جام کوردی:
له هه‌ل و مه‌رجێکدا که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی ئێران، پێی وڵاتانی دیکه‌ی بۆ گۆڕه‌پانی ئابوری ئه‌م وڵاته کردووه‌ته‌وه، تورکیا که‌ڵکی پێویستی ئابوریی له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران وه‌رنه‌گرتووه. ڕێکه‌وتنی بازرگانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته پاش ده ساڵ دانوستان له یه‌کی ژانۆیه‌ی ساڵی ڕابردوو که‌وته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه. به پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه، تورکیا به‌ڵێنی داوه که باجی سه‌ر هاورده‌کردنی 126 کاڵای ئێرانی و ئێرانیش هه‌روه‌ها باجی سه‌ر 140 کاڵای به‌رهه‌مهێنراوی تورکیا هه‌ڵبگرێت. ئامانج له‌م ڕێکه‌وتنه گه‌یاندنی ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ 35 ملیار دۆلاری ساڵانه بووه. وه‌زیری ئابوری ئه‌و کاته‌ی تورکیا ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی به ههنگاوێکی گرنگ له په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌کانی تاران و ئه‌نکه‌ره ناو بردبوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌وه‌ی که به گه‌شبینی زۆره‌وه ده‌ستیپێکرد، به ده‌ره‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ره‌وه نه‌گه‌یشت. ڕێژه‌ی بازرگانی به‌رامبه‌ری دوو وڵات له کۆتایی ساڵی 2015 زیاتر له 9 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌م ئاماره ته‌نانه‌ت له ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات له ساڵی 2014 که‌متر بووه، ڕێژه‌ی ساڵی 2014 به بڕی 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووه. هاورده‌ی تورکیا له ئێران له ساڵی 2015 له‌سه‌دا 38 دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته 6 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار. هه‌نارده‌کردنیشی به دابه‌زینی له سه‌دا زیاتر له 6 گه‌یشتووه‌ته 3 ملیار و 660 ملیۆن دۆلار. به هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا 10 ملیار مه‌تری سێجا گازی سرووشتیی له ساڵی ڕابردوو له ئێران کڕیوه، ده‌توانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که ئه‌نکه‌ره کڕینی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی دابه‌زاندووه. به‌م پێیه‌ش، چاوه‌ڕوان ده‌کرا که هه‌نارده‌کردنی خوارده‌مه‌نییه‌کان، پۆڵا و ئاسن، مه‌واده کیمیاوییه‌کان له تورکیا بۆ ئێران به پێی ڕێکه‌وتنه‌که به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵام به کرده‌وه مسۆگه‌ر نه‌بووه.
لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌وتی دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات پیشان ده‌دات که ئه‌م دوو وڵاته دراوسێیه ورده ورده به ئاستێک ده‌گه‌ن که ته‌نیا کاڵا سه‌ره‌کییه‌کان له یه‌کدی ده‌کڕن. پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان تاران – ئه‌نکه‌ره به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات؟
تورکیا و ئێران له عێراق و سوریا پشتیوانی له دوو به‌ره‌ی جیاواز ده‌که‌ن. هاوپه‌یمانیه‌تی تورکیا له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی یه‌مه‌ن، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران – ئه‌نکه‌ره دابنێت. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی باجه گومرۆکییه‌کان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی به‌رچاو. دابه‌زینی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان پیشان ده‌دات که دوو لایه‌ن به چه‌شنێک گه‌مارۆی نافه‌رمی دژ به یه‌کتر په‌یره‌و ده‌که‌ن.
به وته‌ی شاره‌زایه‌کی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا، سیاسه‌تی تورکیا له سوریا یه‌ک له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌یه که کاریگه‌ری هه‌ره گرنگی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان داناوه. به وته‌ی ئه‌م شاره‌زایه، ماوه‌یه‌که که تێڕوانینی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به شێعه‌کان له به‌شه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت له تورکیا سه‌ری هه‌ڵداوه. دژایه‌تی کردنی ئه‌سه‌د هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. به‌م پێیه‌ش، سوپای ئیسلامی که عه‌ره‌بستان باسی ده‌کات، بڕیاره به ته‌نیا له هێزه سوننه‌کان پێک بهێنرێت. تورکیا ناڕاسته‌وخۆ له دۆسیه‌ی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر پشتیوانیی له ڕیاز کرد و به پرسێکی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌ی دانا. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بێ گومان کاریگه‌ریی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران داناوه.
سه‌باره‌ت به ئێران ده‌توانین بڵێین که په‌یوه‌ندی سیاسی کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر به‌دیهاتنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان هه‌بووه. حکومه‌ت کۆنتڕۆڵی جومگه ئابورییه به‌هێزه‌کانی کردووه و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که بڕیاری حکومه‌ت، ڕێڕه‌وی ئابوری دیاری ده‌کات. له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ڕه‌وشی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی نێوانیان، بێ گومان ئاماری ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان له‌م ئاسته‌ی ئێستا زیاتریش داده‌به‌زێت.
به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌رچاوی که‌رتی گواستنه‌وه و تێچووی که‌می، تورکیا پێویسته هه‌وڵ بدات به گۆڕانکاری له سیاسه‌ته‌کانی خۆیی و ڕه‌چاو کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی له گه‌ڵ ئێران، په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ تاران جارێکی دیکه بۆ ڕێژه‌ی 20 ملیار دۆلار به‌رز بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان: جام کوردی