جام کوردی:
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامی ئێران وتی: له کاتێکدا که ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که گه‌یشتووه‌ته لوتکه، ئێران به ووشیاری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و ئاماده‌بوونی خه‌ڵک له باشترین هه‌ل و مه‌رجی ئه‌منی دایه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئه‌سکه‌نده‌ر مۆمنی به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م سهربڵێندییه پاش 37 ساڵ پیشانده‌ری هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێی شانازی هه‌ر تاکێکی ئێرانییه، ڕایگه‌یاند: له جیهاندا شۆڕشێک نه‌بووه که پاش 37 ساڵ خه‌ڵکه‌که‌ی له به‌رگری و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانیدا هه‌رده‌م ئاماده بن.
ناوبراو سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی به هۆکاری ده‌سته‌به‌ربوونی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئێران ناو برد و وتی: پێش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حکومه‌ت به پێی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیکه هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌کرد، به‌ڵام به سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی گه‌لی ئێران یه‌که‌مایه‌تی سه‌ره‌کییه.
مۆمنی به ئاماژه به‌وه‌ی که شۆڕشی ئیسلامی ده‌سکه‌وتی زۆری هه‌یه که هه‌مووان دانی پێدا ده‌نێن، ڕوونیکرده‌وه: له گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته، له کاتێکدا که ئێمه له سه‌قامگیری ته‌واوداین ئاڵۆزی و شه‌ڕی ناوچه‌که گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی خۆی.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامی ئێران وتی: که لاتێکدا که شه‌ڕ و ئاڵۆزی ناوچه‌که گه‌یشتووه‌ته لوتکه، ئێران به ووشیاری ڕێبه‌ری و ئاماده‌بوونی خه‌ڵک له باشترین هه‌ل و مه‌رجی ئه‌منی دایه.
لیوا ئه‌سکه‌نده‌ر مۆمنی به ئاماژه به‌وه‌ی که پێش شۆڕشی ئیسلامی وڵاتانی زلهێز ئێرانیان داگیر کردبوو، ڕوونیکرده‌وه که له باڵوێزخانه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بۆ ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ساز کرد و ته‌نیا چه‌ند خوله‌کێک ده‌رفه‌تی قسه کردنیان به شای وڵات دا که له سه‌ر پێ وته‌کانی بڵێت و ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زاری بووه.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوژمنان دان به هێزی و گه‌وره‌یی ئێران‌دا ده‌نێن و ئه‌مه‌ش له گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕشه که به ئاماده‌بوونی خه‌ڵک مسۆگه‌ر بووه.
مۆمنی ڕوونیکرده‌وه: له سه‌ره‌تای شۆڕش توانای وه‌به‌رهێنانی که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازیمان به تایبه‌ت بۆ هێزی ئاسمانی نه‌بوو، له سه‌رده‌می به‌ره‌ڤانی پیرۆز، ئه‌و موشهکهمان نه‌بوو که بۆ نموونه توانای 50 کیلۆمه‌تر لێدانی هه‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا له سه‌ر هێز و توانای زانایانی ناوخۆیی و زانستی خۆماڵی موشه‌کی کیشوه‌ربڕ له ئێران‌دا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت که بووه‌ته هۆی سه‌رسوڕمانی جیهانیان.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران پزیشکی گشتی له وڵاتانی هیندستان، چین و به‌نگلادیش ده‌هاتنه ئێران، ئه‌ویش بۆ وڵاتێک که زانایانی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌بووعه‌لی سینا و زه‌کریای ڕازیی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه، درێژه‌ی دا که ئه‌مڕۆ گه‌یشتووینه‌ته ئاستی هه‌ره به‌رز و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشه‌کانی وڵاتانی دراوسێ سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن تا که‌ڵک له پێشکه‌وتنه پزیشکییه‌کانی ئێمه وه‌ربگرن.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامی ئێران وتی: سه‌باره‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی له ڕیزی ده وڵاتی یه‌که‌می جیهانداین.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی ڕه‌شه‌ممه وتی: بۆ یه‌که‌م جاره که هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری و ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له یه‌ک ڕۆژدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
لیوا ئه‌سکه‌نده‌ر مۆمنی به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌رکێکی ئائینی و نیشتمانییه، جه‌ختی کرده‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان له دابین کردنی ئه‌من و سه‌قامگیری وڵات کاریگه‌ری زۆری هه‌یه و به‌شداری خه‌ڵک و ده‌نگی زۆری ئه‌وان له سندۆقه‌کان یارمه‌تیده‌ری هێزی نیشتمانی ده‌بێت.