جام کوردی:
به پێی ڕاپۆرتێک، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا پاسه‌وانه تایبه‌ته‌که‌ی که له قاره‌مانانی پێشووی سوپا بووه بۆ جێگره‌وه‌ی خۆی ئاماده ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میل ڕایگه‌یاندووه پاسه‌وانه‌که‌ی پوتین که‌سێکه به ناوی ” ئه‌لکسی دیومین ” قایمقامی ناوچه‌ی تۆلا له ڕابردوودا پله و پێگه‌ی به‌هێزی له ناو سوپادا هه‌بووه. ئه‌لکسی ته‌مه‌ن 43 ساڵه پاسه‌وان و که‌سایه‌تی سه‌ربازی به‌هێزی متمانه‌پێکراوی ڤلادیمیر پوتینه.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دیومین فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌کانی سوپای ڕووسیای له ئه‌ستۆ بووه که ڕۆڵێکی گرنگی له داگیرکردنی نیمچه دوورگه‌ی کرێمه له ئۆکرانیا هه‌بووه. پوتین به هۆی ئازایه‌تی و بوێری دیومین، میدالیای قاره‌مانی ڕووسیای به ناوبراو داوه. به پێی ڕاپۆرته‌که‌ی میل، دیومین دوو مانگی ڕابردوو وه‌ک جێگری وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ده‌ستنیشان کرا و پاشان قایمقامیه‌تی ویلایه‌تی تۆلای له ئه‌ستۆ گرت.
ده‌یلی میل له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌نووسێت، ئه‌مه‌ی که دیومین له ناکاو ده‌بێته قایمقامی ناوچه‌ی گرنگ و ستراتژیکی تۆلا، پیشان ده‌دات که پوتین ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی که پله و پۆسته‌که‌ی به‌رز ببێته‌وه، تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌زموونی سیاسی وه‌ربگرێت.
سرگێی دورنکۆ، له پێشکه‌شکارانی به‌ئه‌زموونی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ڕووسیا له‌و بڕوایه‌دایه که دیومین بۆ جێگره‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئاماده ده‌بێت. ناوبراو وتی: به بێ هیچ گومانێک سه‌باره‌ت به دیومین دڵنیاییم هه‌یه.