جام کوردی:
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له تورکیا ڕایگه‌یاند: ده‌رفه‌تی ئه‌وه ناده‌ین که وڵاتانی دیکه کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و ئه‌نکه‌ره دابنێن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، عه‌لی ڕه‌زا بیگدڵی له کۆتایی ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی خۆی وه‌ک باڵوێز له نێو په‌یامنێران له ئه‌نکه‌ره، جه‌ختی له سه‌ر ڕۆڵی به‌رچاوی میدیاکان له پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاتان کرده‌وه و وتی: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا له هه‌ر دۆخێک‌دا بێت، میدیاکان ڕۆڵێکی به‌رچاویان تێیدا هه‌یه و به هۆی ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کان له ئاستێکی باشدایه، پێویسته میدیاکانیش رۆڵی ئه‌رێنی و چالاکانه‌یان هه‌بێت.
ناوبراو به جه‌خت کردنه‌وه له‌وه‌ی که گرنگی میدیاکانی دوو وڵات به په‌یوه‌ندییه‌کان، پیشانده‌ری گرنگی په‌یوه‌نده‌ییه‌کانمانه، ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی نێوان تاران – ئه‌نکه‌ره له بواره‌کانی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کلتوری و ئه‌منی به‌ربڵاوه و میدیاکانیش به هۆی ئه‌م به‌ربڵاوییه‌وه ڕۆژانه تاوتوێی دۆخه‌که ده‌که‌ن.
باڵوێزی ئێران له ئه‌نکه‌ره به ئاماژه به‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی ئێران و تورکیا ئه‌و دڵنیاییه ده‌دات که په‌یوه‌ندییه‌کان له ڕێڕه‌وێکی ئه‌رێنیدا بێت و به‌رده‌وامیشی هه‌بێت، ڕوونیکرده‌وه که ڕه‌نگه کێشه و گرفتیش له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات هه‌بێت و ڕوو بدات، به‌ڵام پێویسته دڵنیاییمان هه‌بێت که ئامرازی چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانمان هه‌یه.
به بێ هاوکاری ئێران و تورکیا، گه‌شه‌ی هه‌ر دوولا ئاسان نابێت:
بیگدڵی به ئاماژه به‌وه‌ی که ئامانجی گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات ده‌بینرێت، شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که به بێ هاوکاری دوو وڵات، گه‌شه‌یان ئاسان نابێت و به ڕاشکاوانه ده‌ڵێم که پێکه‌وه‌بوون و نزیکایه‌تی دوو وڵات ده‌بێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌هێزبوونیان و به‌ده‌ر له‌مه‌ش لاوازبوونی دوو وڵاتی به‌دواوه ده‌بێت و نابێت له بیری بکه‌ین که به‌ده‌ر له پێداویستی به‌رامبه‌ر، ناوچه‌که و جیهانی ئیسلامیش پێویستی به یه‌کێتی و نزیکایه‌تی ئێران و تورکیا هه‌یه.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌کانی به ئاماژه به سه‌ردانی حه‌وته‌ی ڕابردووی ئیبراهیم ڕه‌حیم پوور جێگری ئاسیا و ئۆقیانووسیه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تورکیا وتی: ناوبراو له‌و سه‌ردانه‌دا له گه‌ڵ فه‌ره‌یدوون سێنرلی ئۆغلۆ بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ئۆمێد یاڵچین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه کۆبووه و ئه‌م چاوپێکه‌وتنه پێنج کاتژمێرییه ده‌رفه‌تێک بوو بۆ تاوتوێی سه‌رجه‌م پرسه‌کانی په‌یوه‌ندی ئه‌نکه‌ره و تاران.
سه‌ردانی به‌رپرسانی دوو وڵات بۆ تاران و ئه‌نکه‌ره:
به وته‌ی بیگدڵی، دوو لایه‌ن له‌و سه‌ردانه‌دا پلانی ساڵی 2016یان داڕشت و پێشنیاره‌کانیان خسته‌ڕوو و له‌م پێناوه‌دا له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ، داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌ردانی تاران ده‌کات و سه‌ردانی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌نکه‌ره ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی به‌شداری له سێهه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوکارییه ستراتیژییه‌کانی دوو وڵات سه‌ردانی ئه‌نکه‌ره ده‌کات.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تورکیا و ئازه‌ربایجان له تاران و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له سه‌ردانه ئابورییه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌م شه‌ش مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
ژێرخانی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان دابین کراوه:
باڵوێزی ئێران له ئه‌نکه‌ره ئامانجی گه‌یاندنی ڕێژه‌ی بازرگانی نێوان دوو وڵاتی بۆ ئاستی 35 ملیار دۆلار له ساڵی 2017 وه‌بیر هێنایه‌وه و ڕایگه‌یاند: ئێران و تورکیا له ساڵانی گه‌مارۆکان، 23 ملیار دۆلار ئاڵ و گۆڕی ساڵانه‌ی بازرگانییان هه‌بووه. دوو وڵات ژێرخانی پێویستیان بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان دابین کردووه.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که به پێی پێش بینییه‌کان له به‌شی وزه پێویسته دوو وڵات 15 ملیار ڕێژه‌ی بازرگانییان هه‌بێت، وتیشی: کێشه‌ی دوو وڵات له‌م به‌شه‌دا گه‌یشتووه‌ته ده‌ره‌نجام و هه‌ر دوو لا ده‌توانن هاوکارییه‌کانی خۆیان له که‌رتی وه‌زه‌دا په‌ره پێ بده‌ن. به‌ده‌ر له‌مه‌ش هه‌ڵکه‌وتنی تورکیا له ڕێگای ترانزێتی ئێران – ئه‌ورووپا ده‌رفه‌تێکه بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له که‌رتی گواستنه‌وه.
له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان، تورکیا هاوڕێی ئێران بووه:
بیگدڵی به ئاماژه به‌وه‌ی که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو بانگهێشتی که‌رتی تایبه‌تی تورکیا بۆ قۆناغی پاش گه‌مارۆکانی ئێران کراوه، وتی: تورکیا له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان هاوکاری ئێرانی کردووه و خه‌ڵکی ئێرانیش قه‌د ئه‌مه له بیر ناکه‌ن. تورکیا تایبه‌تمه‌ندی ئابوری زۆری سه‌باره‌ت به که‌رتی ئابوری ئێران هه‌یه، به‌ڵام پێویسته که‌ڵک له‌م ده‌فرایه‌تییه وه‌ربگیردرێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که که‌رتی تایبه‌تی تورکیا هێشتا به گومانه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت، ڕایگه‌یاند: شاره‌زایان و بیرمه‌ندان پێویسته جوڵه به که‌رتی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا بده‌ن.
باڵوێزی ئێران له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌کێک له په‌یامنێرانی تورک سه‌باره‌ت به هه‌وڵی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل له لایه‌ن ئه‌نکه‌ره‌وه، وتی: په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا مێژووییه. هه‌ر دوو وڵات کاریگه‌رییان له ناوچه‌که و جیهان هه‌یه و پێویسته له په‌یوه‌ندییه‌کانیان گرنگی به مێژوو و ئه‌زموونی دوو لایه‌نه بده‌ن.
ناوبراو به جه‌خت کردنه‌وه له رۆڵی کاریگه‌ری ئێران و تورکیا له ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام، وتی: ئێران و تورکیا له پێناو یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلام هه‌نگاو بنێن و کێشه و گرفته‌کانیان به هاوکاری یه‌کدی چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
عه‌ره‌بستان پێویسته له گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی ناوچه‌که ڕا بێت:
بیگدڵی له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی عه‌ره‌بستان له سوریا و نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریا وتی: عه‌ره‌بستان ئه‌و وڵاته‌یه که ماڵی خودا و قیبله‌ی موسڵمانانی تێدایه و ئێمه له گه‌ڵ خه‌ڵکی عه‌ره‌بستان وه‌ک به‌شێکی جیهانی ئیسلام په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له درێژه‌دا وتی: به‌داخه‌وه سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو، ناوچه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێک قه‌یران کردووه‌ته‌وه. عه‌ره‌بستان پێویسته له گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی ناوچه‌که ڕا بێت و له پێناو نزیکبوونه‌وی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام هه‌نگاو بنێت نه‌ک جیابوونه‌وه و په‌رته‌وازه‌یی نێوانیان. ئێران و تورکیا دوو وڵاتی به‌هێز و خاوه‌ن کلتورێکی ده‌وڵه‌مه‌ندن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه ناده‌ن که وڵاتانی دیکه کایه به په‌یوه‌ندی مێژوویی و به‌هێزی ئه‌وانه‌وه بکه‌ن.
ناوبراو وتی: وڵاتانی ئێران و تورکیا خاوه‌ن دیمۆکراسی و پشت ئه‌ستوورن به ده‌نگی خه‌ڵک و ئه‌مه‌ش له وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که جیامان ده‌کاته‌وه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش ناده‌ین که ئه‌و وڵاتانه‌ی که تایبه‌تمه‌ندی ئێمه‌یان له پشت به‌ستن به ده‌نگ و خواستی گه‌ل نییه، کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان دابنێن.
باڵوێزی ئێران له تورکیا سه‌باره‌ت به پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی کوردی سوریا وتی: ئێمه هه‌ست به نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا ده‌که‌ین و به تێڕوانینی ئێمه چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی قه‌یرانی سوریا، جێگیربوونی حکومه‌تێکی به‌هێزه له سوریا.
بیگدڵی له کۆتاییدا ڕوونیکرده‌وه: چالاکی گرووپه جیاوازه‌کان له سوریا به هۆی بۆشایی ده‌سه‌ڵاته له سوریا و ئێمه له جێی ئه‌وه‌ی که خۆمان به ئیش و کاری دیکه‌وه سه‌رقاڵ بکه‌ین، پێویسته یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا بین به پێی له‌به‌رچاو گرتنی ڕا و بۆچوونی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته.