جام کوردی:
ناتاشا بێکر به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و فرۆشیاری کۆمپانیای گه‌شتیاری هه‌ڵۆی ئاڵتوونی، میواندارێتی ئێرانییه‌کان به نموونه ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش یه‌کێک له هۆکاره‌کانی هاوکاری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئێمه له گه‌ڵ ئێران ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوبراو به په‌یامنێری هه‌واڵده‌ری ئێرنای ڕاگه‌یاندووه: به‌شێکی زۆری گه‌شتیاران و کاربه‌ده‌ستانی ئێمه، میواندارێتی ئێرانییه‌کان به‌رز ده‌نرخێنن.
ناوبراو وتی: ئه‌وان له ئه‌زموونه‌کانیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن که خه‌ڵکی ئێران هه‌ڵسووکه‌وتی پیشه‌گه‌رییانه و دۆستانه‌یان هه‌یه، هه‌ر بۆیه کاتێک که میدیایه‌ک ڕواڵه‌تێکی نه‌رێنی له ئێران بڵاو ده‌کاته‌وه، ئێمه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌که‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی کۆمپانیای گه‌شتیاری هه‌ڵۆی ئاڵتوونی له درێژه‌دا وتی: یه‌که‌م سه‌ردانی ئێمه بۆ ئێران له ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2014 بوو که به ته‌نیا له ماوه‌ی سێ حه‌وته‌دا سه‌رجه‌م پسۆله‌کان فرۆشران، ئه‌مه‌ش بوو به هۆی سه‌رسووڕمانی ئێمه.
ناتاشا بێکر هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ڵبه‌ت ئێمه پێش فرۆشتن، ئاگامان له کاردانه‌وه‌ی بازاڕ نه‌بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که پلانی سه‌ردانه‌که‌مان بۆ ئێران خسته‌ڕوو، هه‌مووان خوازیاری سه‌ردانیکردنی ئێران بوون، ئه‌مه‌ش خاڵێکی هه‌ره گرنگه.
بێکر له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که هۆکاری هه‌ڵبژاردنی ئێران وه‌ک ئامانجێکی گه‌شتیاری له لایه‌ن کۆمپانیاکه‌یانه‌وه چییه؟ وتی: به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیاکه خوازیاری ئه‌وه‌یه که ناوچه گه‌شتیارییه‌کان به‌سه‌ر بکاته‌وه، سه‌باره‌ت به ئێران، ئه‌و سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌ی کرد و ڕووبه‌ڕووی میواندارێتی ئێرانییه‌کان بووه‌وه و ئێرانی به ده‌رفه‌تێک زانی که شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی کۆمپانیاکه به‌ره‌و ئه‌م وڵاته به‌ڕێ بکات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به سه‌ردانی داهاتووی کۆمپانیای هه‌ڵۆی ئاڵتوونی بۆ ئێران وتی: سه‌ردانی داهاتووی ئێمه بۆ ئێران، له مانگی نۆڤمبێر له مۆسکۆ ده‌ستیپێکردووه و پاش وڵاتانی قه‌زاقستان و ئۆزبه‌کستان له ڕێگای سنوری تورکه‌مه‌نستان ده‌گاته ئێران.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی کۆمپانیای گه‌شتیاری هه‌ڵۆی ئاڵتوونی ڕایگه‌یاند: له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا و له ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه، گه‌شتیاران سه‌ردانی شاره‌کانی مه‌شهه‌د، یه‌زد، ئه‌سفه‌هان، شیراز و تاران ده‌که‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌ی به هێڵی نوێی گه‌شتیاری ئه‌و کۆمپانیایه وتی: گه‌شتی ناسراو به ” دڵی پارس ” به‌ده‌ر له شاره ئاماژه‌پێکراوه‌کان له کاشان و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش تێپه‌ڕ ده‌بێت.
بێکر وتی: هه‌ر کات که سه‌رۆکی کۆمپانیاکه‌مان شوێنێکی گه‌شتیاری نوێی ئێران ده‌بینێت، ده‌یه‌وێت به هێڵه گه‌شتیارییه‌کانی زیاد بکات.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی کۆمپانیای گه‌شتیاری هه‌ڵۆی ئاڵتوونی سه‌باره‌ت به نرخی پسۆله‌کانی ئه‌م کۆمپانیا گه‌شتیارییه، وتی: نرخی گه‌شته‌کان جیاوازییان هه‌یه، به‌ڵام بۆ نموونه نرخی گه‌شتی دڵی پارس که 14 ڕۆژه‌یه و گه‌شتیاران ماوه‌ی 2 ڕۆژ له تاران ده‌مێننه‌وه 16 هه‌زار و 495 دۆلاره. وتیشی: پسۆله‌کانی ئه‌م کۆمپانیا گه‌شتیارییه به شێوازی ڕاسته‌وخۆ به گه‌شتیاران و هه‌روه‌ها له لایه‌ن کۆمپانیا گه‌شتیارییه‌کانی دیکه‌شه‌وه ده‌فرۆشرێن.
بێکر ڕوونیکرده‌وه که تا ئێستا پسۆله‌ی زۆر له لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه بۆ سه‌ردانیکردنی ئێران دابین کراوه. له درێژه‌شدا وتی: له گه‌شته‌کانی ساڵی ڕابردوو کۆمه‌ڵێک له دانیشتووانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا به‌شدارییان کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌شتیارانی ئه‌مریکا و له وڵاتانی ئینلیزی زمان ئاماده ده‌بن سه‌ردانی ئێران بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی کۆمپانیای گه‌شتیاری هه‌ڵۆی ئاڵتوونی سه‌باره‌ت به داهاتووی هاوکارییه فه‌رهه‌نگییه‌کان له گه‌ڵ ئێران، وتی: ئێمه سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌کان بۆ ئێران هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌که‌ین، ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که گه‌شبینین به داهاتوو، ویستی په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کانمان له گه‌ڵ ئێران هه‌یه له بواری پیشه‌سازی گه‌شتیاری.