جام کوردی:
له‌م ڕۆژانه‌دا له ناوچه جیاجیاکانی جیهان ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت به ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام له عێراق، له هه‌ندێک کاتدا میوان و میوانداری ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمانه جیا ناکرێنه‌وه و عێراقییه‌کان، شۆڕشی ئیسلامی به شۆڕشی خۆیان ده‌زانن.
حوجه‌تولئیسلام ئه‌بازه‌ری ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له وتووێژێک له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ئاماژه به هه‌ندێک خاڵی گرنگ سه‌باره‌ت به تێڕوانینی عێراقییه‌کان به‌رامبه‌ر به شۆڕشی ئیسلامی ده‌دات.
ناوبراو وتی: دانیشتووانی عێراق به‌رامبه‌ر به ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به هه‌ستێکی به‌رپرسایه‌تییه‌وه ده‌ڕوانن و به چه‌شنێک ئه‌م شۆڕشه به شۆڕشی خۆیان ده‌زانن و له ڕێ و ڕه‌سمه‌کاندا وه‌ک به‌شداربوو و میوان نین.
ئه‌بازه‌ری چه‌ندین نموونه‌ی هێنایه‌وه، عێراقییه‌کان ئه‌مساڵ خۆبه‌خشانه ڕێ و ڕه‌سمی پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی‌یان به‌رز ڕاگرتووه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک یان چالاکوانانی به‌شی فه‌رهه‌نگی و دامه‌زراوه زانستییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نین، ئه‌وان ته‌نانه‌ت بانگهێشتنامه‌ش بۆ ئێمه‌ی ئێرانی ده‌نێرن.
ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتی: خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که له ڕێ و ڕه‌سمه‌کاندا، عێراقییه‌کان بوونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر و میواندار و ئێرانییه‌کان وه‌ک به‌شداربوو ده‌بینرێن و ئه‌مه‌ش به نموونه‌یه‌کی ده‌گمه‌ن له په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان داده‌نرێت.
حوجه‌تولئیسلام ئه‌بازه‌ری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات که هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک مانگی ڕێبه‌ندان، 22ی ڕێبه‌ندان و ده‌یه‌ی فه‌جر له نێو عێراقییه‌کان گشتگیر بووه، وتیشی: ئه‌م ده‌سته‌واژانه ئه‌مڕۆ له عێراق ناسراون و خاڵی گرنگتریش ئه‌وه‌یه که وشه فارسییه‌که‌ش به کار دێنن.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له‌م ڕۆژانه‌دا نابێت هه‌ست و خۆشه‌ویستی عێراقییه‌کان به‌رامبه‌ر به ئێرانی ئیسلامی له به‌رچاو نه‌گرین به شێوازێک که به‌رپرسان، نوێنه‌رانی پارله‌مان و گرووپه فه‌رهه‌نگییه‌کان و خه‌ڵک هه‌ر ده‌رفه‌تێک به‌کار دێنن تا پیرۆزبایی له خه‌ڵکی ئێران بکه‌ن.
ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق، په‌یوه‌ندی مێژوویی خه‌ڵکی عێراق و ئێران له پرسی شۆڕشی ئیسلامی به گێڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌ید سهدرئهلدین قه‌بانچی وتارخوێنی هه‌ینی شاری نه‌جه‌ف که یه‌که‌م جاره ده‌وترێت، به‌هێز ناو ده‌بات.
ناوبراو وتی: خه‌بات و تێکۆشانی هه‌ندێک له گه‌نجانی عێراق له گرتووخانه‌کانی ئه‌م وڵاته به‌هۆی خۆشه‌ویستییان به‌رامبه‌ر به شۆڕشی ئیسلامی که ئازار دراون یان شه‌هید کراون، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه ده‌بێت، به شێوازێک که به‌ڕێز قه‌بانچی ده‌گێڕێته‌وه که له گرتووخانه‌کاندا ده‌مبینی که هه‌موو به‌یانییه‌ک، که‌سێکیان ئه‌شکه‌نجه ده‌دا و ده‌نگی ناڵینی له سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌دا ده‌بیسرا.
ئه‌م که‌سایه‌تییه ئایینییه ده‌گێڕێته‌وه که پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌وه که به‌عسییه‌کان ئه‌و گه‌نجه‌یان تا لێواری مردن ئه‌شکه‌نجه ده‌دا تا سووکایه‌تی به ئیمام خومه‌ینی (ره) بکات، به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌وانی نه‌کرد تا شه‌هید کرا.
ئه‌بازه‌ری خاڵێکی گرنگی دیکه به هاوڕێیه‌تی و پاڵپشتی حه‌وزه‌ی زانستی نه‌جه‌ف له شۆڕشی ئیسلامی ناو ده‌بات و وتی: گرنگترین کاردانه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌توانین له ڕۆڵ و کاریگه‌ری شه‌هید سه‌ید محه‌ممه‌د باقر سه‌در له شۆڕشی ئیسلامی ببینین و به تایبه‌ت ئه‌و وته ناسراوه‌ی که پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی وتی ” ئه‌مڕۆ هیوا و خولیای پێغه‌مبه‌ران بوو به ئه‌مری واقیع ” و یان ئه‌وه‌ی که وتی ” ئاماده‌م له شۆڕشی ئیسلامی هه‌ر کات که پێویست بکات کار و یارمه‌تیم هه‌بێت “.
ناوبراو ڕۆڵی زانایان و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای نه‌جه‌ف له شۆڕشی ئیسلامی و پشتیوانی له ئیمام خومه‌ینی (ره) به کاریگه‌ر ناو ده‌بات و وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی ئیمام خومه‌ینی (ره) له ڕاستیدا له کاتی مانه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له شاری نه‌جه‌ف ده‌ستیپێکرد و له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌جه‌ف بنکه‌ی سه‌ره‌کی شۆڕش بوو.
ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران به ئاماژه به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که و سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری له عێراق و سوریا و ئازادبوونهوهی نه‌به‌ل و ئهلزارا، سه‌رکه‌وتنی دانوستانه‌کانی ناوه‌کی و جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا، وتی: ئه‌م سهرکهوتننانه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌کدی تا که‌ش و هه‌وای ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له عێراق به تایبه‌تی به‌ڕێوه ببرێت.
ناوبراو له کۆتاییدا وتی: له‌م ڕۆژانه‌دا به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی عێراقی له کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتنه‌کاندا ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌ده‌ن.