جام کوردی:
ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی کچێکی گه‌نجی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی وه‌ک وه‌زیری کاروباری گه‌نجان ده‌ستنیشان کرد و به‌مه‌ش ناوبراو وه‌ک که‌م ته‌مه‌نترین وه‌زیر له سه‌ر ئاستی جیهان ناوی تۆمار کراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیمارات (وام) به ده‌ستنیشان کردنی شه‌ما مه‌زروعی وه‌ک وه‌زیری کاروباری گه‌نجانی ئیمارات ناوی وه‌ک گه‌نجترین وه‌زیری جیهان تۆمار کراوه. پێشتر سباستیه‌ن کۆرتز وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له ته‌مه‌نی 27 ساڵی و عایده حاج وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی سوید له ته‌مه‌نی 26 ساڵی ئه‌م نازناوه‌یان به ده‌ست هێنا بوو که چیدی ناویان وه‌ک که‌م ته‌مه‌نترین وه‌زیر نه‌ماوه.
شه‌ما مه‌زروعی له یه‌کێک له سندۆقه‌کانی گرنگ له ئه‌بوزه‌بی چالاکی کردووه و پێشتریش شرۆڤه‌کاری سیاسه‌ته گشتییه‌کان له شاندی ئیمارات له نیۆیۆرک بووه و وه‌ک شرۆڤه‌کاری سیاسه‌ته وزارییه‌کان چالاکی کردووه.