جام کوردی:
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری – وه‌رزشی ئیمام خومه‌ینی (ره) به ئاماده‌بوونی دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک، مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر، ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌رپرسان و کۆمه‌ڵێک له دانیشتووانی شاره‌که و فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی له که‌رکوک به فه‌رمی کرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌ممه‌د شێرزاد ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری ئێران له هه‌ولێر وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، وتی: به بۆنه‌ی سی و حهوتهمین ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ یه‌که‌م جار سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری – وه‌رزشی ئیمام خومه‌ینی (ره) له شاری که‌رکوک کرایه‌وه.
له ڕێ و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌دا دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک به ئاماژه به پشتیوانی ڕوون و ئاشکرای کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق و دانیشتووانه‌که‌ی له بواره جیاجیاکان به تایبه‌ت له شه‌ڕی دژ به گرووپی تیرۆریستی داعش، جه‌ختی له سه‌ر پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کان له ڕێگای به‌گژداچوونه‌وه‌ی بیر و هزری توندڕۆوانه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه ئازادکراوه‌کانی خۆیان و ده‌ستپێکردنی چاکسازی ڕاسته‌قینه کرده‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری – وه‌رزشی ئیمام خومه‌ینی (ره) له شاری که‌رکوک و کاریگه‌رییه‌کانی له په‌روه‌رده‌ی گه‌نجان له بواره جیاجیاکان، سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیی له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به تایبه‌ت گرووپی تیرۆریستی داعشی وه‌بیر هێنایه‌وه.
پارێزگاری که‌رکوک له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێستێکی ڕوونی له پشتیوانی عێراقییه‌کان به تایبه‌ت له شه‌ڕی دژ به داعش هه‌بووه، پێشتریش له ساڵی 1991 و له کۆڕه‌وه مه‌زنه‌که‌ی گه‌لی کورد که ده‌ره‌نجامی زوڵم و تاوانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس بووه، میواندارێتی له ملیۆنان ئاواره کردووه.
دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیر و هزری شه‌ڕی تائیفی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی کرد که وه‌ک میراتێکی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، داعش په‌ره‌ی پێ ده‌دات.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر له وتارێکدا کردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی به خه‌ڵاتێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی که‌رکوک ناو برد و ڕایگه‌یاند: حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان پێویسته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و دژایه‌تیکردنی گرووپی تیرۆریستی داعش یه‌کگرتوو بن.
ناوبراو وتی: خۆشبه‌ختانه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، سوپا و هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسی تیرۆریستانی داعشیان له که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ر دوور خستووه‌ته‌وه.
عه‌بادی له درێژه‌دا ڕوونیکرده‌وه: پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، وڵاتی ئێمه له بواره جیاجیاکانی وه‌ک زانست، توێژینه‌وه و پیشه‌سازی ئه‌زموونی زۆری به ده‌ست هێناوه و ئاماده‌یی ئه‌وه‌شمان هه‌یه که ئه‌زموونه‌کان بۆ وڵاتی دراوسێی خۆمان بگوازینه‌وه.
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌وڵیر وتی: پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وڵاتانی زلهێز ئێرانیان به‌ڕێوه ده‌برد و باڵوێزخانه‌کانیان سیاسه‌ت و ستراتیژی خۆیانیان به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شای ئه‌و کاته‌دا ده‌سه‌پاند، به‌ڵام له کاتێکدا له شاری که‌رکوک جێژنی سی و حهوتهمین ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه به‌رز ڕاده‌گرین که سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ئێرانی ئیسلامیمان به جیهانیان پیشان دا و وڵاتانی 1+5 هاتنه سه‌ر مێزی دانوستان و وتووێژ و به‌مه‌ش ڕه‌وایه‌تی خۆمانمان بۆ جیهان ڕوونتر کرده‌وه.
ناوبراو له کۆتاییدا سه‌باره‌ت به پشتیوانی‌یان له که‌رکوک له پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه و گرفته‌کان، سوپاسی پارێزگار، به‌رپرسانی حیزبی، دانیشتووان، زانایان و مامۆستایانی ئائینی ئه‌م شاره‌ی کرد.
شایانی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م جاره که سه‌نته‌ری له‌م شێوه‌یه له که‌رکوک ده‌کرێته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌که‌م جاریشه که سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر سه‌ردانی شاری که‌رکوک ده‌کات.