جام کوردی:
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له مالیزیا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ده‌رفه‌تی هاوکاری نێوان دوو وڵات دابین کراوه، هیواشی خواست که تاران و کۆالالامپور گه‌شه به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان بده‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، مه‌زیه ئه‌فخه‌م باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕێ له گه‌ڵ ڕۆحانی عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیری کاروباری ژنان، بنه‌ماڵه و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵگای مالیزیا پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران که به ئاماده‌بوونی دیپلۆماتکارانی دانیشتووی کوالالامپور به‌ڕێوه‌چوو، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی که به‌ستێنی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و مالیزیا دابین کراوه.
ناوبراو وتی: ئێران و مالیزیا له ئێستاوه ده‌توانن له بواره‌کانی ئابوری، سیاسی و ڕۆشنبیری په‌ره به هاوکارییه‌کانی نێوانیان بده‌ن.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی که ده‌رفه‌تی زۆر بۆ هاوکاری نێوان دوو وڵات بوونی هه‌یه و هه‌ل و مه‌رجه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدایه.
ئه‌فخه‌م داوای زیاتربوونی ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی کرد و وتی: هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و کوالالامپوری دابین کردووه و من سه‌رجه‌م توانا و هه‌وڵه‌کانم له‌م پێناوه‌دا به کار ده‌هێنم.
وتیشی که مالیزیا ده‌توانێت له ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م له به‌شه جیاوازه‌کانی ئابوری ئێران وه‌ک سه‌رمایه‌دانه‌ری، پیشه‌سازی ئاسمانی، نه‌وت و گاز، ته‌کنۆلۆژیا و گه‌شتیاری که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ئه‌م دیپلۆماتکاره پایه‌به‌رزه‌ی ئێران له مالیزیا وتی: ناسینه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م یه‌که‌م هه‌نگاوه و هیوادارم بتوانین به‌هێزه‌وه به خێرایی ئه‌م هه‌نگاوه بنێین.
مه‌رزیه ئه‌فخه‌م له وه‌ڵامی په‌یامنێرێکی مالیزیایی سه‌باره‌ت به دابه‌زینی به‌رچاوی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی ڕۆنی پاڵمی ئه‌م وڵاته بۆ ئێران له ساڵانی ڕابردوو، وتی: ئه‌م بابه‌ته بۆ لایه‌نی مالیزیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه که چالاکییه‌کانی ده‌ست پێ بکات و پشکی خۆی له بازاڕی ڕۆنی ئێران مسۆگه‌ر بکاته‌وه. هیوادارم خولێکی نوێی وتووێژه‌کان له‌م پێناوه‌دا ده‌ست پێ بکاته‌وه.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌ی کرد که مالیزیا و ئێران ئه‌زموونه‌کانیان وه‌ک دوو وڵاتی ئیسلامی به‌کار بێنن و وه‌رزێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات به‌دی بکرێت.
رۆحانی عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیری ژنان، بنه‌ماڵه و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵگای مالیزیا له وتووێژی له گه‌ڵ په‌یامنێران وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشان کردنی یه‌که‌م باڵوێزی ژن له کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: مالیزیا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که په‌ره به هاوکارییه‌کانی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بدات له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا.