جام کوردی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان وتی: به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گه‌شتیاری له‌م پارێزگایه‌دا ئاسانکارییه‌کان بۆ که‌رتی تایبه‌ت ڕووی له زیاتربوون کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین عه‌له‌وی به هه‌واڵده‌ری مێهری ڕاگه‌یاندووه: سه‌باره‌ت به پلان و به‌رنامه‌کانی تایبه‌ت به نه‌ورۆزی داهاتوو لێژنه‌یه‌ک له سه‌ر ئاستی پارێزگاکه چالاکی ده‌کات که له شه‌ش گرووپی جێگیرکردن، میواندارێتی له گه‌شتیاران، چاودێری، کۆنتڕۆڵی بازاڕ، ته‌ندرووستی، ئاسایش و ئاسانکاری ته‌رافیک و هاوتووچۆ پێکهاتوون. ئامانجه‌که‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه که باشترین خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش به میوانانی نه‌ورۆزی بکرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه که له سه‌ر ئاستی پارێزگای کوردستان، 11 گوند وه‌ک ناوچه‌ی نموونه‌ی گه‌شتیاری ده‌ستنیشان کراون و سه‌باره‌ت به سه‌ردانیکردنی گه‌شتیارانیش هه‌ندێک ئاسانکاری له به‌رچاو گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که له داهاتوویه‌کی نزیکدا گه‌شتی ئاسمانی سنه – هه‌ولێر ڕێکده‌خرێته‌وه.