌نده‌کانی ته‌ندرووستی و که‌ڵک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پلانی پزیشکی بنه‌ماڵه وه‌رده‌گرن.
جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که گرووپی پزیشکی بنه‌ماڵه له ناوچه‌کانی په‌راوێزی شاره‌کان چاودێرێکی ته‌ندرووستی، پسپۆڕی ته‌ندرووستی ده‌روونی، پسپۆڕی خۆراک له خۆ ده‌گرێت که له داهاتوودا پزیشکیش به‌م گرووپه زیاد ده‌کرێت.
پلانی پزیشکی بنه‌ماڵه له به‌رنامه په‌سه‌ندکراوه‌کانی پرۆژه یاسای پلانی چواره‌م و پێنجه‌می گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاته که له ساڵی 2006 که‌وته بواری جێبه‌جێ کردن. به پێی ئه‌م پلانه هه‌ر پزیشکێکی بنه‌ماڵه به‌رپرسایه‌تی ته‌ندرووستی حه‌شیمه‌تێکی 2500 که‌سی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و به پێکهێنانی دۆسیه‌ی ته‌ندرووستی و له ڕێگای فێرکاری و به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی ته‌ندرووستی، هه‌وڵ ده‌دات ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی له‌و که‌سانه‌دا بکات و له ئه‌گه‌ری ئاشکرابوونی هێماکانی نه‌خۆشی، نه‌خۆشه‌کان بۆ ناوه‌نده‌کانی باڵاتر که پزیشکی پسپۆڕ یان نه‌خۆشخانه‌یه ڕێنمایی ده‌کات.