جام کوردی:
درگاکانی کۆنفرانسی ژنێڤ 3 بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا پێش ئه‌وه‌ی که بکرێنه‌وه، داخران. له کاتێکدا که ئستفان دیمیستوورا نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا هیواداره که بتوانێت سه‌ر له نوێ دانوستانه‌کان ده‌ست پێ بکاته‌وه به‌ڵام ڕوونه که به هۆی کۆبوونه‌وه ته‌نیای ناوبراو له گه‌ڵ شاندی حکومه‌ت و نه‌یاران، ناکۆکییه‌کانی نێوانیان به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌رێکی دووره که بتوانن به‌م زووانه بگه‌نه ڕێکه‌وتن. له کاتێکدا که شاندی نه‌یارانی سوریا داوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆیان له سه‌ر 17 گونده‌که‌ی باکور و غوته‌ی دیمه‌شق ده‌کرد و هه‌روه‌ها مه‌رجی ئازادکردنی سێ هه‌زار به‌ندکراویان پێشکه‌ش کردبوو، لایه‌نی حکومه‌تی سوریا ئه‌مه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و وه‌ک پێش مه‌رجی دانوستانه‌کان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرد.
له ڕاستیدا پێده‌چێت که ناکۆکییه‌کانی هه‌ر دوولا زۆرتریش بێت، گرووپه چه‌کداره‌کانی سوریا له سه‌رجه‌م به‌ره‌کانی شه‌ڕ به‌ده‌ر له ده‌یروزۆر شکستی زۆر و به‌رده‌وامیان هێناوه، له کاتێکدا که سوپای سوریا به پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕووسیا پێشڕه‌وی به‌رچاویان له ناوچه‌ی غوته‌ی دیمه‌شق هه‌بووه و پێده‌چێت تا شاری حه‌له‌ب به ته‌واوی کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه. له ئێستادا ئه‌و سوپایه گه‌یشتووه‌ته دوو کیلۆمه‌تری سنوری سوریا له گه‌ڵ تورکیا. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت و به پێی بارودۆخی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌م ماوه‌یه‌دا، سوپای سوریا بتوانێت به ته‌واوی شاری حه‌له‌ب وه‌ک دووه‌م شار و یه‌که‌م شاری گه‌وره‌ی ئابوری سوریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه، له ئه‌گه‌رێکی وه‌هادا پێگه‌ی حکومه‌ت له دانوستانه‌کان به‌هێزتر ده‌بێت و شاندی نه‌یاران به ناچاری له هه‌ندێک داواکاری خۆی پاشه‌کشه ده‌کات.
شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا پێنج ساڵه که به‌رده‌وامه و تا ئێستا زیاتر له 300 هه‌زار قوربانیی لێ که‌وتووه‌ته‌وه. زۆربه‌ی شاره‌کانی سوریا ڕووخاون و زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته به ناچاری زێد و ماوای خۆیان به جێ هێشتووه. له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ر دوولا له‌وه‌دا سه‌رنه‌که‌وتوون که شه‌ڕه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کۆتایی پێ بێنن. ئه‌ڵبه‌ت ئاشکرایه که ڕێکه‌وتنی ڕووسیا – ئێران – سوریا به خۆڕاگری به‌شێکی ئامانجه‌کانی مسۆگه‌ر کردووه. له کاتێکدا که له ناوخۆی گرووپی نه‌یارانی سوریا ناکۆکی هه‌ره زۆر هه‌یه و به تایبه‌ت تێڕوانینی ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به پرسی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا له گه‌ڵ یه‌کدی جیاوازه.
به هۆی هه‌ڵوێستی لایه‌نه کاریگه‌ره‌کانی قه‌یرانی سیاسی سوریا، ئاشکرایه که تا ئه‌و کاته‌ی که هه‌ر دوولا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رێک نه‌گه‌نه ڕێکه‌وتن، نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین کرانه‌وه‌یه‌ک له‌م قه‌یرانه پێنج ساڵه‌دا ڕوو بدات. یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه، پێکهێنانی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانییه که بتوانێت بۆ ماوه‌ی 18 مانگ و تا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، قۆناغی ڕاگوزه‌ر سه‌رۆکایه‌تی بکات. به‌ده‌ر له ئه‌ورووپییه‌کان که به‌رده‌وامی شه‌ڕی سوریا ده‌توانێت شه‌پۆلی دیکه‌ی په‌نابه‌رانی بۆ ئه‌وان به‌ڕێوه بێت و ده‌بێته هۆی گوشارێکی زیاتر له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه، پێده‌چێت لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کاریگه‌ر له‌م قه‌یرانه سیاسییه ئه‌وه‌نده په‌له‌یان نه‌بێت و سه‌ره‌ڕای تێچووی زۆری بۆ گه‌لی سوریا ویستی ئه‌وه‌یان نییه چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ ئه‌م کێشه گه‌وره‌یه‌ی ئێستای جیهان و مرۆڤایه‌تی بدۆزنه‌وه. به‌ده‌ر له‌وه‌ش به هۆی به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئه‌گه‌رێکی دووره که ده‌یان گرووپی چه‌کدار پابه‌ندی ئاگربه‌ست و ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی بن.
سه‌رچاوه: الاهرام
وه‌رگێڕان: جام کوردی