جام کوردی:
ده‌سکه‌وتی سه‌ربازی گه‌وره‌ی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به گه‌مارۆی شاری حه‌له‌ب و ئه‌گه‌ری کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ته‌واوی به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا، وانه‌ی زۆری به ئیسرائیلییه‌کان داوه، له هه‌مان کاتدا دوو پرسیاری گرنگیشی لێده‌که‌وێته‌وه: پرسیاری یه‌که‌م بۆ داهاتووی ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتژیکی نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل له ژێر سێبه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی سیاسه‌ته‌کانی باراک ئۆباما له ناوچه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ی دیکه په‌یوه‌ندی به هاوکاری ئیسرائیل و ڕووسیا له ژێر سێبه‌ری ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته له سوریا و ڕێکه‌وتنی نێوان ڕووسیا، سوریا، ئێران و گرووپه چه‌کداره‌کانی شێعه‌ی وه‌ک حیزبووڵای لۆبنانه‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به داهاتووی ڕێکه‌وتنی ستراتژیک له گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ڕۆڵی ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر بنه‌ما هه‌میشییه‌کانی ئه‌مریکا نابێت، بۆ نموونه یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ئیسرائیل ڕه‌نگه له ساڵانی داهاتوو زیاتر ببێت. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئیسرائیلی، ته‌ل ئه‌بیب و واشنتن به‌م زووانه ڕێکه‌وتنێکی سه‌ربازی نوێ واژۆ ده‌که‌ن که به پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه، یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئیسرائیل له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو ده‌گاته 50 ملیار دۆلار و به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و یارمه‌تییانه له 3 ملیار دۆلاری ساڵانه ده‌گاته 50 ملیار دۆلار. به‌ڵام به‌ده‌ر له‌مه‌ش ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نییه که له ماوه‌ی خولی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما ڕووداوێکی نوێی سیاسی یان سه‌ربازی ڕوو بدات. ڕوونه که ڕۆڵی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات و ئه‌مریکییه‌کان له به‌رامبه‌ر هێزی ڕووسیا لاوازییان پێوه ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانییه‌کانی ئیسرائیل، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی پێشێل بکرێت و ئێران په‌ره به چالاکییه ناوه‌کییه‌کانی بدات، یان ئه‌وه‌ی که ڕووبه‌ڕووی هێرشێکی له‌ناکاو ببێته‌وه، کاردانه‌وه‌ی واشنتن چی ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به باشی له‌وه تێده‌گات که ڕای گشتی ئه‌مریکا هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێکی سه‌ربازی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که بۆ په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ڕووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڕووسیا له‌و بڕوایه‌دایه که زیاتربوونی ڕۆڵی ڕووسیا له سوریا ده‌رفه‌تێک بۆ ئیسرائیل دابین ده‌کات که بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی له گه‌ڵ مۆسکۆ هه‌بێت و بگاته لێک تێگه‌یشتنی نزیک له گه‌ڵ ئه‌وان، به دڵنیاییه‌وه ته‌ل ئه‌بیب بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌کانی خۆی بیر له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له گه‌ڵ ڕووسیا ده‌کاته‌وه. بۆ ئیسرائیل سه‌رکه‌وتنی ئه‌سه‌د و کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب له لایه‌ن سوپای سوریاوه گرنگی نییه، وه‌ک چۆن کوژرانی نیو ملیۆن سوری و ئاواره‌بوونی ده‌یان ملیۆن که‌سی دیکه له‌وان گرنگی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی که بۆ ئیسرائیل گرنگه، ئه‌وه‌یه که ده‌سکه‌وته سه‌ربازییه‌کانی نوێ که به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا به‌دیهاتووه، له ئاکامدا نه‌بێته هۆی پته‌وبوونی به‌ره‌ی ئێران – حیزبووڵای لۆبنان له سوریا. ئیسرائیل ده‌زانێت که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی گه‌وره له سوریا چۆن دوژمنانی دوێنێی کردووه‌ته هاوپه‌یمانانی ئه‌مڕۆ. بۆ ئه‌مه‌ش له کاردانه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانکارییه به‌رچاوانه له به‌ره جیاوازه‌کاندا هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات.
سه‌رچاوه: النهار
وه‌رگێڕان: جام کوردی