جام کوردی:
لیوا حوسێن دهقان وه‌زیری به‌رگری و پشتیوانی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سرگێی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری، حوسێن دهقان له‌م سه‌ردانه‌دا له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی سیاسی و به‌رگری ڕووسیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان، ناوچه‌که و بواری نێوده‌وڵه‌تی وتووێژ ده‌کات.
گه‌شه‌پێدان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی و هاوکاری به‌رگری – سه‌ربازی و ته‌کنیکی له گرنگترین ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری ئێران بۆ ڕووسیا ڕاگه‌ێندراوه.
وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا به‌فرانباری ساڵی 1393ی کۆچی هه‌تاوی سه‌ردانی ئێرانی کردووه.