جام کوردی:
پسپۆڕان و شاره‌زایان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌ده‌ن که ڕۆژانه یه‌ک و نیو تا دوو لیتر ئاو و له کاتی گهرمبوونیش به بڕێکی زیاتر بخۆنه‌وه.
به پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانایانی فه‌ره‌نسی، خواردنی ئاو مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مێزه‌ڵدان که‌م ده‌کاته‌وه. شێرپه‌نجه‌ی مێزه‌ڵدان به به‌ربڵاوترین شێرپه‌نجه‌یه له پاش شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات داده‌نرێت. ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه، پێنجه‌م شێرپه‌نجه‌ی جیهانه که قوربانی زۆر ده‌گرێت. خواردنی بڕێکی زۆری ئاو ده‌توانێت مرۆڤ له تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه بپارێزێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاو به زیاترکردنی ڕێژه‌ی میز، ماده ژه‌هراوییه‌کانی ناو مێزه‌ڵدان ته‌ڕ ده‌کات و ئه‌و ماوه‌یه که ماده‌ی له‌م شێوه‌یه به دیواره‌ی میزه‌ڵدانه‌وه ده‌لکێت، که‌متر ده‌بێته‌وه.