جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران میدالیای نیشتمانی پله یه‌کی لێهاتوویی و بوێریی به‌خشی به هه‌ر یه‌ک له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه، لیوا حوسێن دهقان وه‌زیری به‌رگری و پشتیوانی هێزه چه‌کداره‌کان و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له ڕێ و ڕه‌سمی ڕێزلێنان له چالاکانی بواری ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، که به ئاماده‌بوونی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی، میدالیای نیشتمانی ئێرانی به‌خشی به هه‌ر یه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی.
به گشتی 28 که‌س له به‌رپرسه کاریگه‌ره‌کانی ڕه‌وتی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی له به‌شی دیپلۆماسی، ته‌کنیکی و یاسایی میدالیای خزمه‌ت و له‌وحی ڕێزلێنانیان له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه پێ به‌خشرا.
زه‌ریف:
ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ربوونی نیگه‌رانییه‌کانه / به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوولا له پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌کان مسۆگه‌ر ده‌بێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ربوونی نیگه‌رانییه‌کان واژۆ کراوه و وتی: به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌کان له پابه‌ندبوونیان به به‌ڵێنه‌کانیان مسۆگه‌ر ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت به ڕێزلێنان له چالاکانی بواری ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی وزه‌ی ناوه‌کی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی پابه‌ندبوونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنه‌کانی وتی: ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نیگه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی له‌به‌رچاو گرتووه و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌وه‌دایه که پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانیان بن.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: به هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ گه‌یشتن به‌م ڕێکه‌وتنه سی مانگ دانوستان کرا، لایه‌نی به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ڕێگاکانی دیکه‌یان به تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه و گه‌مارۆ تاقیکرده‌وه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامێکی نه‌بوو، هه‌ر بۆیه له ئێستادا که به دانوستان به‌م چاره‌سه‌ره گه‌یشتوون، پێویسته که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن.
زه‌ریف جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ئێمه پێویسته به وردی چاودێری هه‌ڵسووکه‌وت و کرده‌وه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بکه‌ین و وتی: پێویسته له‌وه دڵنیا بین که لایه‌نی به‌رامبه‌ر به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که بیر له ئاڵۆزی و پێکدادان ده‌که‌نه‌وه، هێزی ئه‌وه‌یان نه‌بێت که جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی تووشی کێشه و گرفت بکه‌نه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که لێژنه‌ی چاودێری ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی خۆی له‌م پێناوه‌دا جێبه‌جێ ده‌کات، وتی: ئێمه‌ش یارمه‌تیده‌ری ئه‌م لێژنه‌یه ده‌بین و پێویست به هه‌ر به‌دواداچوونێک بکات له ئه‌ستۆی ده‌گرین.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف هه‌روه‌ها باسی گرنگترین بیره‌وه‌ری خۆیی له دانوستانه‌کانی ناوه‌کی کرد و وتی: گرنگترین بیره‌وه‌ری ئێمه ڕێژه‌ی هاودڵی و یه‌کگرتوویی ئه‌ندامانی شاندی دانوستانکاری ئێرانه. ئه‌م شانازییه به من به‌خشرا که له‌م دانوستانه‌دا هاوکاری بکه‌م و هه‌ر هه‌وڵ و چالاکییه‌کی ئێمه به ته‌نیا له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ناو و پێگه‌ی ئێرانی ئیسلامی بووه.
زه‌ریف وتی: له سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕه‌وتی دانوستانه‌کان ڕۆڵیان هه‌بووه ده‌ستخۆشی ده‌که‌م، هه‌روه‌ها ڕێزی تایبه‌تم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌یه که له‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا ئاماده نین. له به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار که یارمه‌تی گه‌وره‌ی به شانده‌که‌ی کۆماری ئیسلامی گه‌یاند و هه‌روه‌ها ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران که هه‌رده‌م خۆمان به قه‌رزداری ڕێنمایی و پشتیوانییه‌کانی به‌ڕێزیان ده‌زانین ده‌ستخۆشی ده‌که‌م.