جام کوردی:
بۆ هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه که کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تووشی ده‌یان کێشه و قه‌یرانی گه‌وره و بچووک بووه‌وه، ئه‌مانه‌ش به‌شێک بوون له‌و پیلانانه‌ی که له لایه‌ن دوژمنان به تایبه‌ت ئه‌مریکا و ئیسرائیله‌وه و به هاندانی وڵاتانی دیکه‌ش جێبه‌جێ ده‌کران. هه‌ر له ده‌سپێکی ئه‌م شۆڕشه گرنگه‌وه و بۆ له ناوبردنی، وڵاتانی ڕۆژئاوا به پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی، حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی عێراقیان هان دا که به بیانووی کێشه سنورییه‌کان هێرش بکاته سه‌ر ئێران. سه‌دامی دیکتاتۆر که وای ده‌زانی ده‌توانێت له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئامانجه ڕه‌شه‌کانی خۆی مسۆگه‌ر بکات هێرشی کرده سه‌ر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی که‌م وێنه‌ی خه‌ڵکی ئێران به تایبه‌ت گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه‌وه، هێزی به‌رگری و خۆڕاگری ئێرانییه‌کان وای کرد که سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م پاڵپشتییه دارایی و سه‌ربازییه‌کان، حکومه‌تی به‌عس سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێنا و به درێژایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه بستێک له خاکی پیرۆزی ئێرانی داگیر نه‌کرد. به‌و هه‌موو کێشه و گرفتی وڵات به تایبه‌ت دابین کردنی پێداویستی سه‌ربازی و …. بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ و به‌ره‌وپێش بردنی ئیش و کاری ئاسایی وڵاتیش، ئه‌وه ئێرانییه‌کان بوون که سه‌ره‌ڕای دوژمنایه‌تی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ڕۆژئاوا و ناوچه‌که، داری ته‌مه‌نی ئه‌م شۆڕشه ئیسلامییه‌یان ئاودێری کرد و له سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستان و پشت ئه‌ستوور به هێز و توانای خۆماڵی، وڵاتیان به‌ره‌و ئاستێک برد که به شکستێکی گه‌وره بۆ سه‌دامی دیکتاتۆر و ته‌یارکراو له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر وڵاته‌وه داده‌نرا.
پاش شه‌ڕی هه‌شت ساڵه، نۆره به ئاوه‌دانکردنه‌وه گه‌یشت. ئه‌م قۆناغه له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران به قۆناغی سازێنه‌ری ناسراوه. به‌رپرسانی باڵای وڵات کاولکاری و ڕووخانی شار و گونده‌کان و له ناوچوونی ژێرخانه ئابورییه‌کانی وڵاتیان وه‌ک ئاسه‌وارێکی ئه‌و شه‌ڕه له پێش بوو، به‌ڵام به وره‌ی پۆڵایینی خۆیان پلانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه و ده‌سپێکی سه‌ر له نوێ بنیات نانه‌وه‌ی وڵاتیان داڕشت. له‌و سه‌رده‌مه‌دا جارێکی دیکه ناوچه‌کان ئاوه‌دان کرانه‌وه. نه‌خۆشخانه‌کان، ڕێگا و بانه‌کان، شار و گونده ڕووخاوه‌کان، پاڵاوگه و کارخانه و شوێنه گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی دیکه، یه‌ک له دوای یه‌ک له کاروانی ئاوه‌دانی بێ به‌ش نه‌کران و شه‌مه‌نده‌فه‌ری پێشکه‌وتنی وڵات ئه‌گه‌رچی خێراییه‌کی زۆری نه‌بوو، به‌ڵام به هێمنی و ئارامی درێژه‌ی به ڕێگای خۆی ده‌دا.
هاوشانی خه‌باتی ئاوه‌دانکردنه‌وه و سه‌ر له نوێ بنیات نانه‌وه‌ی ئێرانی ئیسلامی، پرسی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیش په‌ره‌یان پێدرا. له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌و په‌ڕی ئاسایش و ئارامی و به به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌ڕێوه چووه که ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری پشتیوانی گه‌ل له‌و حکومه‌ته‌یه که ئیمام خومه‌ینی (ره) به‌ردی بناغه‌ی دانا و پاش کۆچی دوایی ئه‌و سه‌رکرده و ڕێبه‌ری کارێزمایه، حه‌زه‌رتی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به‌و په‌ڕی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری و لێهاتووییه‌وه درێژه‌پێده‌ری بووه. ئه‌وه‌ی که ئێران له ماوه‌ی ساڵانی پاش قۆناغی سازێنه‌ری چۆن و به چه شێوازێک به‌ره‌و پێشکه‌وتوویی هه‌نگاوی ده‌نا بۆ جیهانیان ڕوون و ئاشکرا بوو. به‌ڵام دوژمنان و به تایبه‌ت ئه‌مریکای لایه‌نگری ڕژێمی خوێنمژی ئیسرائیل که به شه‌ڕی سه‌ربازی و ده‌یان پیلانی دیکه له‌وه سه‌رنه‌که‌وت دژ به‌م گه‌له به ئامانجه‌کانی بگات، به بیانووی چالاکی وزه‌ی ناوه‌کی و به هاوڕێیه‌تی وڵاتانی ناوچه‌یی و ڕۆژئاوایی، ده‌ستی دایه گه‌مارۆی ئابوری و ده‌زانین که گه‌مارۆکان له چه ئاستێک‌دا و چۆن کاریگه‌رییان له سه‌ر که‌رتی ئابوری ئێران داده‌نا. ئه‌وه‌ی که گرنگه حکومه‌ت به‌و هه‌موو گوشاره‌وه، به‌رده‌وام بوو له کاروانی ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنه‌کانی و قه‌د ملکه‌چی بڕیاره هه‌ڵه و دوژمنانه‌کانی ئه‌وان نه‌بوو. ئێران له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا گه‌یشته پێشکه‌وتنی به‌رچاو و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک بواریش به تایبه‌ت بواری زانستی له سه‌ر ئاستی جیهانی خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی باڵایه. سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان که سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می بودجه‌ی گشتی ئێرانی کردبووه ئامانج، وڵات به‌و هه‌موو کێشه و گرفته‌وه ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆیی ده‌بڕی و به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن هه‌نگاوی ده‌نا. له‌م ساڵانه‌دا ته‌نانه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی حکومی دوانه‌که‌وت، پرۆژه گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه به‌رده‌وام بوون و که‌رتی خزمه‌تگوزاری قه‌د ڕانه‌وه‌ستاوه و ده‌بینین که خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان له‌م وڵاته‌دا له چه ئاستێکدایه و له بچووکترین و دوورترین گونده‌کانیش وه‌ک ئه‌رکێکی سه‌ر شانی حکومه‌ت پێشکه‌ش به گه‌لی نه‌به‌زی ئێران کراوه. له بواری به‌رگری له وڵات و پشت ئه‌ستوور به زانست و توانای خۆماڵی، ئێران بووه‌ته هێزی یه‌که‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له بواری ته‌ندرووستی، نه‌خۆشخانه و توانا ده‌رمانییه‌کانی ئێران باوه‌شیان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵکانی دراوسێش کردووه‌ته‌وه و له ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تی هه‌ره به‌رزی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئه‌وا بینیمان که هه‌م وڵات به پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی گه‌یشتووه، گه‌مارۆ و کێشه ئابورییه‌کان سه‌رکه‌وتووانه تێپهڕکراون و له ده‌ره‌نجامی هه‌مان سیاسه‌ت و به ڕێنمایی و چاودێری به‌ڕێزیان، سه‌ره‌ڕای پێشکه‌وتنی ئاشتیخوازانه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی، ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ شه‌ش هێزه سه‌ره‌کییه‌که‌ی جیهان به واژۆ گه‌یشت تا وڵات قۆناغێکی دیکه له به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی ده‌ست پێ بکات و جیهانیش به دیپلۆماسیه‌تی ئێرانی ئیسلامی فێر ببێت که به دانوستان و وتووێژ، سه‌رجه‌م کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن. ئه‌وه‌ی که گرنگه و له میانه‌ی ساڵانێک پیلان و نه‌خشه‌ی ڕه‌شی دوژمنان به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا ده‌بینرێت، هێز و توانای ئێرانییه‌کان بووه له چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له سه‌ر دوو بنه‌مای ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک و که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م توانا و سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کان که له قۆناغی پاش گه‌مارۆکانیش به سیاسه‌تی خۆڕاگری ئابوری به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی گه‌شتر ده‌ڕوات. له‌م ڕۆژانه‌ی هه‌رێمی کوردستان که شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی ئابوری هه‌مان تابلۆی ساڵانی پێشووتری ئێرانمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموون و لێهاتوویی شاره‌زایان و ڕاوێژکارانی ئێرانی بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانانه به دوای چاره‌سه‌ری گونجاو و به‌په‌له‌دا بگه‌ڕێن. کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک وڵاتێکی دراوسێی عێراق هه‌رده‌م پیشانی داوه که یارمه‌تیده‌ری دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌وه بووه و خۆشبه‌ختانه دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌مه‌یان له قۆناغه جیاجیاکاندا بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه. بێ گومان له‌م دۆخه دژواره ئابورییه‌دا توانای شاره‌زایان و ڕاوێژکارانی ئێرانی ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری هه‌رێمی کوردستان بێت.