جام کوردی:
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران – له‌نده‌ن له که‌شی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌ڵ جیهان و قۆناغی پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی کاریگه‌ری وه‌رگرتووه، په‌یوه‌ندییه‌ک که له بواری ئابوری ده‌توانێت تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی بۆ ئێران و به‌ریتانیا هه‌بێت و زیاتر له‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له سه‌ر په‌یوه‌ندی سیاسی دوولایه‌نه و پرسه ناوچه‌ییه‌کان هه‌بێت.
به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و له که‌شی پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، گه‌شه‌پێدانی هاوکاری ئابوری و بازرگانی ئێران له گه‌ڵ هێزه ئابورییه‌کانی جیهان خێرایی زۆری گرتووه. سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌ریتانیا و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته، چالاکوانانی ئابوری و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیاکان و دامه‌زراوه ئابورییه به‌هێزه‌کان پیشانی دا که له‌نده‌نیش ده‌توانێت له قۆناغی پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، یه‌کێک له ئامانجه گرنگه‌کانی هاوکارییه ئابورییه‌کانی ئێران بێت، هاوکارییه‌ک که به‌ستێن، ده‌فرایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی بۆ دوو وڵات به‌دواوه ده‌بێت. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، ڕاوێژی زه‌ریف له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئابوری به‌ریتانیا و پێشوازی به‌رپرسانی سیاسی له‌نده‌ن له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی هاوکات له گه‌ڵ پێشوازی به‌ڕێوه‌به‌ران و نوێنه‌رانی کۆمپانیا زه‌به‌له‌حه‌کانی وه‌ک ڕۆڵزڕوویس، شێل، بی واتر و … له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پیشانی دا که ئیراده‌ی جیدی له له‌نده‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان له گه‌ڵ تاران بوونی هه‌یه.
پێش شۆڕشی ئیسلامی، به‌ریتانیا هاوکات له گه‌ڵ په‌یوه‌ندی سیاسی، په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابوری به‌ربڵاوی له گه‌ڵ ئێران هه‌بوو. ده‌یه‌ی 50ی کۆچی هه‌تاوی به لوتکه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌کانی نێوان تاران – له‌نده‌ن داده‌نرێت. له ساڵی 1352ی کۆچی هه‌تاوی به ڕوودانی شه‌ڕی ئۆکتۆبه‌ر (ڕه‌مه‌زان) له نێوان عه‌ره‌به‌کان و ئیسرائیل، په‌یوه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی له گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپی به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشت و ئه‌م ڕووداوه‌ش بوو به هۆکاری په‌ره‌پێدانی هاوکارییه ئابورییه‌کانی ئێران و به‌ریتانیا. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چاوپێکه‌وتنێک له نێوان به‌رپرسان و چالاکوانانی ئابوری ئێران و به‌ریتانیا ئه‌نجام درا و چه‌ندین ڕێکه‌وتن له سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه‌کانی نێوانیان واژۆ کرا. ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه له ساڵانی 1353، 1354 و 1356ی کۆچی هه‌تاوی درێژه‌ی هه‌بوو، به‌م پێیه‌ش ته‌نیا ساڵێک پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، به‌ریتانیا بوو به یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هاوبه‌شه ئابورییه‌کانی ئێران.
به سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی عێراق دژ به ئێران، ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان دوو وڵات دابه‌زینی به‌رچاوی به خۆوه بینی، به‌ڵام به کۆتایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه، وه‌رزێکی نوێ له هاوکارییه ئابورییه‌کانی نێوان ئێران و به‌ریتانیا ده‌ستیپێکرد به شێوازێک که له ساڵی 1371ی کۆچی هه‌تاوی، هه‌نارده‌ی کاڵا و به‌رهه‌می به‌ریتانیا بۆ ئێران، ڕێژه‌ی یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕ کرد. ئه‌ڵبه‌ت تێڕوانینێک به ڕێژه و بڕی هه‌نارده و هاورده‌ی نێوان دوو وڵات، پیشانده‌ری په‌یوه‌ندییه‌کی تاکلایانه‌یه که تێدا هاورده‌ی ئێران له‌م وڵاته زۆرتر به‌دی ده‌کرێت. له ساڵانی 1386 و 1387 که هاورده‌ی ئێران له به‌ریتانیا گه‌یشته 2 ملیار دۆلار، هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ ئه‌م وڵاته به ته‌نیا 100 ملیۆن دۆلار بووه. به پێی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌کانی گومرۆکی ئێران، ساڵانی 1385 تا 1388 لوتکه‌ی په‌یوه‌ندی تاکلایانه‌ی ئابوری نێوان به‌ریتانیا و ئێران بووه، ئه‌ڵبه‌ت له‌و ساڵانه‌دا به ته‌نیا به‌ریتانیا نه‌بوو که هه‌نارده‌ی به‌رچاوی بۆ ئێران هه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تی حکومه‌ت به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاورده‌کاری له وڵاتانی جیاواز بوو.
به قووڵتربوونه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی، په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی ئێران به هۆی سه‌پاندنی گه‌مارۆکانه‌وه سنوردار کرا. له‌م نێوه‌نده‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵی له‌نده‌ن له ململانێی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران و چه‌ندین ڕووداوی وه‌ک پچڕانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان له ئاکامی هێرشی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران له سه‌رماوه‌زی 1390ی کۆچی هه‌تاوی، په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان تاران – له‌نده‌ن کاریگه‌ری به‌رچاوی به‌رکه‌وت. لوتکه‌ی دابه‌زینی هه‌نارده‌کاری به‌ریتانیا بۆ ئێران بۆ ساڵی 1390ی کۆچی هه‌تاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه که له 732 ملیۆن دۆلاری ساڵی 1389 گه‌یشته 140 ملیۆن دۆلار. له به‌رامبه‌ردا، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ به‌ریتانیا له ساڵی 1392ی کۆچی هه‌تاوی تۆمار کرا که گه‌یشته 108 ملیۆن دۆلار.
به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، له ئێستادا داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان ئێران و به‌ریتانیا له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵاته‌وه گرنگی پێ ده‌درێت. له‌م بواره‌دا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی چه‌ندین خاڵ به پێویست ده‌زانین.
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که، په‌یوه‌ندی ئابوری نێوان ئێران و به‌ریتانیا پێش و پاش شۆڕشی ئیسلامی به گشتی له سه‌ر په‌یوه‌ندی بازرگانی ڕاوه‌ستاوه و ئێران کڕیاری کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م وڵاته بووه. پێده‌چێت ئه‌وه‌ی که پێویسته له قۆناغی پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه له به‌رچاو بگیردرێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی هاوکارییه‌کان و گه‌یشتنه به سه‌رده‌می هاوبه‌شی له گه‌ڵ کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا. که‌رتی وزه، پیشه‌سازی و کانزاکانی ئێران ئه‌وه‌نده ڕاکێشه‌ری و تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه که کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا له ئه‌گه‌ری دابین کردنی به‌ستێنی هاوکاری به‌ره‌و ئێران ڕێنمایی ده‌کات.
خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌ی که به هۆی پێگه‌ی بازاڕه داراییه‌کانی به‌ریتانیا له ئابوری نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م وڵاته ده‌توانێت سه‌باره‌ت به ڕاکێشانی سه‌رچاوه داراییه‌کان و ده‌سمایه‌ی پێویست له پێناو گه‌شه‌پێدانی ژێرخانه ئابورییه‌کانی وڵاتی ئێمه، گرنگی زۆری هه‌بێت.
خاڵی سێهه‌م ئه‌مه‌ی که، یه‌کێک له خاڵه لاوازه‌کانی په‌یوه‌ندی ئابوری ئێران و به‌ریتانیا، تاکلایه‌نه‌بوونی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانه، به شێوازێک که هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ به‌ریتانیا له ساڵانی 1371 تا 1393 به‌رده‌وام که‌متر له 100 ملیۆن دۆلار بووه. هه‌ر بۆیه به‌شداری و ئاماده‌بوون له ئێران به مه‌رجی گواستنه‌وه و ڕاده‌ست کردنی ته‌کنۆلۆژیا و پێویستی هه‌نارده‌کاری له سه‌دا 30ی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌لێنه‌کانی نێوان ڕێژه‌ی هه‌نارده و هاورده‌کاری نێوان ئه‌م دوو وڵاته که‌م بکرێته‌وه.
خاڵی چواره‌م، به‌ریتانیا له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو یه‌ک له‌و وڵاتانه بووه که ڕۆڵی سه‌ره‌کیی له سه‌پاندنی گه‌مارۆکان دژ به ئێران هه‌بووه. تێڕوانینی ستراتژیک به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران – به‌ریتانیا وه‌ک وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا، به‌هۆی په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئابورییه هاوبه‌شه‌کان له داهاتوودا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بابه‌تی گه‌مارۆکان به‌رۆکی وڵات نه‌گرێته‌وه. ئه‌زموون وه‌رگرتن له ده ساڵ گه‌مارۆ، پیشان ده‌دات که دوورکه‌وتنه‌وه له ناوه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئابوری جیهانی، خه‌ساری زۆری بۆ ئێران ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که زیاتربوونی ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه درێژخایه‌نه‌کان، ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر ئیراده‌ی سیاسی له له‌نده‌ن دابنێت. هه‌ر بۆیه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ریتانیا، به‌ده‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کان، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیش له به‌رچاو بگیردرێت. پێویسته بازرگانی و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ری ئابوری به به‌شێک له ئامانجی وڵاتان له ئاشتیخوازیدا بزانین، ڕه‌وتێک که کاردانه‌وه‌کانی له کۆنتڕۆڵ کردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک سوریا و یه‌مه‌ن ده‌توانرێت له داهاتوو به‌دی بکرێت.
خاڵی پێنجه‌م و کۆتایی ئه‌وه‌ی که، بازرگانانی ئێرانی دانیشتووی به‌ریتانیا ده‌توانن له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ببنه چالاکوانێکی ئابوری ئێران له‌م وڵاته و به هۆی ئاشنایه‌تییان له گه‌ڵ دۆخی گشتی به‌ریتانیا، ببنه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته.
ئاماده‌کردن: ئیدریس سلێمانی