جام کوردی:
پاش سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش، هێزی دارایی ئه‌م گرووپه و چۆنیه‌تی دابین کردنی پێداویستییه‌کانی بووه‌ته جێی تێڕامان و لێکۆڵینه‌وه‌ی شرۆڤه‌کاران و شاره‌زایانی کاروباری ناوچه‌که و پسپۆڕانی ئابوری و دارایی.
ساڵی ڕابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانییان (ئه‌بو سه‌یاف) كه سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فرۆشتنی نه‌وتی داعش بوو بكوژن دوای كوشتنی سه‌یافیش، نیۆیۆرك تایمز له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی دابوو، كه سه‌یاف یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كارئاسانیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی توركیاوه نه‌وتی داعش بفرۆشرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی گاردیان كه 2 مانگ به‌ر له ئێستا بڵاو كرایه‌وه، له ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردوودا توركیا بازرگانیی نه‌وتی له‌گه‌ڵ داعشدا كردووه. به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵ و زانیارییانه‌ی گاردیان تازه نین، چونكه پێشتریش ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز و چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ی بیانی، هه‌مان هه‌واڵیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سوپای عێراق و سووریا، چه‌ند گرووپێكی جیهادیی وه‌كو سوپای ئازادی سووریا و به‌ره‌ی نوسره و هێزه‌كانی یه‌په‌گه و میسر و زۆرێك له وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌وڵی له‌ناوبردنی داعشدان، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌ته‌واوی ئه‌و گرووپه تیرۆرستییه ڕابوه‌ستێنن، تا ئێستاش تاكه هێز كه توانیبێتی شكستی زۆر گه‌وره به داعش بهێنێ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه به‌هاوكاریی فڕۆكه‌گه‌لی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی.
داعش دوای ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا توانی چه‌ند شارێكی گرنگ داگیر بكات، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی له ماوه‌ی 2 ساڵدا له 10 وڵات‌دا ژووری نهێنیی هه‌بێت، كه توركیایش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه، بینیمان چۆن له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له غازی عه‌نتاب سوپای توركیا توانی 5 ژووری نهێنیی داعش ئاشكرا بكات و داعشییه‌كانی ده‌ستگیر كرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 2 پۆلیسی تورك كوژران.
نیۆیۆرك تایمز له هه‌واڵێكدا ئاماژه ده‌دات كه له 18 وڵاتی جیهاندا 36 گرووپی جیهادی به‌یعه‌تیان به داعش داوه، له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌دا ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و تونس و میسر و ڕووسیا و توركیا هه‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌و گرووپانه بچووكیشن، به‌ڵام داعش له شوێنی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن و هه‌وڵی گه‌وره‌بوونیشیان ده‌دا.
ئامانجی داعش ئاشكرایه، كه به گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی خۆیان دایانناوه، دروستكردنی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه له چوارچێوه‌ی وڵاتێكدا، كه هه‌ر شوێنێك داگیریشی بكه‌ن، ئیدی له كۆڵانه‌وه تا شوێنه‌كانی دیكه به‌رپرسی بۆ داده‌نێ و سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌بریی ئیسلامیی تێدا جێبه‌جێ ده‌كات.
داعش جیاواز له گرووپه‌كانی دیكه‌ی ئیسلامی، هه‌ر شوێنێك داگیری بكات وه‌كو ده‌وڵه‌تێك له‌و شوێنه مامه‌ڵه ده‌كات، وه‌كو دابینكردنی ئاو و كاره‌با و كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده. هه‌روه‌ها دادگه‌ی شه‌رۆعی! و خزمه‌تی ڕێگایش دابین ده‌كات، بێگومان ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌چنه ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعشیشه‌وه، ده‌بێ له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام ژیانی ڕۆژانه‌یان بگوزه‌رێنن.
داعش كاتێك شوێنێك داگیر ده‌كات له ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و شوێنه‌دا به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رده‌گرن، ده‌چێته ناو ڕیشه‌ی خه‌ڵكه‌كه و بڕوایان پێ ده‌هێنن كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن له‌پێناو خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدایه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌واندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن بكه‌ن به جیهادچی و زوویش بیر له دروستكردنی ژووری نهێنی له هه‌موو كوچه و كۆڵانێكدا ده‌كه‌نه‌وه، كه له ڕێگه‌ی ئه‌و ژووره نهێنییانه‌وه ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌پێكن.
زۆر وڵات و شار هه‌ن وه‌كو یه‌مه‌ن و لیبیا و میسر داعش تێیدا ده‌سه‌ڵاتدار نییه، به‌ڵام ژووری نهێنیی تێدا هه‌یه و لایه‌نگرانی تێدا زۆرن.
ئه‌و گرووپه په‌لاماری شوێنێك نادات ئه‌گه‌ر نه‌زانێت لایه‌نگری به‌نهێنی لێ نییه. بۆ نموونه كاتێك ویستی په‌لاماری هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان بدات، ده‌یزانی زۆر له توندڕره‌وه ئیسلامییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌واندان، بۆیه ڕه‌نگه كاتێك ده‌گه‌نه لایان ئیدی به‌یعه‌تیان پێ بده‌ن.
داعش به ده‌وڵه‌مه‌ندترین گرووپی تیرۆرستی له جیهاندا ناو ده‌برێت، كه به‌شێكی زۆری ئه‌و داهاته‌شی له فرۆشتنی نه‌وتدا دابین ده‌كات، هه‌ر بۆیه ماوه‌یه‌ك بیری له‌وه كرده‌وه پاره‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت و بۆ چه‌ند مانگێكیش پاره‌ی تایبه‌ت به خۆی چاپ كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شاره‌زایان له میدیاكانه‌وه بڵاویان كرده‌وه، داعش له عێراق و سووریا ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین بیر نه‌وتی گه‌وره‌دا گرتووه، كه ده‌توانێت له هه‌موو ئه‌و بیره نه‌وتانه‌دا مانگانه 2 ملیار دۆلاری ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی گاردیان پێی وایه، داعش له مانگێكدا 1 تا 4 ملیار دۆلاری ته‌نیا له فرۆشتنی نه‌وتی عێراق و سووریا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له هه‌واڵێكی دیكه‌ی نیۆیۆرك تایمزدا هاتبوو كه داعش نه‌وته‌كه‌ی به ڕێگه‌ی توركیاوه ده‌فرۆشێت له‌وێوه قاچاخچییه‌كان لێی وه‌رده‌گرن و به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی جیهانی ده‌نێرن، ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكای زۆر توڕه كردووه.
ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكایش نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌یانده توركیا، 49 دیپلۆماتكاری توركیا وه‌كو بارمته له كونسوڵخانه‌ی موسڵ كه‌وتبوونه ده‌ستی داعش، بۆیه توركیا له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی گیانی ئه‌و 49 هاووڵاتییه‌ی، چاوی له فرۆشتنی نه‌وتی داعش پۆشیوه به ڕێگه‌ی توركیاوه، ئیدی ئه‌مه‌ریكایش هیچ ده‌نگێكی نه‌كرد.
شه‌ڕی خه‌زینه، یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی كه ڕاوێژكاری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نووسیویه‌تی، ئه‌و ده‌ڵێت: توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، به‌ڵام جێگه‌ی مه‌ترسییه، چونكه تاوه‌كو ئێستا خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی به ئاشكرا دژایه‌تیی داعش ده‌كات یاخود نا. كه هه‌مووشمان ده‌زانین داهاتی داعش و چوونی جیهادچییه‌كان بۆ ناو ئه‌و گرووپه له ڕێگه‌ی توركیاوه‌یه.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی داڤید فیلیپس پێی وایه، توركیا چاو ده‌پۆشێت له‌وه‌ی داعش نه‌وتی سووریا و عێڕاق ده‌فرۆشێت، چونكه به بڕێكی زۆر كه‌م ئه‌و نه‌وته‌ی لێ ده‌كڕێت و خۆی قازانجی لێ ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێت: هیچ گومانێكم له‌وه نییه كه چه‌ند به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی توركیا له پشت كڕینی ئه‌و نه‌وته‌ن و ئه‌وانن ڕێگه خۆش ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتنی، ئه‌و به‌رپرسانه وه‌كو توڕێكن و هاوكاریی یه‌كتری ده‌كه‌ن و قازانجه‌كه‌شی به‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه نه‌وته‌كه‌ی داعش ده‌فرۆشن، كه‌سانێكن ساڵانێكی زۆره و ده‌توانم بڵێم له سه‌رده‌می سه‌دامه‌وه خه‌ریكی فرۆشتنی نه‌وتی عێراقن به چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی. گومرگه‌كانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك گومرگ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وتانه دانانێن و قه‌ده‌غه‌ی ناكه‌نب.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ری دیكان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه له‌و توڕه بدات كه نه‌وتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌فرۆشن، به‌ڵام پاشان بۆی ڕوون بووه‌وه كه ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه، پیاوانی گه‌وره‌ن له توركیا و هه‌روا به‌ئاسانی له‌ناو نابرێن. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی ئه‌و پیاوه گه‌ورانه، یاخود به‌رپرسانه‌ی توركیا ئاشكرا نه‌كراوه.
گۆڤاری نۆكته ئاماژه‌ی دابوو كه نه‌وتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به ڕێگه‌ی قاچاغ بۆ مه‌رسین ده‌ڕوات و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهانی. گۆڤاره‌كه پشتی به زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركیا به‌ستووه، كه به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له واشنتۆن، تۆڵگه تانش ئاشكرای كردووه.
تانش له وتارێكیدا كه له حوڕییه‌ت بڵاوی كردبووه‌وه ده‌ڵێت، به گوێره‌ی یاسای گومرۆگ بێ، نابێت كۆمپانیاكانی نه‌وت به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وته‌كانیان له ماڵان‌دا بشارنه‌وه و پاشان بیگوازنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له پشته بۆیه كاتێك نه‌وته‌كه به‌تاڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن ئه‌وان به نایاسایی نه‌وتیان هێناوه، له‌ناو ته‌نكه‌ره‌كاندا ئاوی تێ ده‌كه‌ن. واته كاتێك تانكه‌ره نه‌وته‌كان دێنه ناو توركیا، له‌وێ نه‌وته‌كه به تاڵ ده‌كرێت و له جێگه‌یدا ئاوی تێ ده‌كرێت.
تانش ده‌ڵێت، كاتێك ئه‌مه ئاشكرا كراوه، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام له ئه‌نكه‌را ده‌سه‌ڵاتداران هاتوونه‌ته ناو بابه‌ته‌كه و داواكه‌یان ڕاگرتووه.
ساڵی ڕابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانییان ئه‌بو سه‌یاف كه سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فرۆشتنی نه‌وتی داعش بوو بكوژن.
دوای كوشتنی سه‌یافیش، نێۆرك تایمز له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی دابوو، كه سه‌یاف یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كارئاسانیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی توركیاوه نه‌وتی داعش بفرۆشرێت. هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی هه‌موو داهاتی داعش له ڕووی نه‌وته‌وه ئه‌و لێی به‌رپرسیار بووه . به‌ڵام به كوشتنی سه‌یاف داعش فرۆشتنی نه‌وتی ڕانه‌گرتووه، به‌ڵكو به‌رده‌وامه له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كاندا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گرووپی تیرۆرستیی داعش خاوه‌نی 30 هه‌زار چه‌كداره له سووریا و عێراق، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و 2 وڵاته شكست بهێنێت و ناوچه‌كانی له‌ده‌ست بدات، ناچار به‌ره‌و سنووره‌كانی توركیا دێن، بۆیه توركیا هه‌رگیز ڕێگه به‌وه نادات كه به‌ڵای داعش له عێراق و سووریا به‌ره‌و توركیا بێت. ئه‌مه‌یش ڕۆژنامه‌ی رادیكاڵی توركیا ئاماژه‌ی بۆ داوه.
رۆژنامه‌كه پشتی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی فارس خه‌به‌ر به‌ستووه كه سه‌عدوڵلا زه‌راعی ئه‌نجامی داوه و له‌وێدا ده‌ڵێت: ئیدی توركیا له لێواری دۆڵه‌كه‌دا وه‌ستاوه و ده‌كه‌وێت و ناكه‌وێت.
ئه‌و پێی وایه كه توركیا له‌بری ئه‌وه‌ی به فڕۆكه بۆردومانی داعش بكات، ده‌چێت له بنكه‌كانی په‌كه‌كه ده‌دات. ده‌نووسێت: كورده‌كان توانییان كۆبانێ به ته‌واوه‌تی له داعش پاك بكه‌نه‌وه، توركیایش له‌و بڕوایه نه‌بوو كه داعش به‌و شێوه‌یه بشكێت. باكووری حه‌له‌ب به توركیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه تاوه‌كو ئێستا داعش هاوكاریی پێ ده‌گات، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆگانه‌ی نێوان حه‌له‌ب و توركیا بپچڕێت، ئیدی داعش نه‌مانی نزیك ده‌بێته‌وه، چونكه به بچڕانی ئه‌و ئۆتۆگانه ئیدی حه‌له‌ب و ڕه‌ققه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێرده‌ستی داعش‌یش به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن و لاواز ده‌بن. بۆیه ئه‌گه‌ر توركیا مه‌به‌ستی بایه زیان به داعش بگه‌یه‌نێت، نه‌ده‌چوو له قامیشلی و كۆبانێ زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ده‌مێك بوو له حه‌له‌ب به‌و شێوه‌یه‌ی باسمان كرد زیانی پێ ده‌گه‌یاند.
سمانكردزیانیپێده‌گه‌یاند.