جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری سوریا به ئاماژه به‌وه‌ی که شه‌ڕی دژ به تیرۆر درێژه‌ی ده‌بێت، جه‌ختی کرده‌وه که هه‌وڵی ئازادکردنی ته‌واوی خاکی سوریا ده‌ده‌ین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا له وتووێژێک له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه سه‌باره‌ت به گرنگترین بابه‌ته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ قه‌یرانی چه‌ندین ساڵه‌ی وڵاته‌که‌ی لێدوانی داوه، له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب تا ئه‌گه‌ری دادگایی کردنی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیا و عه‌ره‌بستان.
سه‌رۆک کۆماری سوریا له‌م وتووێژه‌دا وتی: ئامانجی ئێمه ئازادی ته‌واوی خاکی سوریایه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش کاتێکی زۆری ده‌وێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتی: ئه‌مه‌ی که به‌شێکی خاکی وڵات به لامانه‌وه گرنگ نه‌بێت، شیاو نییه و هه‌روه‌ها وتووێژه‌کان به‌و مانایه نییه که پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر کۆتایی هاتبێت.
ناوبراو له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی که ئایا ده‌توانێت سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی وڵات کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه، وتی: ئه‌وه‌ی که بتوانین یان نه، بابه‌تێکی دیکه‌یه، ئه‌مه ئامانجی ئێمه‌یه و له پێناویدا شه‌ڕ ده‌که‌ین.
سه‌رۆک کۆماری سوریا له درێژه‌دا وتی: ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیا و عه‌ره‌بستان له سوریا ئه‌گه‌رێکی دوور نییه و شه‌ڕی حه‌له‌ب به ئامانجی پچڕانی هێڵی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌نکه‌ره‌یه بۆ تیرۆریستان.
ناوبراو داوای له فه‌رانسه و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپی کرد که سیاسه‌ته‌کانیان له به‌رامبه‌ر سوریا بگۆڕن و هه‌ل و مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ وڵات دابین بکه‌ن.
به‌شار ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها تۆمه‌تی تاوانی مرۆڤیی له شه‌ڕی سوریا ڕه‌ت کرده‌وه.
له درێژه‌دا وتووێژی هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا دێت:
هه‌ستی ئێوه چییه، کاتێک که ده‌یان هه‌زار له هاووڵاتیانی ئێوه له برسێتیدا ده‌ژین و له ئاکامی بۆردومانه‌کان هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ سنوری تورکیا بردووه؟ کاتێک که وێنه‌کانی ئه‌وان ده‌بینی که له ده‌ریاکان نوقم ده‌بن، هه‌ست به چی ده‌که‌ن؟
کاتێک که باسی هه‌ست و ئیحساس ده‌که‌ین منیش په‌یوه‌ندیم به‌م خه‌ڵکه‌وه هه‌یه و هه‌مان ئێش و ئازاری ئه‌وانم هه‌یه، هه‌ر چه‌شنه ئێش و ئازارێک بۆ خه‌ڵکی سوریا به گشتی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵام بۆ من که به‌رپرسایه‌تیم هه‌یه نابێت که سه‌باره‌ت به هه‌ست و ئیحساس پرسیار بکه‌ن، پرسیاره‌که‌ی ئێوه پێویسته ئه‌وه بێت که وه‌ک به‌رپرس و سه‌رۆک ده‌توانن چی بۆ گه‌له‌که‌تان بکه‌ن؟
کاتێک که هۆی ئه‌م ئێش و ئازارانه، تیرۆریستانن و نه بۆردومانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا وه‌ک ئه‌وه‌ی که میدیاکانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن و کاتێک که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئاواره‌یی و په‌نابردن، گه‌مارۆی گه‌لی سوریایه له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا، ئاساییه که یه‌که‌م ئه‌رکی سه‌ر شانی من به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندووتیژی بێت. هه‌ر بۆیه ده‌ڵێم که تیرۆر و سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا له گه‌مارۆی دانیشتووانی سوریا ڕۆڵێکی به‌رچاوی له کێشه‌ی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه و پرسی پرسێتی له ناوخۆ هه‌یه.
به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار، ئێوه باس له کرده‌وه‌کان ده‌که‌ن نه‌ک هه‌ست و ئیحساس، ئایا ئه‌گه‌ری وه‌ستانی بۆردومانه ئاسمانییه‌کانی شاره‌کان و ناوچه‌کانی دیکه بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ئێش و ئازاری خه‌ڵک له ئارادایه؟ یان هه‌روه‌ها لابردنی گه‌مارۆی هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه؟
شه‌ڕه‌که له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر ئه‌وه بووه که کێ ده‌توانێت ڕای خه‌ڵک به‌ره‌و لای خۆی ڕابکێشێت، هه‌ر بۆیه ئێمه ناتوانین خه‌ڵک بۆردومان بکه‌ین و پاش ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوان بین که ئه‌وان له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانمان هاوڕێ و پشتیوانی ئێمه بن. له لایه‌کی دیکه‌وه ئێوه ده‌توانن گه‌شتێک به ناو سوریادا بده‌ن و سه‌ردانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌ت بکه‌ن، ده‌بینن که له هه‌ر چین و توێژێک به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی گرووپه چه‌کداره‌کان لای ئێمه په‌نایان گرتووه، ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش زیاتر، شاری ڕقه که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپی تیرۆریستی داعشدایه، به‌رده‌وام حکومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت و بۆ منداڵان پێداویستی ده‌رمانی ده‌نێرێت، ئه‌مه کارێکی هه‌ڵه‌یه که حکومه‌تێک گه‌لی خۆی بۆردومان بکات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که بمانه‌وێت باس له هه‌ڵه‌کان بکه‌ین و هه‌ڵه‌ش له هه‌ر شه‌ڕێک ڕوو ده‌دات و که‌سانی ئاساییش ده‌کوژرێن، ئه‌مه یاسای سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌کانه، به‌ڵام سیاسه‌تی حکومه‌تی سوریا نییه.
به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار، وته‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که کۆچیان به‌ره‌و ئه‌ورووپا کردووه چییه؟ پێیان ده‌ڵێیت که بگه‌ڕێنه‌وه؟
وایه و له سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که خاكی وڵاتیان به جێ هێشتووه داواکارم که بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه داواکارییه‌کی سرووشتی منه به‌ڵام به‌س نییه. به دڵنیاییه‌وه پرسیار ده‌که‌ن که بۆچی بگه‌ڕێینه‌وه؟ ئایا تیرۆر کۆتایی هاتووه؟ ئایا سه‌ره‌کیترین پێداویستییه‌کانی ژیان دابین کراوه؟ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که کۆچیان کردووه، دژبه‌ری حکومه‌تی سوریا و هاوکاری تیرۆریستان نین. به‌ڵام وه‌ڵامی من ئه‌وه‌یه که هه‌ر کاتێک که پاشه‌کشه‌مان به تیرۆر کرد و دۆخی ئاسایی جاران گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وانیش هه‌ل و مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه ده‌بینن، به‌ڵام داواش له وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌که‌م که یارمه‌تیده‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بن، ئه‌و وڵاتانه‌ی که به یارمه‌تیدانی تیرۆر و گه‌مارۆی سوریا هۆکاری سه‌ره‌کی کۆچ کردنی خه‌ڵکی ئێمه‌ن.
ئایا کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب له داهاتوودا ڕوو ده‌دات؟ و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوو بدات قۆناغه‌کانی داهاتوو چۆن ده‌بن؟
شه‌ڕی حه‌له‌ب بۆ کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه وه‌ک حکومه‌ت له‌وێدا بوونمان هه‌یه، به‌ڵام شه‌ڕی سه‌ره‌کی بۆ پچڕاندنی هێڵی نێوان حه‌له‌ب و تورکیا وه‌ک سه‌ره‌کیترین ڕێگای په‌یوه‌ندی تورکیا و تیرۆریستانه. له ئێستادا له 10 به‌ره‌دا شه‌ڕه‌که به‌رده‌وامی هه‌یه، له باکور تا باشور، له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای لازقیه، له حۆمس شه‌ڕه‌که ته‌واو بووه و سه‌رجه‌م قۆنه‌غه‌کان به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌ڕۆن.
ئایا پێتان وایه که بتوانن سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی سوریا کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه؟ له‌مڕۆوه چه کاتێک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێش بینی ده‌که‌ن؟
جیا له‌وه‌ی که بتوانین یان نه، بێ گومان له‌م ڕێگایه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین. سه‌باره‌ت به خشته‌ی کاتی دوو حاڵه‌تمان له پێشه: ئه‌گه‌ر بڵێین که کێشه‌که به ته‌نیا له سوریایه، له که‌متر له یه‌ک ساڵی دیکه ده‌توانین شه‌ڕی دژ به تیرۆر بکه‌ین و ڕه‌وتی سیاسی به‌ره‌و پێش به‌رین، به‌ڵام ڕوویه‌کی دیکه‌ی کێشه‌که له‌وه‌دایه که تیرۆریستان به‌رده‌وام له ڕێگای تورکیا و ئه‌رده‌ن و هه‌ندێکیش له ڕێگای عێراقه‌وه دێنه سوریا، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له عێراق، تیرۆریستان له لایه‌ن قه‌ته‌ر، تورکیا و عه‌ره‌بستانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه ماوه‌یه‌کی زۆری پێویست بێت و به دڵنیاییه‌وه باس کردن له کاتێکی دیار، ئه‌سته‌مه.
ئایا ده‌توانین بزانین دوژمنی سه‌ره‌کی ئێوه کێن؟ ئێوه هه‌م نه‌یارانی میانه‌ڕۆ بۆردومان ده‌که‌ن و هه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش. له ڕاستیدا ئێوه کێ به دوژمن ده‌زانن؟
به‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی که ئێوه له فه‌رانسه باسی گرووپه نه‌یاره‌کان ده‌که‌ن بڕوام نییه، له هیچ وڵاتێکی جیهان به‌و که‌سه‌ی که ده‌ست بۆ چه‌ک و کرده‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌بات میانه‌ڕۆ ناڵێن، نه‌یار به‌و که‌سه‌ی ده‌ڵێن که له ڕێگای چالاکی سیاسییه‌وه هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دابنێین که مه‌به‌ستی ئێوه تیرۆریستانی میانه‌ڕۆیه، ئه‌وه بابه‌تێکی دیکه‌یه. بابه‌ته‌که له‌وه‌دایه که له ئێستادا نه‌یاری میانه‌رۆمان نییه، زۆربه‌ی چه‌کداره‌کان په‌یوه‌ندییان به گرووپه‌کانی داعش، به‌ره‌ی نوسره و ئه‌حراری شامه‌وه کردووه، هه‌ر بۆیه وه‌ڵامی من ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م تیرۆریستان دوژمنانی ئیمه‌ن، ئێمه ڕێز له نه‌یارانی سیاسی ده‌گرین، له سوریا گرووپه نه‌یاره‌کان بوونیان هه‌یه که به توندی ڕه‌خنه له حکومه‌ت ده‌گرن و ئێمه‌ش هێرشمان نه‌کردووه‌ته سه‌ریان.
به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار، ڕای ئێوه سه‌باره‌ت به جه‌یشی ئیسلام و ئه‌حراری شام چییه؟ ئێوه له گه‌ڵ ئه‌وان ڕۆیشتنه ژنێڤ و دانوستان له گه‌ڵیان ده‌که‌ن.
ئه‌وان به‌شێکن له‌و به‌ره‌یه‌ی که عه‌ره‌بستان پێکیهێناوه و به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕیاز لایه‌نێکی سه‌ره‌کی پاڵپشتی تیرۆره له سه‌ر ئاستی جیهان، ئاساییه که نوێنه‌رانی عه‌ره‌بستان تیرۆریستانن نه‌ک سیاسه‌توانان.
دانوستانتان له گه‌ڵ ئه‌وان نابێت؟
له بنه‌ڕه‌تدا دانوستانه‌کانی ژنێڤ 3 ڕاسته‌وخۆ نییه و له ڕێگای دیمیستووراوه ئه‌نجام ده‌درێت. پێویسته ئاماژه به‌م خاڵه بده‌م که ئێمه له ژنێڤ له گه‌ڵ سورییه‌کان دانوستان ناکه‌ین، به‌ڵکوو له گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌ریتانیا، فه‌رانسه، عه‌ره‌بستان و … وتووێژ ده‌که‌ین، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئێوه وتووێژی سوری – سورییه، به دڵنیاییه‌وه دانوستان له گه‌ڵ ئه‌م گرووپانه به سوری – سوری نازانم.
وتووێژه‌کانی سوریا له گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌یه که ڕێکخراو و پێکهاته‌یان له سوریایه، وه‌ک نه‌یارانی سیاسی له سوریا. ئێمه له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی لایه‌نێک بووینه‌ته‌وه که خۆی به نه‌یاری حکومه‌ت ده‌زانێت و له ڕاستیدا نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان ده‌کات و په‌یوه‌ندییان به گه‌لی سوریاوه نییه.
ئایا پێتان وایه که ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیا له سوریا له ئارادایه؟ به ڕای ئێوه هه‌ڕه‌شه‌کانی عه‌ره‌بستان جیدییه؟
مه‌نتیق پێمان ده‌ڵێت که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌گه‌ری هه‌یه، به‌ڵام کاتی وا هه‌یه که ڕاستییه‌کان به پێچه‌وانه‌ی مه‌نتیقه‌وه ده‌بن، ئه‌م ئه‌گه‌ره بوونی هه‌یه و به دووری نازانم، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌ردۆغان که‌سێکی سه‌ر به ئیخوانییه‌کانه و خولیای زیندووکردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی له سه‌ردایه، به ڕای ئه‌و، شکسته‌کانی تونس، میسر، لیبیا و سوریا شکستی که‌سایه‌تی خۆیه و هه‌ڕه‌شه له داهاتووی سیاسیی ده‌کات. له لایه‌کی دیکه‌وه ناوبراو خۆی به هه‌ڵگری په‌یامێکی ئیسلامی بۆ ناوچه‌که ده‌زانێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ عه‌ره‌بستان هه‌یه. شکستی تیرۆریستان شکستی ئه‌وانه. به ئێوه ده‌ڵێم که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ئه‌م دوو وڵاته ئاسان نابێت و به دڵنیاییه‌وه به توندی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار، ئایا پاش کۆتایی قه‌یرانی سوریا، ئاماده‌ن که ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌رێمی به کوردانی سوریا بده‌ن؟
ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندی به ده‌ستووری وڵاته‌وه هه‌یه و وه‌ک چۆن ده‌زانن یاسای بنه‌ڕه‌تی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه نه‌نووسراوه و له پێکهێنانیدا سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی سوریا به‌شدارییان هه‌بووه و ڕاپرسی له سه‌ر کراوه، هه‌ر بۆیه ئه‌م پرسیاره پێویسته پرسیارێکی نیشتمانی بێت و ناتوانین ئاراسته‌ی هیچ به‌رپرسێکی سوریای بکه‌ینه‌وه، سه‌رجه‌م پرسه‌کانی له‌م شێوه‌یه به‌شێکن له وتووێژه‌کانی سیاسی له داهاتووی سوریا، به‌ڵام ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بکه‌مه‌وه که کوردان به‌شێکن له پێکهاته‌ی نیشتمانی سوریا.
ئایا ڕاسته که ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات و ئێوه‌ی ڕه‌زامه‌ند کردووه که واز له ده‌سه‌ڵات بێنن؟ ئایا له ڕێکه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ناترسن؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باسی سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا و به‌رپرسه‌کانیان بکه‌ین، وه‌ک چۆن که به‌رپرسانی ڕۆژئاوا و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان به دوور له بنه‌ماکانیان ده‌بینین، به‌ڵێ ڕه‌نگه وا ببێت، به‌ڵام له ڕاستیدا بابه‌ته‌که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه و هۆکاری زۆریشی هه‌یه، ڕووسیا به چاوی هاوکاری له ئێمه ده‌ڕوانێت، وه‌ک وڵاتێکی گه‌وره له به‌رامبه‌ر وڵاتێکی بچووک مامه‌ڵه ناکه‌ن، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی که باستان کرد دووره له ڕاستییه‌کان.
ئایا ئاماده‌ن موڵه‌تی وا به ئێران و ڕووسیا بده‌ن که بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌تاهه‌تاییان له سوریا هه‌بێت؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا ناترسن که سوریا بکه‌وێته ژێر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته‌ه‌وه؟
هه‌بوونی بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌ر وڵاتێک له سوریا به‌و مانایه نییه که ئێمه له بواری سیاسیش‌دا ببینه شوێنکه‌وتووی ئه‌وان، ئه‌وان سه‌باره‌ت به ده‌ستوور و ڕه‌وتی سیاسی ده‌ستێوه‌ردانیان نییه، سه‌باره‌ت به ڕووسیا، ئه‌م وڵاته بنکه‌ی سه‌ربازیی له سوریا هه‌یه، به‌ڵام ئێرانییه‌کان تا ئێستا داواکاری وه‌هایان نه‌بووه، به‌ڵام ئێمه کێشه‌مان له گه‌ڵ پرسێکی وه‌هادا نییه.
ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌کان بیانه‌وێت بنکه‌ی سه‌ربازی خۆیان له سوریا بکه‌نه‌وه، ئێوه ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌مه ده‌رده‌بڕن؟
ئه‌م بابه‌ته تا ئێستا گه‌ڵاڵه نه‌کراوه و ئه‌مه ئیش و کاری ڕاگه‌یاندنه‌کانه، به‌ڵام وه‌ک چۆن ئاماژه‌م پێ داوه، کاتێک که ئێمه بوونی بنکه‌ی ڕووسیامان قبووڵ کردووه، واته له گه‌ڵ کۆی گشتی پرسه‌که‌دا کێشه‌مان نییه، به‌ڵام دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی به‌نده به ئیمکانیاتی هه‌ر وڵات و ڕۆڵی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکامان له پێشه، بۆچوونی ئێوه له گه‌ڵ ترامپه یان کلینتۆن؟ ئایا به ڕای ئێوه که‌سێکی سێهه‌م هه‌یه که به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ناوچه‌که هه‌نگاو بنێت؟
هیچ کات مه‌رجمان له سه‌ر هیچ سه‌رۆک کۆمارێکی ئه‌مریکا نه‌بووه، به‌رده‌وام سیاسه‌ته‌کانمان له به‌ر چاو گرتووه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی ئه‌مریکا به گشتی و لۆبییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار، ده‌زانن که تۆمه‌تی زۆر دراوه‌ته پاڵ حکومه‌ت و که‌سایه‌تی ئێوه وه‌ک سه‌رۆک کۆماری سوریا و کۆتا تۆمه‌تیش په‌یوه‌ندی به کۆمیته‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هه‌یه که ئێوه‌ی به ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژی و تاوانی شه‌ڕی مرۆڤی تۆمه‌تبار کردووه. له مانگی ڕابردوو، کۆمیساریای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به گه‌مارۆی هه‌ندێک شارۆچکه‌ی وه‌ک مه‌دایا لێدوانی داوه و حکومه‌تی ئێوه‌ی به ئه‌نجامدانی تاوانی شه‌ڕی مرۆیی تاوانبار کردووه، هه‌ورها سه‌باره‌ت به به‌رمیله ته‌قینه‌وه‌ییه‌کان که له سه‌ر ئاسمانی شار و شارۆچکه‌کان فڕێ ده‌درێن، ئایا ناترسن له دادگایه‌کی نێوه‌ده‌وڵه‌تی ڕووبه‌ڕووی یاسا ببنه‌وه؟
له سه‌ره‌تادا ده‌توانم بڵێم که ئه‌م دامه‌زراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییانه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی هێزه له نێو وڵاتانی گه‌وره و له ئێستا وڵاته زلهێزه‌کان به سه‌ر ئه‌م دامه‌زراوانه‌دا زاڵ بوون، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌کانیان به پێی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وانه و له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م دامه‌زراوانه تا ئێستا باسی تاوانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانیان دژ به گه‌لی سوریا نه‌کردووه.
به‌ڵام بابه‌تی دووه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕێکخراوانه به‌ڵگه‌یان بۆ وته‌کانیان نییه. خاڵی دیکه، کاتێک که وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس دژ به که‌سێک بن و ئه‌ویش به‌رده‌وام گه‌لی خۆی له ناو ببات، چۆن ده‌بێت که له‌م پێنج ساڵه‌دا به‌رده‌وام بێت و له هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌هادا بمێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه من له‌م هه‌ڕه‌شه و پڕوپاگه‌نده‌یه ترسم نییه.
وه‌رگێڕان: ئیدریس سلێمانی