جام کوردی:
سرین خانکان وه‌ک پێش نوێژی مزگه‌وتی حکومی دانیمارک له شاری کۆپنهاگ ده‌سنیشان کرا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی نیۆیۆرک تایمز، باوکی ناوبراو خه‌ڵکی سوریا و دایکی خه‌ڵکی فینلانده و به یه‌کێک له‌و چوار ژنه داده‌نرێت که وه‌ک پێش نوێژی موسڵمانان له دانیمارک چالاکی ده‌که‌ن.
ئه‌م پێش نوێژه دانیمارکییه ده‌ڵێت: پێویسته له نێوان یاساکانی شه‌رع و پێداویستییه‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌نجان په‌یوه‌ندی دابین بکه‌ین و ئیسلام له گه‌ڵ کلتوری ئێمه یه‌ک بگرێته‌وه.
شایانی ئاماژه‌یه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکا، شێوازی کرده‌وه ئائینییه‌کانی موسڵمانان جیاوازی جیدی و سرنج‌ڕاکێشی له گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی هه‌یه. بۆ نموونه له زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا نوێژی به کۆمه‌ڵی موسڵمانان به تێکه‌ڵاوی به‌ڕێوه ده‌چێت.